کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک بۆ وەزیری شارەوانی

Sunday, 16/11/2014, 12:00



جەنابی وەزیر ...
وا بزانم ئەرکێکی ئەوەندە گران نیە ، لیژنەیەک پێک بهێنی ، بیان نێری ئەو پرۆژانە ببینن ، کە گەشت و گوزاری سلێمانی لە ماوەی چەن ساڵی رابردودا جێ بە جیی کردون ...تا بە چاوی خۆیان ببینن ، زیاتر لە ٥٠ ملیار دینار بە فیرۆ دراوە ..یا ڕاستتر بڵێین ، ئەوانە پڕۆژە نین ، شەرمەزارین بۆ کەرتی گەشتیاری ...پارە و دارایی حکومەتی هەرێم هێندە مفت و هەوانتەیە ئاوا بە فیڕۆ بدرێت ؟!!!...
با ئەو لیژنەیە بە چاوی خۆیان ببینن و بۆت باس کەن ..٤ کابینە لە ئاوێسەر، سەر بە تەوێڵە کراوە ، ئەوە دە ساڵە ، تا ئێستا یەک کەس تیا نەنوستوە ..بۆتە لانەی سەگی بەڕەڵا و گوێدرێژی بێ ساحێبی ناوچەکە ...با ئوتێلەکەی بلکیان لە پێنجوێن ببینن ..یەک ملیۆن دۆلاری تیا خەرج کراوە ، واتە سەد دەفتەر ، بۆ نۆژەن کردنەوە ...ئێستا بیفرۆشە ١٠٠٠٠ دۆلار یەک دەفتەر ناکات ...دروستیشی بکەیت بە ٢٠٠٠٠٠ دۆلار ، واتە بیست دەفتەر تەواو ئەبێت ...حاڵی لە حاڵی ٤ کابینەکە خراپترە ...با دیوارەکەی چەق چەق لە ناو ئاوەڕۆی چەمی چەق چەق دا کراوە ،زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دیناری تێ
چوە .. ببینن ، تەنیا بزانن بۆچی دروست کراوە ؟!!...با باخچەی ئەوین و کۆڕنیشەکەی چەق چەق ببینن ..کۆڕنیشەکەی چەق چەق دو ملیار دیناری تیا خەرج کراوە ، سودی چی بوە تا ئێستا ..پشیلەیەکیش پیاسەی پیا نەکردوە ..ئەگەر شۆفیرێکی تەکسی لە سلێمانی ، زانی کۆڕنیشەکەی چەق چەق لە کوێدایە ؟!! یەک کەس لە سلێمانی دا نازانێ ئەو پڕۆژە هەیە ...هەمو ئەو پڕۆژانە ببینن کە گەشت و گوزار ئەنجامی داوە ، ئەگەر تەنیا یەک پڕۆژەتان تیا دۆزیەوە ، سودی یەک دۆلاری هەبوبێت ؟!!...
ئەو پڕۆژانە ببینن ، لە سەر بوجەی ئەمساڵ ، بایی ١٦ ملیار دۆلار لە ئیش دایە.. بزانن کامەیان سود بەم شارە ئەگەیەنێت ..لە پێنجوین دو ملیار دینار کراوەتە ئاو ..لەو دەشتەدا بە فیڕۆ دراوە ..دو ساڵی تر ئاسەواری نامێنێت ...لە هەڵەبجە و شوێنەکانی تر هەمان شت ...
تکایە تەنیا بە ئەو لیژنەیە خۆیان ئەو بە ناو پڕۆژانە ببینن ...بزانن چی کراوە ...چەند پارە بە فیڕۆ دراوە ..
تەیا ئەو پڕۆژە گەشتیاریانە ، پڕۆژەن کە کەرتی تایبەت ئەنجامی داون ....چاڤی گەشتیاری ..شاری جوان ..ئوتێل هایکریست ...و گەلێکی تر ...ئەم پڕۆژانەش هیچ دەوری گەشت و گوزاری سلێمانی تیا نیە ...



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە