کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکه‌که‌تان ! بناسن ...با دڵیان ئه‌ستور بێت

Wednesday, 15/07/2009, 12:00


به‌رده‌وام زوڕنا ژه‌نه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی باسی کوردایه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ئه‌که‌ن،کاری من ئه‌وه‌ نیه‌ باس له‌ ڕابوردووی خیانه‌تی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت بزانم مه‌سعود بارزانی چ خزمه‌تێکی پێش که‌ش به‌ گه‌ڵی کوردستان کردووه‌. ئێستا زوڕنا ژه‌نه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌ڵێن کاندید دکتۆر که‌مال میراوده‌لی شایسته‌ی ئه‌وه‌نیه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت له‌به‌رچی؟ چونکه‌ به‌ قسه‌ی خۆیان خه‌باتی چه‌کداری نه‌کردووه‌. ئه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌چ شه‌ڕێك به‌شداری کردووه‌؟
ده‌ها له‌ مه‌ودوا ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانی لێهاتووش هاتنه‌ مه‌یدان به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداریان نه‌بووه‌‌ ده‌ها مافی ئه‌وه‌یان نیه‌ هیچ خزمه‌تێك به‌ گه‌ڵه‌که‌یان بکه‌ن.
من هه‌روه‌ك زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ناناسم، به‌ڵی هه‌ندێ له‌ ووتاره‌کانیم خوێندۆته‌وه‌ به‌ڵام ڕابوردووی چی بووه‌ چۆن ژیاوه‌ من هیچی ده‌رباره‌ی نازانم خۆزگه‌م دکتۆر که‌مال پێش ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌و کاندیده‌ هه‌ڵبژێردرایه‌ په‌ڕتوکێکی بچوکی له‌سه‌ر ژیانی خۆی بنوسیایه‌ تاوه‌کوو خه‌ڵکی کوردستان زیاتر به‌و به‌ڕێزه‌ ئاشنابن به‌هه‌رحاڵ بابێنه‌وه‌ سه‌ر خه‌باتی مه‌سعود بارزانی.
تاوه‌کوو ئێستا به‌ تێرو ته‌سه‌لی که‌س باسی ژیانی مه‌سعودی نه‌کردووه‌ له‌ منداڵی و هه‌رزه‌کاری چ کاره‌ بووه‌، ئایا ئه‌ویش وه‌ك عوده‌ و قوسه‌ی سه‌دام هاوڕێ و مامۆستاو نوکه‌ره‌کانی خۆیان دارکاری کردووه‌؟ ئاخۆ خۆشه‌ ویستیان کردووه‌؟زۆر پرسیاری تریش. من له‌وه‌ ئه‌ترسم وه‌ك کوڕی ئاغای گونده‌که‌ی ئێمه‌یان هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کردبێت،کاتێك منداڵ بووم، من و دوو هاوڕێی تر دار لاستیکمان هه‌بوو، کوڕی ئاغا به‌ زۆر دارلاستیکه‌که‌ی هاوڕێ که‌می برد ئێمه‌ش له‌گه‌ڵی که‌وتینه‌ شه‌ڕ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مانزانی دوو که‌س له‌ نۆکه‌ری کوڕی ئاغا له‌ شوێن شه‌ڕه‌که‌ په‌یدابوون باوه‌ڕ بکه‌ ئه‌وه‌نده‌یان لێداین سه‌رو گێلاکمان هه‌مووی بوو به‌ خوێن ، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ماڵه‌وه‌ باوکم وویستی لێمبدات چونکه‌ شه‌ڕی کوڕی ئاغام کردبوو، مرۆڤ نازانێت کاکه‌ ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ! و جه‌نابی سه‌رۆكیش له‌ منداڵی سه‌رو گێلاکی خه‌ڵکیان شکاندووه‌؟

کابرایه‌کی به‌ ساڵا چوو ئێستا له‌ ژیان نه‌ماوه‌ له‌به‌ر کوڕ و کچه‌کانی نامه‌وێت ناوی بهێنم ووتی ئێمه‌ پاسه‌وانی گیراوه‌کانمان ئه‌کرد له‌زیندانی ڕایاتێ، ووتی گیراوه‌کانیش هه‌ر هه‌موویان جه‌لالی و هه‌ندێ که‌سی تر له‌و عه‌شیره‌تانه‌ی دژ به‌ بارزانیه‌کان بوون. ئه‌م کابرایه‌ هه‌زار سوێندی ئه‌خوارد که‌وا کاری من ته‌نها پاسه‌وانی بووه‌ ووتی به‌ڵام که‌سانی تایبه‌تی هه‌بوون بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌و زیندانیانه‌، ئه‌وسا بابێنه‌ سه‌رباسی خه‌باتی مه‌سعود بارزانی، ئه‌م کابرایه‌ ووتی ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ زۆر سارد بوو نزیکه‌ی بیست له‌ چه‌کداره‌ بارزانیه‌کان و ئیدریس و مه‌سعودیش یان له‌گه‌ڵ بوون هاتنه‌ زیندانه‌که‌و هه‌ندێ زیندانیان ده‌رکرد و بردنیانن و له‌ شوێنێك له‌ ده‌م ڕووبار هه‌موویان هه‌ڵواسین به‌یانیه‌که‌ی هه‌موویان له‌ سه‌رما ڕه‌ق بوونه‌وه‌، ئه‌م کابرایه‌ ووتی یه‌کێ له‌ گیراوه‌کان گه‌نج بوو زۆر ئه‌گریا و ئه‌یووت مه‌مکوژن بێتاوانم ووتی ئێستاش له‌گه‌ڵ دابێت زۆر جار به‌ گریانی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌ له‌ خه‌وده‌بم، به‌و پیریه‌ ئه‌یوت هه‌موو ساتێك که‌ گریانی ئه‌و گه‌نجه‌یه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ شێت ده‌بم،‌‌ مه‌لا مسته‌فا هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی ناردبوو بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتنی زیندانیه‌کان تاوه‌کوو کوڕه‌کانی دڵیان ڕه‌ق بێت ئه‌ی هاوار ئه‌مه‌ که‌ی پێده‌ووترێت خه‌بات ئه‌مه‌ جۆره‌ کرده‌وه‌یه‌ سادیانه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و مرۆڤه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بێت وابیرئه‌کاته‌وه‌ به‌ ئازاردانی خه‌ڵکانی تر تاوه‌کوو دڵی کاك مه‌سعود ئه‌ستوربێت!!!!
به‌ڵێ مه‌لا مه‌سته‌فا ڕاستی کرد مه‌سعود دڵی ئه‌ستور بوو، بیرتانه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاکان مینۆبۆسێکی په‌ناهه‌نده‌ بارزانیه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان درانه‌ به‌ر ڕێژنه‌و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێکوژران، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو هه‌موویان خه‌ڵکی سڤیل بوون، کێ ئه‌و کاره‌ی کرد مه‌سعود بارزانی خۆی و ئیتلاعات ئه‌و کاره‌یان کرد هه‌تاوه‌کوو تاوانه‌که‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌ڕاستیش نیشانه‌که‌ی مه‌سعود جوانی پێکا و چه‌کداره‌کانی زۆر دڵ ڕه‌قانه‌ که‌وته‌ گیانی منداڵ و ژن و گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە