شەهیدان لە گۆرەوە نەفرەت بۆ شاپوش(تالەبانی) دەنێرن.
Thursday, 02/07/2009, 12:00
شاپوش تاڵەبانی هەروەکو پیشەی رابردووی بەردەوامە لەسەر سوک و سەفیل کردنی خۆی و یەکیەتی لەبەردەم بنەماڵەی بارزانی مافیاو خوێن ڕێژی هەزاران پێشمەرگەو سەدان سەرکردەی یەکیەتی. بۆ راگرتن و راست کردنەوەی باری گلاوی دەسەڵاتی لەبەرامبەر هێرشی نارەزایی جەماوەری دەڤەری سەوزو بەهێزی لیستی گۆراندا لەم کاتەدا شاپووش تاڵەبانی کەوتۆتە ستایش و پێداهەڵدانی مەسعود بارزانی،هەرلەباسی خۆی و بنەماڵەو خەبات و قارەمانیەتی دەیان پێداهەڵدانی تر کە وای لەمەسعود کردووە کەزیاتر لوتی بەرزبی و حساب نەک هەر بۆ یەکیەتی بەڵکو بۆ هەموو کورد نەکات خۆی لێببێتە خواو پێغەمبەر و فریاد رەس و رزگار کەری هەموو کوردستان و خۆی و بنەماڵەکەی پێ مقەدەس تر بێت کورسی حوکم رانی تا هەتایە بەمافی خۆی و بنەماڵەکەی بزانێت... لەهەمان کاتیشدا هەر لەسەرەتاوە مەسعود و بنەماڵەی بارزانی حسابی تاکێ پێڵاوێ بۆ شاپوش نەکردووە و نایکات،چونکە هەر سوک بووە و ئەمرۆش سوکتر.......دڵنیام ئێستا روحی ئەو پیشمەرگەدڵسۆزو قارەمانانەی کەلەساڵی1964 تا ئەمرۆ کە بەمەبەست کوردایەتی دوای شاپوش کەوتبوون بەڵام بە دەستی بنەماڵە ی بارزانی شەهیدکران ئێستا لە گۆرەوە تف و نەفرەت دەنێرن بۆ شاپوش تاڵەبانی ...لەپێشیانەوە، دکتۆر خالید و عەلی عەسکەری و ئیبراهیم عەزۆ و ئارام و مامەڕیشە و سیروان تاڵەبانی و حەسەن کوێستانی و ڕێبازو فاقە مەخموری و مام جوتیار و سمایل وەرتی و مەلاسلێمان و کەریم عوسمان و عەلی نەبی قارەمانی راپەڕین دەبینرێن، پر بەدەمیش هاوار دەکەن ، گەر ئەم بنەماڵەیە ئەوەندە بێگەرد و قارەمان و کورد و کورد پەروەرن بۆ چەند ساڵە دژایەتیان دەکەیت، ئەمرۆش لەپێناو مانەوە و دەسەڵاتی خۆت دا وا خۆت و کورد و یەکیەتیت سوک کرد؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست