کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ئەوانەی کەوتونە تەقە لە گۆران

Monday, 12/10/2009, 12:00


زۆر بەداخەوە ئەوە دوسێ جارە هەندێ نوسینی کەسانی دڵسۆز دەبینم کە، کەوتونەتە رەخنە گرتن لە لیستی گۆران،(لەم قسەیەم مەبەستم ئەوەنیە کەنابێت رەخنە لەو لیستە بگیرێت، نەخێر بە پێچەوانەوە، ئەبی زۆرترین رەخنەی لێ بگیرێت، چونکە ئەوە ئەو لیستەیە کە ناوی گۆرانە و ئامانجی گۆرانە بۆ گۆران هاتۆتە مەیدان ئەیەوێت گۆران بکات لەو پاشا گەردانی گەندەڵیە و دزی و ستەمەی لە خەڵکی کوردستان دەکرێت لەلایەن دوو بنەماڵەی مافیا ئاسا... جگە لەوە ش گۆران ئەولیستەیە کە جەماوەر دەنگی پێداوە بە ویست و ئارەزوی خۆی و زۆر کەسیشی لەسەر نان بڕاو کراوە ئێستاش نان بڕاو دەکرێت) بەڵام من وەک خۆم پێم باشە ئەو بەڕێزانەی کە رەخنەدەگرن هەندێک دیاردەش رەچاو بکەن کەمێک لێکدانەوە بۆ هەندێ خاڵ بکەن....وەک باڵا دەستی و هێزو تواناو سەرمایەو مێژوو و دڕندەیی و بێ مۆڕاڵی ئەو دەسەڵاتەی گۆران دەیەوێت گۆڕانی تێدابکات بەبی خوێن رشتن... لەگەڵ.. مێژوو و توانای دارایی و دەسەڵات و ژمارەی کەسانی گۆران خواز ... ئینجا...لێکدانەوەی لێ ورد بونەوە لە پێکهاتە و سروشت و رادەی تێگەیشتن و ئامادە بوون و ئامادە سازی میللەت بۆ گۆران کاری کەئەوە خاڵی بنچینەیی سەرکەوتنی پڕۆسەکەیە... بەڕێزان...
سەدان سەرەمار و ئەژدیها لە مەیدانەکەن ، خۆ لیستی گۆران خاوەن دار عەساکەی حەزرەتی موسا نیە ، بتوانێت لە چاو تروکانێکا هەموویان هەڵ لوشێت...ئەم دەسەڵاتە 18 ساڵە بونی هەیە وەک دەسەڵات جگە لە مێژووی شاخ، هەرچی هەیە خستویەتیە ژێر کۆنترۆڵ و رەحمەتی خۆی....ئێوەش واباشە هەندێک پشوو درێژبن ،نەک هەژدەساڵ و هەژدەمانگ ، بەڵکو هەژدە هەفتەش بەسەر گۆراندا تێنەپەریوە ئێوە وا لێی کەوتونەتە تەقە، پێم وایە ئەم جۆرە وتارانە لەم کاتەدا، لە ئاو کردنە ئاشی دەسەڵات زیاتر نیە بەتایبەتی کە هەڵبژاردنێکی لە هەڵبژاردنی 25 \07 گرینگ تر لەپێشە ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقە، کە دڵنیام ئەنجامەکەی بە دڵی ئەم دەسەڵاتە مافیایەی هەرێم نابێت و خاڵی وەرچەرخان دەبێت، من وەک خۆم پێم وایە دەسەڵات مەبەستی هەیە لەدواخستنی دروست کردنی حکومەت و خاوەخاوی پەرلەمان،وەک چۆن مەبەستی هەبوو لە قەدەغە کردنی میدیای ئەهلی لە پەرلەمان، ئەویش ئەوەیە کە(میللەت ئەداو هەڵوێستی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی (گۆران) نەبینن، بەرامبەر بە دەسەڵات تاکو بەهەمان گەرم و گورێ هەڵبژاردنی رابردوو خەڵک دەنگ بە لیستی جیاواز نەدات یا هەرنەبێت نەچن بۆ دەنگدان،لە هەڵبژاردنی داهاتوودا وە کارێ بکەن کە کەسانی وەک ئێوەش لە گۆران و گۆران خوازان بکەونە تەقە، کەئەوەش لە بەرژەوەندی دەسەڵات دایە) .... ئەم وتارانەی ئێوەی بەڕێزیش لەم کات و ساتەدا بەدڵی دەسەڵاتدارانی هەرێمە....هیوادارم هەندێ ورد تر بیر بکەنەوە...لەگەڵ ڕێزمدا---------- -------

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە