کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژووری عه‌مه‌لیاتی پارتی كێن، وچی ده‌كه‌ن ؟

Sunday, 02/07/2017, 22:56


73  كادیری  ئه‌و ژوره‌تان پی ده‌ناسێنم  
هه‌ر راسته‌وخۆ له‌ دوایی ئێكسپایه‌ر بوونی ماوه‌ی سه‌روكی هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی بریاری دامه‌زراندنی ژووری عه‌مه‌لیات ده‌كات وبو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رو قادر پێ راده‌سپێرێت وخوشی له‌ رێگه‌ی موسا زكری سكرتێره‌ روژنامه‌وانیه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتی گشتیان ده‌كات.
ژووری عه‌مه‌لیاتی پارتی، برێتی یه‌ له‌ ژوورێكی ئه‌لكترونی ماسنجه‌ر فه‌یسبوك، كه‌ تێدا سیاسه‌تی هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی پارتی دژ به‌ نه‌یاره‌كانی داده‌رێژرێت، وبینایه‌ی ژماره‌ی 8 له‌ گوندی ئیتالی 1 له‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك شوێنی سه‌ره‌كی ئه‌م بورده‌یه‌ كه‌ سه‌رو قادر سه‌روكایه‌تی ده‌كات وهه‌ر یه‌ك له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌ندام بوردن:
1- زكری موسا؛ سكرتێری راگه‌یاندنی مه‌سعود بارزانی.
2-ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی؛ به‌رێوه‌به‌ری زاگروس تیڤی پارتی.
3- ئاریان فه‌ره‌ج؛ سه‌رنوسه‌ری روژنامه‌ی هه‌ولێر.
4-سالار عوسمان ؛ بریكاری وه‌زیری روشنبیری.
5- فه‌رهاد موحه‌مه‌د؛ سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری گۆلان.
6- سه‌لام عه‌بدوللا؛ سه‌رنوسه‌ری روژنامه‌ی خه‌بات.
7- كاروان محمد سابر؛ به‌رپرسی سوشیال میدیای پاراستن.
8- شه‌عبان چالی؛ به‌ریوه‌به‌ری k24وبه‌رپرسی نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی.
9- به‌ختیار شاخی؛ ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی مه‌كته‌ب سه‌روك.
10- عه‌بدلره‌زاق عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری ده‌نگی كوردستان وئاژانسی په‌یامنێر
11- سامی ئه‌رگوشی سكرتێری ڕاگه‌یاندنی نێچیرڤان بارزانی.
واته‌ به‌ سه‌رو قادره‌وه‌ 12 كه‌سن، وراسته‌خو پشتگیری دارایی له‌ مه‌كته‌ب نێچیرڤان ومه‌كته‌ب سه‌روك وه‌رده‌گرن.
یه‌كێكی تر له‌ كاره‌كانی ئه‌و ژووری عه‌مه‌لیاته‌؛ دروستكردنی ژووری نوسه‌رانی پارتی یه‌، واته‌ پله‌یه‌ك له‌ ژێر بوردی ژووری عه‌مه‌لیات دان، وگشت ته‌وجیهات له‌ ژووری عه‌مه‌لیات وه‌رده‌گرن، له‌وانیشه‌وه‌ بو بازنه‌كانی تری راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ پارتی و سێبه‌ره‌كانیان.
هه‌ر بو ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژووری عه‌مه‌لیات سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌و په‌یجانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سێبه‌رن و له‌ نه‌یاری پارتی ده‌ده‌ن،(به‌ راپورتێكی تایبه‌ت باسی ئه‌و په‌یجانه‌ وئه‌مینه‌كانیان ده‌كه‌ین)، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی پارتی وهه‌ر یه‌ك له‌ كه‌ناله‌كانی روودا و كوردستان 24 كه‌ راسته‌وخو له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی بارزانیه‌وه‌ دامه‌زراون وئاراسته‌ ده‌كرێن.
ژووری عه‌مه‌لیاتی پارتی وه‌ك ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی یه‌ بو راگه‌یاندنی پارتی و راسته‌وخو، ته‌وجیهات و به‌رنامه‌ وحه‌مله‌ دژی نه‌یاره‌كان له‌وێوه‌ سیاسه‌تی بو داده‌رێژرێت.
به‌پیێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ ناو ئه‌و ژووره‌ دزه‌یان كردووه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، سه‌رو قادر وه‌ك سه‌رپه‌رشتی ژووره‌كه‌ وه‌ك ئیماژه‌ی پێده‌دات له‌ سه‌رووی خۆیه‌وه وبه‌ قسه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌وجیهاتێك ده‌نووسێت، وبه‌م شێوه‌یه‌ هانی گه‌رمكردنی حه‌مله‌ی راگه‌یاندن دژی نه‌یاره‌كانی ده‌كات؛ " هه‌ڤاڵان سڵاوتان لێبێت .. هیوادارم ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بو ناساندن ورێسواكردنی میدیای دژه‌ نشتیمان و وابه‌سته‌ به‌ ئێران و توندڕه‌وی ئیسلامی وگۆڕانیه‌كان، ده‌ستتانپێكردووه‌، ساردی نه‌كه‌نه‌وه‌، شه‌یری بكه‌ن و لایكی په‌سه‌ندی له‌ سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ خه‌ریكه‌ كار له‌ سه‌ر روخانی وره‌ی ملله‌ت ده‌كه‌ن، ئێستا پاچ له‌ خوراگری میلله‌ت ده‌ده‌ن، چیتان هه‌یه‌ بینووسن، نوسینی یه‌كتری بڵاوبكه‌نه‌وه‌ تا دۆسته‌كانتان له‌ سوشیال میدیا بیخوێنه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ له‌ بیرتان بیت، قه‌د جنێو به‌كارنه‌هێنرێت، به‌ ئه‌مری جه‌نابی سه‌روك قه‌ده‌غه‌یه‌".
ئاراین فه‌ره‌ج، سه‌رنوسه‌ری روژنامه‌ی هه‌ولێر، له‌ ولامی سه‌رو قادردا پێشنیارێكی تر ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی ژووری عه‌مه‌لیات وداوایان لێده‌كات هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی فراوانتر بیت و نه‌ك له‌ سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنی پارتی بێت، وبو ئه‌م مه‌به‌‌سیته‌ پێشنیار ده‌كات كه له‌ سه‌ر ئاستی سه‌ندیكای روژنامه‌نووسان ووه‌زاره‌تی روشنبیریی هه‌ڵمه‌تێك دژی گوڤاری لڤین وهاوشێوه‌كانی ده‌ستپێبكه‌ن.
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغیش، پالپشتی ئاراین فه‌ره‌ج ده‌كات، وئه‌وه‌ش پێشنیار ده‌كات كه‌ له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتی یه‌وه‌ هه‌لمێتێكی سكالاكردن دژ به‌و مه‌دیایه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ده‌ستپێبكات، به‌ فشاری لژنه‌ی یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی.
هه‌ر یه‌ ك له‌ سالار عوسمان بریكاری وه‌زیری روشنبیری وفه‌رهاد موحه‌مه‌دی سه‌رنوسه‌ری گوڤاری گۆلان پشتگیری پێشنیاره‌كانی ئاریان وئازا ده‌كه‌ن.
سه‌لام عه‌بدولایی سه‌رنوسه‌ری روژنامه‌ی خه‌باتیش داده‌بزێته‌ سه‌ر میدیای سلێمانی وبه‌ تایبه‌ت لڤین وئێن ئارتی وپشتگیری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌كات دژیان.
عه‌بدلره‌زاق عه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری ده‌نگی كوردستان وئاژانسی په‌یامنێر، له‌ ژووری عه‌مه‌لیات دا هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ر یه‌ ك له‌ كۆمه‌ڵ و گوران وا وێنا ده‌كات كه‌ به‌ هێرشی داعش بو سه‌ر تلسقوف دڵخوشن وله‌ بیركردنه‌وه‌كانیان هاوشانی داعشن.

میتودی كاركردنی ئه‌ندامان ئه‌و گروپه‌ بو كادرانی خۆاره‌وه‌ی خۆیان هه‌مووی به‌ هه‌ڵمه‌تی دژه‌، واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا به‌ توجیهێك پێكه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر عه‌لی باپیر به‌ نمونه‌، یاخود كه‌نالی nrt, ياخود بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یاخود تومه‌ت دروست ككردن به‌ ره‌خنه‌گره‌ كه‌سه‌ به‌كه‌رامه‌ت و جدیه‌كانی  پارتی  و وێناكردنی نه‌یاره‌كانیان به‌ فیته‌ی ده‌ستی ئێران و مالیكی ، یاخود تومه‌ت و ته‌شهیر وته‌نانه‌ت جنێویش به‌ كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ربه‌خویه‌كانی كوردستان. 
كاریكی تری ئه‌و ستافه‌ ی ژوری ئوپه‌راسیونه‌كانی پارتی  ئه‌وه‌یه‌ جاودیری نوسین له‌مالپه‌ر و پۆسته‌كان له‌فه‌یسبوك تویتته‌ر بكه‌ن و به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆده‌زگای پاراستن 

بۆنوسینی ئه‌و بابه‌ته‌  سوود له‌پۆستیكی  روژنامه‌نوس  ئیبراهیم عه‌باس وه‌رگیراوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە