حکومەت پێک دێت؟!
Thursday, 13/02/2014, 12:00
نا...پێک نایەت...پێک دێت...نایەت...دێت...نایەت...ت
پارتی:بە پێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن من زۆرینەم دەبێ پشکی شێر بۆ من بێت...وەڵا ڕاست دەکەی تۆ نەک پشکی شێر پشکی ئاسمانیشت بردوە،باشتر وایە وەزیری گۆڕستانیش هەر بۆ خۆت بێت،خۆ لەو هەڵبژاردنە مردوە فەقیرەکان مەجالی ئەوەیان نەبوو بچنە مەیدانی مەحشەریش...
یەکێتی:مێژو شایەدی ئەوە دەدات کە دەبێ من نیوەی بەشەکانم هەبێت،ئەگەرچی شایستەی زیاترم بەڵام قەینا لەبەر خاتری سیمی سۆشیالەکەی خۆم لەبەشی خۆم دەبورم...وەڵا قسەکەت تەواوە مێژوی شاخت لەوانی تر باشترە،بەڵام مێژوو لە ناخی خەڵک و لاپەڕەی کتێبەکان دەنوسرێتەوە نەک لەسەر کورسی وەزارەتەکان.ئەی چەند ساڵە لە گوێی گادا خەوتبوی،هاوەڵەکەت کادیرەکانیشتی بە تورکیا فرۆشت تا بە بەشی خۆت ڕادەگا.
گۆڕان:خۆ بەچاوی خۆتان بینیتان من چوار مانگە لەبەرخاتری ئەوان ڕەشیشم هەر بە سپی بینی کەچی ئەوان هەر پێکیان نەکردم،خەڵکینە خۆتان بزانن من نوێنەری شەقامم کەچی ئەوان کەلاوەی وەزارەتێکیان پێ ڕەوا نەبینیم...وەڵا بەینی خۆمان بێت تۆش ڕاست دەکەی،چونکە ئەگەر نوێنەری شەقام بیت لەشەقام دەبیت نەک لە هۆڵە تاریکەکان.
ئیسلامیەکان:ئێمە فەتوای موفتی پیرۆزمان پێیە،عەرز عەرزی خودایە،ئێمەش نوێنەری نێردراوەکانی خوداین،کەوابێ غەدرمان لێکراوە،بە یەک دوعا هەمووتان بلیتی دۆزەختان بۆ دەبڕدرێت...وەڵا ئێوەش ڕاست دەکەن چونکە ئەگەر دوعاتان ئەوەندە گیرابوایە بارەگاکانی خۆتانی پێ دەپارێزرا،هەر داعش و نوسرەو شتی وا نەهێنن،قەیدی دیموکراسیەت بە تامی خەلافەتتان ناکات.
ئەوانی تر: وەڵا پێکمان بکەن هەر مەمنونین،پێکمان نەکەن هەر مەمنونین،وەڵا ڕاست دەکەن شوکر بۆ خوا نوێژ ناکەن دەنا نوێژی جومعەتان پێ تەواو نەدەبوو،ئەو برادەرانەی سەرەوە دڵیان باشە دەنگی گۆڕستانێکتان دەدەنێ،کەوابێ پێک بێت یان نێت،بۆ ئێوە هەر بە ڕوبەی تەق تەقە.
میلەت:....................قسەی میلەت بۆ خوێنەران جێ دەهێڵم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست