له سلێمانی تیرۆریستانی دهسهڵات یا دهسهڵاتی تیرۆریست ریسواکرا.
Thursday, 13/05/2010, 12:00
یـاخی:
سلیـَمانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی گەورەی جەماوەری بە خۆوە بینی لە دژی شەهیدكردنی
ڕۆژنامەنوس و قەڵەمی ئـازاد (سـەردەشت عوسمان)، خۆپیشاندانەكە لە كاتژمێر 4 ی ئێوارە لە
بەردەم باخی گشتی سلێمانیەوە دەستی پێكرد و بە خوێندنەوەی چەند ووتارێك لە بەردەركی
سەرای شاری سلێمانی كۆتای پێهات، دروشمەكانی " هــۆ هــۆ وەزیری ناوخۆ...ملت بشكێنە و بڕۆ،
تـا ڕۆژنامە ئازاد بێ...هەرگیز ڕاستی وون نابێت، ئێمە هەموو سەردەشتین......" بە درێژایی خۆپیشاندانەكە دەوترانەوە، خۆپیشاندانەكە گشت چینەكانی لە خۆ گرتبوو لە كاسبكار و كرێكار لە خوێندكاری زانكۆ و .....ئەم خۆپیشاندانە زەنگێكە بۆ كلك زەرد و جامانە سورەكان بۆ ئەو كەسانەی كە سنوری بیركردنەوەیان بە جامانەی سور دیاریكراوە ،تـا تێبگەن كە چیتر میللەت بێ دەنگ نابێت لە ئاستی كارە وەحشیگەرانەكانیان و كاتی ئەوە هـاتوە كە لە دەرگاكانیان بدرێتەوە و پێیان بووترێت كە چیتر ئێوە بەرپرس نین لەم وڵاتەداو چیتر ناتوانن هەرچەند كە نەشتانتوانیوە بە نـاو هەموو گەلی كوردەوە قسەبكەن و ووتار بدەن چونكە ئێوە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەم گەلە ستەمدیدە نین و لە تاغوتێكی خۆسەپێنەر زیاتر هیچی تر نین. میللەتێك كە بە درێژایی مێژوو ژێر دەستە بووبێت سەختە بتوانێت بە ئازادی بژی، ئێمەی گەلی كورد لە باشور لە دوای ڕاپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 ئـازادیەك و نیمچە سەربەخۆییەكمان بۆ خۆمان بەدەست هێنا، بەڵام چونكە پێشتر بە ئازادی نەژیابووین، هاتین و خۆمان بەدەستی خۆمان دیكتاتۆرێكمان بۆ خۆمان دروستكرد، سەركردەكانمان گەیاندە ڕادەی پیرۆز و پلەیەك كە لەسەروو مرۆڤەوە بن و مامەڵەیەكی سەروومرۆڤانەمان لەگەڵدا دەكردن، ووردە ووردە دیكتاتۆرێكمان بۆ خۆمان دروستكرد كە بە ناوی دیموكراسیەوە هەم سەركوتی كردوین و هەمیش خێر و بێری ووڵاتی بەملا و بەولادا تەخشان و پەخشان كردووە و وڵاتێكی بێ سەرە و بەرەو فەنتەڵۆس ئاسامان بۆ دروست بووە، بۆیە چیتر لای ئێمە هیچ شتێك پیرۆز نــیـــە لە نیشتیمان و نەتەوە زیاتر، وە ئەو دیكتاتۆرەی كە خۆمان بەدەستی خۆمان دروستمان كرد هەر بەدەستی خۆشمان دەیڕوخێنین و لە جێی ئەوە بە ڕۆحە پاك و جوانەكانی سۆرانی مامە حەمە و سەردەشت عوسمان و دكتۆر عبدالستار مێژوویەكی پڕ لە سەروەری
بۆ كورد و كوردستانەكەمان دەنوسینەوە.....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست