دڵنیابن لە کەرکوک ریسواتر دەبن...
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
لە هەڵبژاردنی25\07 یەکیەتی ریسوابوو (هیوادارم بەهەڵە تێنەگەن، کە ئەڵێم یەکیەتی، مەبەستم ئەو یەکیەتیەیە، کە ئەمرۆ بەدەستی تاڵەتانی ودەستەو تاقمەکەی زەلیل بووە)،لەم ریسوا بوونە پارتی پشکی کەمتری بەرکەوت بەحوکمی،باڵادەستی و درندەیی بنەماڵەو تەزویرات و ساختە چییەتی و چاوپۆشی کۆمیسیۆنی بەناو باڵا لەساختەکردنەکان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا.. .. لە هەمووی سەیرترو بێ ئابڕوانە تر، ئەوقسە قۆرو بێ ماناو بێ بنەمایانە و هیچ وپوچانەن،، کە ئەمرۆ کەسانی وەک مەحموود سەنگاوی (کچ ئەتک کەری بە پارە و خولەسور دوشیوانی و هەندێ سوک و ریسوای ترە لە سایتە بێ ئابروو و بێ چاوورووەکەی مەلا بهختیارە... کە کەوتونەتە قسەو قسەڵۆک و نوقڵانە لێدان لەسەر ئەندامانی لیستی گۆڕان و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەگشتی و ئەنجامەکانی لەشاری کەرکوکی گڕو خوێندا...
وەک خۆم من زۆر باش دڵنیام، کەلەم هەڵبژاردنەدا یەکیەتی و پارتی ئەوەندەی تر ڕیسوا دەبن، بە تایبەتی لەشارەکەی سۆرانی مامە حەمەو ، عەبدولستار تاهیر شەریفدا،کە بەدەستی بنەماڵەی بارزانی تیرۆرکران و یەکیەتیە ڕیسوایەکە لێی بێدەنگ بوو، پێتان وایە خەڵکە دڵسۆزەکەی کەرکوک ئەم کردەوانەی لە بیر بچێت ؟پێتان وایە کوردە دڵسۆزەکانی کەرکوک ئەو ماستاو مامە حەمەیی و دەست ماچکردن و ئیمتیازاتانەی تاڵەبانی سوک و ڕیسوای لەبەرچاونەبێت، کە بۆ تورکمان و عەرەبی کردووە لەسەر حسابی خوێنی سەدان شەهیدی کەرکوک، لەکاتێکدا سەدان لاو گەنجی کەرکوک لە ژیان بێ بەشن... کەچی تاڵەبانی بۆ رازی کردنی دڵی تورکیا بۆ بوون بەسەرۆک کۆمارێکی کارتۆنی 400 خوێندکاری تورکمان لەسەر مەسرەف و خوێنی شەهیدانی یەکیەتی و کەرکوک بنێرێت بۆ تەواو کردنی خوێندن ، جگە لە پێدانی زەوی و ئیمتیازاتی تر لە سەر خوێنی کەرکوکیەکان،،،،لە کاتێکدا سەدان ماڵ و خێزانی گەراوە لە سەرمای زستان و گەرمای هاویندا لە ژێر خێوەتدا ژیان بەسەر دەبەن؟؟؟؟
پێتان وایە کەرکوکیەکان ئەوەندە بیر کۆڵ بن نەپرسن لە خۆیان،، ئەرێ ئەوە كێ بوو %32 داهێنا بۆ نەتەوەکانی شاری کەرکوک؟
پێتان وایە کەرکوکیەکان ئەوەندە بیر کۆڵ بن نەپرسن لە خۆیان،، ئەرێ ئەوە کێیە عەرەب و تورکمانی بەسەر ئێمەدا کردۆتە گوندە؟
پێتان وایە کەرکوکیەکان ئەوەندە بیر کۆڵ بن نەپرسن لە خۆیان،، ئەرێ ئەوە کام دەسەڵاتە خاوەنی داهێنانی دوانەی یە وەک دوو ئاسایش و دوو پەروەردەو هەموو دوانەکانی تر لە کەرکوک؟؟؟
پێتان وایە کەرکوکیەکان ئەوەندە بیر کۆڵ بن نەپرسن لە خۆیان،، ئەرێ تائێستا ئەم دەسەڵاتە مافیایە چی بۆ کەرکوک و گەراوەکانی کەرکوک کردووە،، گەر دەنگیان پێبدەینەوە چیمان بۆ دەکەن؟
نا پێتان وانەبێت خەڵکە قارەمانەکەی کەرکوک ئەوەندە ساویلکەو نەزان بێت، دەمێکە وەک شاری هەڵمەت و قوربانی بڕیاری خۆی داوە،،،کە لە هەڵبژاردنی رابردوودا تاڵەبانی ریسوا کرا بەڵام ئەم جارە لەشاری کەرکوک، بارزانی خاوەن 31 ئاب و براکەی تەحسین شاوەیسیشی تێدا ریسوا دەبێت...چونکە ئەو هەژمونەی ئەم دەسەڵاتە مافیایە، لەم 3 پارێزگایە هەیەتی ، لە کەرکوک نیەتی...جابۆیە چاوە رانی کارەسات بن بۆ دەسەڵاتتان لەم شارەدا
ئامۆژگاریم بۆ خولە سەنگاوی و خولەکانی تر ئەوەیە ،هەندێک بیربکەنەوە،لە هەڵبژاردنی رابردوو ... دڵنیام لەوەیاندا ڕیسوا تر دەبن...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست