بانگەوازیک لە چەتری ئازادیەوە بۆ کەس وکاری ئەو کەسانەی کە لە ماوەی جەند مانگی ڕابردوودا لە کوردستان رفێنراون
Monday, 24/09/2012, 12:00
لە چەند مانگی ڕابردوودا و بە تایبەت لە دوای پیک هاتنی ئەنجومەنی ئاسایش لە کوردستان تا ئیستا بە پیێ ئەو هەوالەنەی دەستی جەتری ئازادی کەوتوون و لە میدیا وراگەیاندنەکانی کوردستاندا بلاو بونەتەوە ژمارەیەکی بەرجاو لە خەلکی تووشی ڕفاندن و بێ سەروشوین کردن بوون ، بە تایبەت لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا . چەتری ئازادی بڵاوبونەوەی ئەم دیاردەیە بە مەترسیدار دەزانێت و وەک هیرشێک بۆ سەر گیانی خەڵکی و بۆ سەر ئازادی بیر ورا و ئازدیە مەدەنی وسیاسیەکانی خەلکی کوردستان دادەنێت ، هەر بۆیە ویڕای دەربرینی ناڕەزایەتی و نیگەرانی خۆی لە وە ها دیاردەیەک لە کوردستان ، لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی کەس وکاری ئەم کەسە رفێندراوانە بە کۆمەلگەی نیو دەولەتی و نیوەندە جیهانیەکان بۆ لیکۆلینەوە و پرسینەوە لە جارەنوسی ئەم کەسانە ، هەر بۆیە داوا دەکەین لە کەسوکاری هەموو ئەو کەسانە کە لە چەند مانگی ڕابردودا ڕفێنراون،، کە بە زووترین کات ئەم زانیارییانەمان سەبارەت بە ڕۆڵەکانتان بۆ بنێرن
١ ناوی سیانی
٢ وێنەیەکی
٣ مێژو و شوێنی لە دایك بونی
٤پیشە
٥ بەروار و کاتو شوێنی ونبون، ڕفاندنی کەسەکە
تکایە بەو زانیارییانە هاوکاریمان بکەن تا کێشەکانتان بگەیێنینە دەزگاکانی بەریتانیا، ئەوروپا و جیهان و فشاربخەینە سەر حکومەتی هەرێم و پارتی بۆ ئەوەی بەزووترین کات چارەنووسی ڕۆڵەکانتان ئاشکرا بکا و ئازاد بکرێن.
تێبینیی: زانیاریی و وێنەکان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە
[email protected] چەتری ئازادی
بەرواری : ٢٣/٠٩/٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست