وەزیری شەهیدان یان وەزیری ئاهەنگ!؟
Thursday, 29/11/2012, 12:00
من هەر لە سەرەتای دانانی ئەم وەزیرەوە تاكو ئێستا بەدوای ئەو هۆكارانە دەگەڕێم كە لە سەر چ پێوەرێك ئەم وەزیرەیان لە هەندەرانەوە بۆ ئیستیراد كردین؟ زۆر عەوداڵ بوم بە دوای ڕابردوی ئەم كەسە و زۆر سۆراغم كرد سەرەتا هەرلەناوەكانی سەریان لێ شێواندبوم یەكێك دەیوت ناوی(سەباح)ە یەكێك دەیوت ناوی (ئارام)ە لەنێوان سەباح وئارام ماوەیەكی زۆری پێ چو تاكو بۆم ساغ بوەوە دواتر كەوتمە پرسیاركردن لە ڕابوردوی چونكە من هەرچەند لەڕوی تەمەنەوە بەنەوەی نوێ ئەژماردەكرێم وئەوەندە زانیاریم نیە لەسەردەمەكانی پێش ڕاپەڕین ئەوەبو دوای بەدواداچونێكی زۆر ئەوەم بۆدەركەوت ناوبراو لەساڵانی هەشتاكان پەیوەندی كردوە بەڕێكخستنی ناوشارەوەو دواترهاتۆتە شاخ وسەرەتا لەسنوری ناوچەكانی شوان وخاڵخاڵان كادیربوەو واتە ئەركەكەی پێشمەرگەیەكی ناومەفرەزەو كەرت ولە پێشمەرگە هەڵمەت بەرو لەشەڕەكانیش (دەستەی هجومی) بەخۆیەوە نەبینیوەو دوای ماوەیەكیش گوازراوەتەوە بۆسنوری مەڵبەندی هەولێرواتە ناوچەكانی دەشتی كۆیەو هەولێرو ئالێرەوە ناوبراو ون دەبێت لەوناوچانەو درێژە بەكاری ڕێكخستن دەدات تاكو كارەساتی ئەنفال لەساڵی 1988ئەویش بەرەو ئێران دەڕوات واتە وەك پێشمەرگەیەكی فعلی پێ بەپێ لەگەڵ هێزەكان نابێت كەبەچەند قۆناغێك ئەوناوچانەیان بەبەرگریەكی بەهێزەوە لەبەرامبەردوژمن وەستان ئەم كاك سەباحەی شاروئارامی كادیرە زۆركەسێكی لاشەڕو لاوازبوە لەكاری بەرەنگاربونەوەو هەڵمەت بردن كاێكیش لەئێران دەبێت خۆی نزیك دەكاتەوە لەڕاگەیاندن وبەهۆی ئەودۆخە دژوارەی ئەوكاتیش كەسێكی باشتر ئامادەگی نابێت و ئەم دەكەنە بەرپرسێك لەدەزگای ڕاگەیاندن لە ئێران و بەحیسابی خۆی بێت ئەو بەرپرس بوە لەو دەزگایەو وەك بۆیان گێڕامەوە لەبەرئەوەی مامۆستا ئارام هەر لەگەڵ شاڵاوەكانی ئەنفالەوە ڕوخابو كەهاتە ئێرانیش زیاتر ڕوخابوو بۆیە دوای ماوەیەكی كەم ئێرانیش بەجێدەهێڵێ وبەرەو هەندەران بەیەكجاری لەوسەردەمە دژوارەدا كە هێزەكان ڕێكخرانەوەو لەسەرسنورەكان بارەگاكان دانران وبەدەزگای ڕاگەیاندنیشەوە سەرلەنوێ ڕیكخرانەوە لەم كاتەدا كاك سەباح(یەكێتی) بەجێ هێشت وخۆی گەیاندە خارج و لێرەوە ناوبراو بەیەكجاری ناوو ئەو پێگەیەی هەیبو لەبواری ڕاگەیاندنیش نەیماو خۆی بێ بەری كرد لەكاتێكدا خەڵكانێك هەبون لەئەنفالەكانیش ناوچەكەیان جێنەهێشت ومانەوە بەشێكی تریان لەئێرانەوە هاتنەوە بۆ ناوچە كاول كراوەكان ئەمیش بۆهەندەران وگەڕان بەدوای ژیان وخۆشبەختی شەخسی خۆی بو ئەم كاك سەباحە لەهەموئەو گۆڕانكاری و ویستە جیاجیاكانی یەكێتی وگەلەكەمان بۆخۆی لەوپەڕی خۆشی ونازونیعمەت بولەشەقامەڕازاوەكانی ئەوروپاوبریتانیاو لەشەوە سورەكانی ئەو وڵاتانەدا لەباوەشی كچە چاوگەشە سۆزانیەكاندا ڕۆژی دەكردەوە و ئەوەی لەخەیاڵیدا نەبو كوردستان بو ئەم كابرایە بەجۆرێك ڕوخابو لەهەموئەم ویستگە جۆراوجۆرانەی كە حیزبەكەی جارانی پیا تێًپەڕیبو وەك (ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی گەلەكەمان ,دواتر كۆڕەوەكە ,هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان,شەڕەكانی ناوخۆ یەكێتی وپارتی یەكێتی وبزوتنەوەی ئیسلامی و31ی ئاب وگەردەلولی تۆڵەو پەلامارەكانی یەكێتی بۆسەرحكومەتی بەعس وهەروەهایەكێتی وPKKیەكێتی وجندالاسلا م ویەكێتی وپرۆسەی ئازادی عێراق واتە بەشداربونی هێزەكانی یەكێتی بۆشاری كەركوك وشوێنەكانی تر) ئەمانەو زۆرێك لە وهەڵبژاردنانەی یەكێتی تیایدابەشداردەبوەو تاڕادەیەكیش چارەنوس سازبوە بەڵام ئەم برادەرە وەك هەموئەوقۆناغە جۆراوجۆرانەی لەسەرەوە ئاماژەمان بۆكرد (غائب) بو لەكوردستان وە كاتێك ڕژیّمی بەعی بەیەكجاری ڕوخا ئینجا كاك سەباحی هەلپەرست(انتهازی) كەوتە خۆیی وهەرلەبریتانیا لەگەڵ كۆمەڵێك لەكادیرۆپێشمەرگەكانی پێشوی (ی.ن.ك) هەڵسان بەدامەزراندنی ڕەوتێك بەناوی (ڕەگ) كەلەسەرەتاوە زۆرتوندبون دواتر كاك سەباح وردەوردە بایدایەوەو دەستی كردبەدەعوات كردنی تەنهائەوبەرپرسانەی یەكێتی كەدەچون بۆبرتانیا لەوانەش عماداحمدو هەندێك لەبەرپرسی ترو ئەم نزیك بونەوەیەو بەگ دانانەی لەوڕەوتە وایكرد لەگەڵ یەكێتی كەوتە مامەڵەكردن وبەشەرتی پێدانی بەرپرسیارێتی لەناویەكێتی وازی لەڕەگ هێناوئەوەبوهاتەوەو لەمەكتەبی ڕێكخستن گەورەترین شوێنیان پێداوبەموچەی ئەندامی سەركردایەتی وهەروەها ماڵیان بۆداناو لەهەموڕویەكەوە پشتیوانیان كرد بەتایبەت عماداحمدوكۆنە هاوڕێیەكی خۆی (ڕەفعەت) ئالێرەوە زەمینەیان بۆڕەخسان ەلەكۆنگرەش بەلچێنیان پێدابو بیكەنە ناولیستە مەزمونەكەی مام جەلال و دواتربەشایەستەیان نەزانی وبەدەنگێكی كەم دەرنەچوو چونكە كەس نەیدەناسی بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی یەكێتی اهمالی بكەن ئەوەبو وەزیری شەهیدان لەبەغدا پۆستی پێ دراو ئەوشوێنە شاغیربو ژمارەیەكی زۆرلەپیاوی تێكۆشەرو ژنی تێكۆشەر سیڤی یان تقدیم كرد سەرەتا 22 كەس بون ودواتر كەم بوەوەو كێبڕكێكە هاتە سەر سێ كەس كاك سەباح ومامۆستا اكرام خاوەن 4شەهیدودانەبڕاو عەمیدچەتۆی برای شەهیددكتۆرهادی خاوەنی 7شەهیدلەباوك وبراكانی ودانەبڕاووپارتیزان.. كەچی ئەم پیاوە دۆڕاوو فاشیلەیان سەپاندوو وەك دەڵێن داڵەكەی لەسەرشانی نیشتەوە وكردیانە وەزیرو ئیترهاتەوە ناوكاروانەكەی كەساڵانێك بو تەیدەزانی تۆزی كاروانەكەش لەكوێیە وبگرە كەوتە پێش ئەو كەسانەی لەگەڵ كاروانەكەدابون ئائەمەبو عەدالەتی ناویەكێتی وهەروەها كاركردن بەپرنسیپی (كەسی شیاوبۆشوێنی شیاو) ئەوەی منی هاندا بۆ ناسینی ناوبراوو شی كردنەوە ی باكگراونی لاپەڕەكانی ژیانی ناوبراو ئەوەبو ئاخۆ ئەو (لوغزە) ئەو (سڕە)چی بو كەسێك كە لەناكاو ئیستیرادكراو كرایەوەزیرو ئەوخەڵكە بەئەمەك وخاوەن شەهیدەش وەلانران .. ئەدائی ناوبراو وەك وەزیر كەسێكی خۆدەرخەر واتە استعرازی و پۆزاوی وبەكەركوكی خۆمان پێی دەڵێن (دێفی) كەسێكی بێ ئەزمون و لاواز لەبەرامبەر پارتی ولەئێستادا یەكێتی زۆرتێبینی لەسەری هەیەو لەناو ئۆرگان وقاعیدەی یەكێتیش بەوەزیرە پارتیەكە ناودەبرێ و لەناو چین وتوێژەكانی كەس وكاری ئەنفال وشەهیدانیش ئێجگاربێزراوو ناخۆشەویستەو تەنها ئەم كابرایە تاقە هیوایەتی مقابەلەو دەرچونە لە تیڤیەكان وهەمو توانای خۆی خستوەتە گەڕ تاكو بەبچوكترین شت لە تەلەفزێوێن دەربچێت و وەك باس دەكەن لەناو وەزارەت هەرچی مەلەفی گرنگ هەیە كەپێشتر لای یەكێتی بو ئەم ڕادەستی پارتی كردوەو لەگەڵ بەیان سامی عبدالڕحمان زۆرنزیكەو زۆرجارئیعاز لەو وەردەگرێت وبۆمەسەلەی ئیفادو سەفەریش وەك باسی دەكەن زۆرجار لە لایەن وڵاتانەوە مناسەبەیەك دەبێت پێویست دەكات لەبەشەكانی ناو وەزارەت بچن كەچی ئەم خۆی دەڕوات و هەروەها چەندجارێكیش كوڕەكەشی لەگەڵ خۆی دەبات و تاكوئێستا ناوبراو ماڵ ومنداڵی لە بریتانیا نەگەڕاونەتەوەو زۆرێك لە موستەشارو مدیرعامەكان استقالەیان دا لەداخی ئەو مدیریەتەكان هەموی بێزارن لێی چونكە خۆشی نازانێت چی دەكات و لەبەرامبەر ئەوەی ڕەفعەت عبدالڵای كۆنە هاوڕێی دفاعی لێ كرد وداینایەوە بەوەزیر لەئێستادا خانویەكی لەبەختیاری تازە بە ناوی دارالاستراحە وە مانگی زیاتر لە 2500دۆلاری مفت دەداتە ڕەفعەت ئەمەیە شازی وەزیرو شازی گەندەڵی و لەسەیرو سەمەرەترین شتیش زۆرجاربەزمانی ئینگلیزی قسەدەكات وادەزانێ فرە موهیمەو پێمان دەفڕۆشێتەوەو ئەوەی تێبینیمان كردوە ئەم كابرایە زۆرناكەسەو نەدیوبدیەو ئەوەی بەخەیاڵی دانایاتەوە ئەوەیە ئەم وەزیری شەهیدانەو دەبێت ڕەچاوی ئەم پیرۆزیەو هەندێ ئەتەكێت بكات وشەخسیەتی خۆی رشابگرێت وببێتە جێگای متمانەی كەس وكاری شەهیدان ودوا شتی سەیر كەئەمڕۆ بەدیمان كرد ئەم مامۆستا ئارامە لەكاتێكدا لەپەرلەمانی سوید گفت وگۆبو لەسەرناساندنی تاوانی ئەنفال وەك تاوانی جینۆساید كەچی دەزانن ئەم وەزیرە لەكوێ بو ئەو لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمانی سوید نەبو بەڵكو لە ئاهەنگی كۆتایی ڤیستڤاڵی توندوتیژی ژنان بو قیت وقۆزو بێخەم و دیاری دابەش كردو هەندێ پۆَزو فشەشی كرد واتە بەئینگلیزی قسەی كرد .. دەك دەستتان خۆش بێت یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ خۆتان و وەزیرتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست