کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆپبارانكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی کوردستان لەلایەن رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تاوانێكی گه‌وره‌یه پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ راگیریت!

Monday, 18/07/2011, 12:00


به‌خۆپیشاندانی چەتری ئازادی دژ به‌ تۆپبارانكردنی گونده‌كانی ناوچه‌ سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وە لەبەردەم سەفارەتخانەی ئێران لە له‌نده‌ن په‌یوه‌ست بن!

رۆژی هه‌ینی:22-7-2011
كاتژمیَر:1 بۆ 3 پاشنیوه‌رۆ
شۆین:به‌رده‌م بالۆیزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیران له‌ له‌نده‌ن:
16 Princes Gate
London SW7 1PT
نزیكترین ئیستگای قیتاری: Gloucester Road

هه‌روه‌ك ئاگادارن ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ جاریكی دیكه‌ كۆماری ئیسلامی ئیران به‌شیوازیكی زۆر درندانه‌ و دور له‌ هه‌موو پیوانه‌ نیو ده‌وله‌تیه‌كان كه‌وتۆته‌ ته‌قه‌كردنو تۆپبارانكردنی گونده‌كانی ناوچه‌سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق، به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌یان هاولاتی مه‌ده‌نی به‌ناچاری مالوحاڵ‌و شۆینی کارو ژیانی خۆیان جیهشتووه‌ و سه‌رباری ئه‌وه‌ی زیانیَكی زۆری مادیو گیانی خه‌لكی بیتاوانی ئه‌و ناوچانه‌ گەیشتوە‌. ئیَمه‌ وه‌ك چه‌تری ئازادی له‌ له‌نده‌ن بۆ سەرکۆنەکردنی‌و نیشاندانی نارەزایەتی بەرامبەر بەم تاوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی هاوڵاتیانی مەدەنی کوردستان لەکات‌و شوێنی دیاریکراودا کە لەسەرەوە نوسراوە کۆدەبینەوە. ئێمە لەوێ سه‌رباری به‌توندی ئیدانه‌كردنی كۆماری ئیسلامی ئیران داوا ده‌كه‌ین له‌ كۆماری ئیسلامی ئیران کە:
1. تۆپبارانكردن و ته‌قه‌كردن له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق ده‌ستبه‌جیَ رابگریت‌و لەژێر هیچ بیانویەکدا هاوڵاتیانی مەدەنی نەکاتە ئامانجی سەربازی‌ خۆی.
2. قه‌ره‌بووی زیانی مادی و گیانی هاولاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ زه‌ره‌ریان پیَگه‌یشتووه‌.

چه‌تری ئازادی بانگه‌وازی هەموو دڵسۆزانی خەڵکی کوردستان‌‌و هەموو ئەو کەسایەتی‌و لایەنانە دەکات کە دژی ئەم کردەوەیەی کۆماری ئیسلامین لەو خۆپیشاندانەدا لەگەڵماندا بەشداری بکەن.

تیبینی / بۆزانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەی خوارەوەبکەن

07912758673 فوئاد جەمال سەلام
07856032991 دەشتی جەمال

چه‌تری ئازادی
18-7-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە