کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەی دوەم بۆ وەزیری شارەوانی ..

Sunday, 01/03/2015, 12:00




ئەرێ بە ڕاست وەزیری شارەوانی ، گوێی نیە نابیستێ ؟! ...یا چاوی نیە نابینێ ؟! ، یا تێ ناگا ؟! ...وا گوێی کەڕ کردوە لە ئاست ئەو گەندەڵیە گەورەیەی لە گەشت و گوزاری سلێمانی ڕو ئەدات ...داوای کارێکی زۆر ئاسانمان لێ کرد ، هیچ دەربەست نیە ... ئاخر لەوە ئاسانتر نیە لیژنەیەک پێک بهێنی ، لە ٧ کەس (٥) ئەندازیار و یەک یاسایی و یەک ژمێریار ...با ئەم لیژنەیە سەردانی ئەو پڕۆژانە بکەن کە گەشت و گوزاری سلێمانی جێبەجێی کردوە ...بە چاوی خۆیان ئەیبینن (١٠٠) سەد ملیۆن دۆلار ، کراوە بە پڕۆژە ، هەموی بە فیڕۆ دراوە .. دو ملیار دینار (٢٠٠٠٠٠٠٠٠ دینار) لە کۆڕنیشەکەی چەق چەق دا خەرج کراوە .. با بە چاوی خۆیان ئەو کۆڕنیشە ببینن ، بزانن یەک دینار ئەهێنێ .. تا ئێستا پشیلەیەک پیاسەی پیا نەکردوە ... (١٥٠٠) ستونی کارەبا بۆ ڕوناکی بۆی دانرابو ، دانەی نەماوە ..



با سەیری ئوتێلە گەشتیاریەکەی پێنجوێن بکەن ، (١٠٠٠٠٠٠ $) یەک ملیۆن دۆلاری تیا خەرج کرا ..ئێستا بیفرۆشە ، دو دەفتەر دۆلار ناکات .. لە ئەساسەوە دروستی بکەیت . بە پانزە دەفتەر تەواو ئەبێت ... تا ئێستا یەک نەفەر تیا نەنوستوە .. بۆتە لانەی سەگی بێ خاوەن و ئاژاڵی کێوی ...



سەیری چوار کابینەکەی ئاوێسەر بکەن لە تەوێڵە ، بیبینن چۆن وێران بوە ، ئەویش هەمان شت بۆتە لانەی ئاژەڵی بێ خاوەن و کێوی ..



سەیری دیوارەکەی چەق چەق بکەن ، لە ناو ئاوەڕۆی چەمی چەق چەق دا کراوە .. لە بەردەم سەدە ڕوخاوەکەدا .. ئەگەر یەک کەس زانی ئەم دیوارە بۆچی کراوە !! خۆم ئەکوژم ..(٦٠٠٠٠٠٠٠٠) شەش سەد ملیۆن دیناری تیا خەرج کراوە ...



سەیری ١٦ کابینەکەی ئەحمەد ئاوا بکەن .. (٢٠٠٠٠٠٠$) دو ملیۆن دۆلاری تیا خەرج کراوە .. بزانن سودی چیە ..تا ئێستا یەک دۆلاری پەیدا نەکردوە ..



سەیری ئەو پڕۆژە فاشلانە بکەن ، بە بوجەی ٢٠١٣ ئەکرێت ، (١٦) ملیار دینار درا بە گەشت و گوزاری سلێمانی ، دو ملیاریان لە پێنجوین کردە ئاو ، بچن بیبینن .. ساڵێکی تر ئاسەواری نامێنێ .. دو ملیار لە هەڵەبجە .... ئا بەو شێوەیە .. هەموی بە فیڕۆ درا ..



سەلماندنی ئەمە زۆر ئاسانە .. لە بەشی ژمێریاری ی گەشت و گوزاری سلێمانی ، سەیری بوجەی ئەو پڕۆژە فاشلانە بکەن .. وە ئەو لیژنەیە خۆشیان بە چاوی خۆیان ئەو پڕۆژانە ببینن ، بە ئاسانی بۆیان دەرئەکەوێ (١٠٠) ملیۆن دۆلار لەم فەرمانگەیە بە فیڕۆ دراوە ...



ئێستا قسەیەکی تر لە ئارادایە .. ئەڵێن هەندێ شوێن لە چەق چەق فرۆشراوە بە یەک ملیۆن دۆلار .. بە وەبەر هێن ..



هەندێ کۆشک دراوە بە کرێ بە کەم کردنەوەی ئاشکرا ، بە (٥٠٠٠٠٠٠٠) پەنجا ملیۆن دینار دەرچوە ، بۆ یەکێک ، دوایی لەبەر خاتری خاترداران ، بۆیان کردوە بە (٥٠٠٠٠٠٠) پێنج ملیۆن دینار ..



ئەرێ کەس دلسۆزی ئەم هەرێمە نیە .. حکومەت بە دەست قەیرانی داریی یەوە ئەناڵێنێ .. بەبەرچاوی هەمو خەڵکەوە ، گەشت و گوزاری سلێمانی ئاوا سامانی ئەم میللەتە بە فیڕۆ ئەدات ، یاری بە بوجەی حکومەت ئەکات ..








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە