کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ یادی ئەمساڵیان ، یەکێتی چەندی خەرجکرد؟ چەند سەیارە و دەمانچەی بەخشیەوە؟

Sunday, 27/05/2012, 12:00







بە بۆنەی 37 ساڵەی دامەرزاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە ئەمساڵ زۆرترین پارە بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنەیە خەرجکراوە . بەپێی راپۆرتێکی نهێنی مەکتەبی دارایی کە ئیمزای چەند ئەندامێکی ئەو مەکتەبەی لەسەرە ، تا رۆژی 26ی پێنج بڕی 6 ملیۆن دۆلار و نێزیکەی حەوت سەد هەزار دۆلار و هەروەها بڕی نێزیکەی 3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار کە کۆی هەمووی ئەکاتە نێزیکەی 11 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە.
بە پێی ئەو راپۆرتە کە 16 لاپەڕەیە و بە نهێنی ئاڕاستەی نووسینگەی تاڵەبانی و وەزیری دارایی کراوە ، وردەکاری خەرجیەکانی تیا روونکراوەتەوە کە بەشێکی زۆری بۆ کڕینی قوماش و چاپی فلێکس و پاداشتی کادیرەکان تەرخان کراوە .
بەپێی ئەو راپۆرتە لە وەجبەی یەکەمدا نێزیکەی 71 سەیارە کڕاون کە نرخەکانیان لە نێوان 18 هەزار دۆلار بۆ 60 هەزار دۆلاردایە وەکو دیاری بەسەر کادیران و پێشمەرگە دابەشکراوە و هەروەها نێزیکەی 80 دەمانچەی کڕواتی کە پارەکەی بە 160 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە دابەشکراوە بەسەر کادیرەکانی یەکێتی بە تایبەتی لە مەکتەبەکاندا .
چەند خاڵێکی تر لەم راپۆرتە جێی کراوەتەوە وەک کڕینی ناو ماڵ و 4 شوقە و خانوو بۆ ژمارەیەک کادیر .
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا لە دێرێکدا نیشانە بۆ ئەوەشکراوە کە (وەک نەریتێکی ساڵانە لە یادی یەکێتی) ئەم دیاری و بەخششانە بۆ کادیران تەرخان ئەکرێن.
میللەت و ئۆپۆزسیۆن هاواریانە بە دەست گەندەڵیەوە ، رۆژنامە ئەلێکیترۆنیەکان و چەند رۆژنامە و گۆڤارێکی هەمان حاڵیانە ، کەس ئاگای لەم کونە نیە کە چۆن پارەی میللەتی کورد هەژار و خەڵکی فەقیری وڵاتەکەمان ئەدرێت بە لافیتە و بە سەیارەی گرانبەها و دەمانچە و شوقە ئەبەخشرێتە کادیرە گەندەڵەکانی ئەو حزبە گەندەڵە (بێگومان یەکێتی هێشتا کادیر و کەسانی دڵسۆزی زۆرە و ئەوانە گەندەڵن کە ئەم دیاریانەی بەر ئەکەوێت کە خوێنی هەتیو و بەشی فەقیر و ژنە شەهیدانە و لێیان حەرامە).
ئەم ناهەقیە ساڵانێکە بەردەوامە و بەمجۆرە خوێنی میللەت ئەمژن و ئەیبەشنەوە بە کادیرە نا کادیرە چڵکاوخۆرەکانی بەر پێی بەرپرسە نا پاکەکان و رۆژێک ئەبێ لەگەڵ تەقینەوەی یەکجارەکی کە زۆری نەماوە ئەمانیش وەکو بەعس ئەم دیاریانەیان ئەکەوێتە دەست خەڵکەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە