کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەللاتی و چەقاوەسوەکانی بەناو دژە تیرۆری بنەماڵەی تاڵەبانی

Friday, 19/02/2010, 12:00


کاتی خۆی سەدام حسێنی لەگۆڕنراو سەردانی ناو زیندانەکانی بەغدادی کردبو وتبوی کام لەو گیراوانە تا سەر ئێسقان چەقۆ وەشێن و چەقاوەسون دورن لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی و داشۆراون لە هەمو ڕویەکەوە متمانەیان لەدەست داوەو لە بەرچاوی خەڵکی عیراق لەسەر ڕابوردوی پر لە بێئەدەبیو بێ ئەخلاقیان لەسەر دزی و کوشتن و فەسادو داوێن پیسی سوکوڕیسوابون یان زۆڵن و لەبەر ئەوەی باوکی خۆیان ناناسن و هەست بەکەمی ئەکەن ئەوانەم هەموی بۆبێنن دوای ئەوەی ئەوانەیان هەر هەمو کۆکردبۆوە ئینجا هەندێك لە و گیراوانەی لەسەر کاری سیاسی دژی حوکمەتی بەعسی فاشی گیرابون خستە ژیر دەستی ئەو چەقۆ وەشێن و بێ ئەخلاقانە تا بزانن چۆن و بەچ شێوەیەك و کامانەیان لە دڕندەیدا زۆر کارامەن و بە دڕندانەترین شێوە گیراوە سیاسیەکان لەناو ئەبەن ئەوانەی کە لەو تاقیکردنەوەدا سەر کەوتوبون سەدام کردنیە دەرەجەدارو پلەی پێبەخشین پارەو سامانی خستە ژێر دەتسیان زۆربەیانی خستە ناو لیواکانی حەرەس جمهوری و نیوەشیانی ڕاستەوخۆ کردە پاسەوانی کۆماری ئەمڕوش جەلال تاڵەبانی 66 بەهەمان ڕێچکەی سەدامدا هەنگاو دەنێ و هەرچی لە پیاو کوشتن و ڕفاندن و دزیدا دەستی کارامەی هەیەو هەرچی شەقاوەو چەقۆ وەشێنە و هەرچی زۆڵەو جگە لە خودی دایکیان ئەگینا بۆخۆیان نازانن لە ئەسڵدا باوکیان کێیە هەمو ئەوانەی لە میلشیایەکی بەناو دژە تیرۆرداو لەدەرەوەی یاسا کۆ کردۆتەوەو لەسەر پارەی دزراوی میللەت باشترین چەکو سەیارەو پارەو ئیمتیازاتی خستونەتە ژێر دەست گەورەترین دەسەڵاتی پێداون و لاهوری شێخ جەنگی کە برازای خۆیەتی کردۆتە بەرپرسیان تا لەکاتی دروست بونی مەترسی بۆسەر پێگەو دەسەڵاتی بنەماڵەکەی بە دڕندانەترین شێوە خەڵکی کورد لەناو بەرن . ئەوانەی لەو میلیشیای بەناو دژەتیرۆرەدان زۆربەی زۆریشیان عەرەبن و کوڕو کەسوکاری پاشماوەی هەمان شەللاتی و چەقاوەسوەکانی سەدامی فاشین هەر ئەو شەللاتی و چەقۆ وەشێنانە بون

لە شەوی١٦/١٧ / ٢ / ٢٠١٠

بە ئەمری هێرۆی برایم ئەحمەد بێوژدانانە دەسڕێژیان بەناو ئاپۆرای خەڵکی سلێمانیدا کرد و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار کردن دواتریش بۆ بەیانیەکەی یاسایان خستە ژیر پۆستاڵەکانیان و هێرشیان کردەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و بریندارەکانیان بە دڕندانەترین شێوەو بە قسەی ساردو سوکو بە جنێوی ناشیرین و بە لێدان و پێدادان و سپرای بێهۆشکردن بەسەروچاویانداو فڕاندیان بۆ زیندانە نادیارەکان کە لە ناو شاری سلێمانی لەناو ماڵی بەرپرسانی جەلالیدا بۆ خەڵکیان دروست کردوە . ئەو کارە قێزەونەی شەللاتی و چەقاوەسو چەقۆ وەشێنەکانی جەلال بە ئەمری هێرۆی بلەی ئەحەڕەش پێی هەستان خۆی لە خۆیدا حساب نەکردن بو بۆ یاساو خستنە ژێر پێی بڕیارو ڕاسپاردەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حوکمەت بو. ئەو کارە قێزەونەی ئەو تاقمە شەللاتیەی تاڵەبانی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و حوکمەتی خستە ژێر پرسیارەوەو بەو کارەشیان ئەوەندەی تر جەلال و جەلالیەکان خۆیان لەبەر چاوی خەڵکی سلێمانی سوك کردو دڕندەیی و پیاو کوژیان و نەهێنیەکانیان بۆ خەڵکی سلێمانی بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی ئاشکرابو . حاکم قادری سەرۆکی ئاسایشی گشتی سلێمانی دانی بەوەدا نا کە ئەوانە لە کۆنترۆڵی ئەودانین و دەسەڵاتی بەسەریاندا ناشکێ کەچی زانا حەمەساڵحی قائیمقامی سلێمانی بە شانۆگەریەکی دروست کراو دەیەوێ ئەو کارە پەردە پۆش بکات و دەڵێ ئەوانە ئەو جل ڕەشانە هێزی ئۆپەراسێۆن بون و سەر بە ئاسایشی گشتین. دیارە زانا حەمەساڵحیش ناچارە وا بڵێت ئەگینا خۆی لەبەر شەقی لاهوری شێخ جەنگیدا ئەبینێتەوە چونکە خۆشی باش ئەزانێ ئەو شەللاتی و چەقاوەسوانەی جەلال لە خۆی کۆکردونەتەوە کە دەسەڵاتیان لە سەرۆکی هەرێم و لەسەرکی حوکمەت زیاترەو گوندەی مەیدانەکەن. بۆیە پێویستە خەڵکی سلێمانی هەرگیز لەو تەعدایەی لاهوری شێخ جەنگی و ئەو چەقاوەسوانەی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆش نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوەو داوای هەڵوەشانەوەی ئەو میلیشیا نا یاساییەی جەلالی 66 بکەن و ئەوانەی ئەوشەوە بەو کارە دڕندانەیە هەستان هەمویان بدرێنە دادگا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە