بەیاننامە سەنتەرى میترۆ داواى ئاشكراكردنى راپۆرتى لیژنەى لیكۆڵینەوەى كەناڵى NRT دەكات
Wednesday, 08/06/2011, 12:00
سلێمانی، 8ی حوزرەیرانی 2011:
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەڕۆژنامەنوسان داوا لەحكومەتی هەرێمى كوردستان دەكات ئەنجامی ڕاپۆرتەكەی لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەكان لە روداوی سوتانی كەناڵی NRT بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
دواى نزیكەى 4 مانگ بەسەر سوتاندنى كەناڵی ئاسمانی NRT دا، ئەو لیژنەى كە ئەنجومەنى وەزیرانى حكومەتی هەرێم پێكیهێنا بۆ لێكۆڵینەوە لەروداوی سوتانی كەناڵەكە، تا ئێستا ئامادەنیە ناوەرۆكى راپۆرتەكەى ئاشكرا بكات كە لەمانگى پێشودا تەواوى كردووە.
سەنتەری میترۆ رایدەگەینێت نابێت هیچ پاساوێك هەبێت بۆ شاردنەوەی كەیسی سوتانی كەناڵی NRT و دواى تەواوبونى لێكۆڵینەوەكان پێویستە زانیارییەكان ئاشكرابكرێن، یان هۆكارى ئاشكرانەكردنى تا ئێستا ڕوونبكەنەوە.
سەنتەری میترۆ داوا لەحكومەتى هەرێمی كوردستان دەكات وەك لایەنى پێكهێنەرى لیژنەكە ناوەرۆكى راپۆرتەكە بۆ راى گشتى رابگەیەنێت تاوەكو هەموو راستیەكان بزانرێتو قەرەبوى مادى و مەعنەوى كەناڵى NRT بكرێتەوە.
كەناڵى ئاسمانى NRT لە بەرەبەیانى 20 ى شوبات لەدواى چەند كاتژمێرێك لە دەستپێكردنى بە پەخش لەڕۆژى ڕووداوەكانى 17 ى شوبات، لە لایەن گروپێك چەكدارەوە سوتێنرا و بەپێى لێدوانى بەرپرسانى كەناڵەكەش نزیكەى 10 ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.
-----------------------------------------------------------------------------------------
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان، رێكخراوێكی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەكانیان. ئەم رێكخراوە، لە هەرێمی كوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەكان (JFO) دەكات كە نوسینگەی سەرەكی لە بەغدایە.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بكەن بە:
مەریوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەر: 07701940930
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300
[email protected] نیاز عەبدوڵڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014 UG
ئیمیل :
[email protected] ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ 07701435822
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست