کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سایته‌ روره‌شه‌که‌ی روناکی باره‌گایه‌کی نهێنی پاراستنه‌.

Tuesday, 19/05/2009, 12:00


خوینه‌ری به‌رێز گه‌ر گه‌شتێک به‌ناو ئه‌و سایته‌ روره‌شه‌دا بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک هیچت پێ بڵێ بۆخۆت ده‌گه‌یته‌ ئه‌و بروایه‌ که‌ ئه‌م سایته‌ پاراستنه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کان به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و له‌ ژێر چاودێری جێگری به‌ناو ئاژانسی پاراستن دایه‌.
بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی و جه‌لالی، کوردستان پۆست به‌جنێو فرۆش و دوژمنی خۆیان ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ ی نهێنی و کاره‌ دزێوه‌کانی ئه‌م دو بنه‌ ماڵه‌یه‌ به‌ ئاشکرا ده‌خاته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ر ، زۆر جاریش به‌گوێی خۆم ده‌م بیست له‌ مه‌سئوله‌کانی پارتی ده‌یان گوت زۆرمان پێ سه‌یره‌ پیاو نا وێرێ له‌ چۆله‌وانیشدا بایه‌کی لێ ببێته‌وه‌ بۆ به‌یانی کوردستان پۆست کات و ساته‌که‌شی له‌ سه‌ر روپه‌ری سایته‌که‌یان داده‌گرن، به‌ڵێ بۆئه‌وه‌ی زیاتر له‌ کوردستان پۆست ئاشناتان بکه‌م ، کوردستان پۆست ستافێکی کارامه‌و دڵسۆزی میله‌ت و خاکو ئاوو نیشتیمانی خۆیانن و ته‌نها ئێوه‌ن که‌ ناحه‌زی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ن چونکه‌ ره‌خنه‌ی توندتان لێ ده‌گرێ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کار کردنیان ویستویانه‌ ئێوه‌ی دزو درۆزن هۆشیار بکاته‌وه‌ و له‌بری دوژمنایه‌تیتان بۆ میله‌ت و به‌هه‌ده‌ر بردنی سامانی ووڵات بتانهێنێته‌وه‌ سه‌ر رێگای راست و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل کاربکه‌ن نه‌ک بۆ خۆتان ، یان واز له‌ فه‌سادی و خیانه‌ته‌کانتان بهێنن که‌ ئه‌مه‌ نه‌ک هه‌ر ته‌نها ئه‌رکی ئه‌و ستافه‌یه‌ به‌ڵکو ئه‌رکی هه‌مو مرۆڤێکی دلسۆزو خۆبه‌خشه‌ ، به‌ڵام ئێوه‌ لاسارو خائینن و نایه‌نه‌ سه‌ر رێگای راست زه‌می کوردستان پۆست چیه‌؟ بنه‌ ماڵه‌ی بارزانی قه‌ڵسی ئه‌وه‌ن که‌ کوردستان پۆست به‌زه‌قی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات ، یان شه‌فافانه‌ ئینتیقادتان ده‌کات به‌ڵام ئێوه‌ برواننه‌ سایته‌ روره‌شه‌که‌ی خۆتان له‌ خواره‌وه‌ که‌ چۆن به‌ کاریکاتێر سوکایه‌تی به‌ به‌ره‌ی گۆران و خودی نه‌و شیروان مسته‌فاوه‌ ده‌که‌ن که‌ مرۆڤ ئه‌و دیاردانه‌ ده‌بینی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ قیزتان لێ ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سایته‌ روره‌شه‌که‌ی روناکیدا ده‌بینرێت و ئه‌و بێرێزیه‌ی ئێوه‌ی پاراستن به‌ مرۆڤی کوردی ده‌که‌ن هه‌رگیز کوردستان پۆست به‌لایدا نه‌رۆشتوه‌ ، ئێوه‌ بۆخۆتان دزو درۆزن و خیانه‌تکار و مه‌هزه‌له‌ن به‌ڵام ده‌ستی چه‌ورتان به‌ خه‌ڵکی تردا ده‌سرنه‌وه‌ . سه‌یرم لێ دێ کاتێک ده‌که‌ونه‌ قسه‌ی زل و بێمانا باسی شه‌فافیه‌ت و دیموکراتێت و مافی مرۆڤ و رێزگرتن ده‌بێته‌ کاوێژ کردنیان ، به‌ڵام چون خۆیان خۆیان ده‌ناسن و ده‌زانن دۆراون ده‌یانه‌وێ به‌م کاریکاتێرو سوکایه‌تی کردنه‌ لای جه‌ماوه‌ر خۆیان بهێننه‌وه‌ مایه‌ . ئاژانسی به‌ناو پاراستن و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گه‌ر پێتان شه‌رم نیه‌ چاوێک له‌ روپه‌ری سایته‌ روره‌شه‌که‌تان بکه‌ن ئه‌وسا ده‌توان به‌راوردێک له‌ نێوان کوردستان پۆست و روناکیه‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌که‌ی خۆتاندا بکه‌ن ، که‌ماڵی خۆتان له‌ شوشه‌ دروستکراوه‌ خێره‌ به‌رد ده‌گرنه‌ ماڵی خه‌ڵکی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە