کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی ، حزبە وەهمیەکەی ناو فەیسبووک

Friday, 01/06/2012, 12:00





یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە لە ڕێگەی بەکار هێنانی فەیسبوکەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ئەبێتەوە کە زۆر ئەو پێگەیە بە کارەهێنن ئەوەیە کە لە واقیع دائەبڕێن وە ئەبن بە بەشێک لە خەیاڵ چونکە بە تەنها لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ئەتوانن ناخی خۆیان هەڵڕژن و توانای ئەوەیان نیە لە واقیعا ڕووبەڕووی رەفیق ، کەسوکار ، دوکاندار ، شوفێری تاکسی ، یان هەر کەسێکی تری سەر شەقام بیێتەوە ، هەروەها بە ئارەزووی خۆی تەنها ئەو قسە و وێنە و عیباراتە جوانانە بڵاو ئەکاتەوە کە خۆی مەبەستیەتی و شانوباڵی خۆی پێبەرزەکاتەوە .
لە فەیس بووک لەبەر ئەکاونت و پەیجە وەهمیەکانی یەکیەتی (کە هەموومان ئەزانین چی بڵاو ئەکەنەوە) بە ئاسانی بواری ئەوە نەماوە قسە و کۆمێنتی هاوڕێ-یەکت بخوێنیتەوە . ئەگەر وڵاتی ئێمە یاسای هەبوایە و بەشێک بوایە لە جیهان ئەوا هەرگیز رێِگە نەئەدرا کە ئەم هەموو ئەکاونت و پەیجە وەهمیانە بکرێتەوە .
یەکیەتی بە هەموو عەقڵی خۆی لای وایە زۆری ئەکاونت و پەیجی وەهمی لە فەیسبووک ئەوە نیشانەدات کە جەماوەریە ، بەڵی ڕاستە ئێوە جەماوەرین بەڵام تەنها لە فەیسبووک جەماوەرین و هەر خۆتان خۆتان ئاد کردووە ، ئاگاشتان لە حاڵی قنتان نیە لە شەقام و لە واقیعی ژیان لە کوردستاندا چیتان بەسەر هاتووە و چۆن بە هۆی گەندەڵی و نا عەدالەتی و نەمانی مەبدەئی کوردایەتی لاتان و گۆڕینەوەی بە مەبدەئی (هەموو شتێک لە پێناو پارە پەیاکردن) ، سوک و ریسوان !
ئاخر ئەگەر ئێوە حزبی سەر خاک و واقیع بن نەک هی سەر تۆڕی ئینتەرنێت پێم ناڵێن بۆچی هەموو ئەندامێکی سەرکردایەتیتان و مەکتەبی سیاسیتان و وەزیرەکانتان و پەرلەمانتارەکانتان و بەرپرسی مەکتەبەکانتان و بەرپرسی مەڵبەندەکانتان و بەرپرسە سەربازیەکانتان هەر یەکێکیان چەند ئەکاونتێکی کردۆتەوە بە ناوی دڵسۆزان یان پشتیوانانی خۆیان یان پێم ناڵێن ئەو هەموو کەناڵی راگەیاندنەتان هەیە کەچی راگەیاندنەکەتان سەدان پەیج و ئەکاونتی کردۆتەوە بە سەدان ناوی جیا جیاوە کە تەنها بانگەشە بۆ کادیرەکانی سەر بە کوتلەکەی خۆی ئەکا کە ئێستا ئەو کوتلەیە وەک حزبێکی سەربەخۆیە لە ناو یەکێتیا !
با لەمەگەڕێین پێنجشەمە لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵپەڕکێکانی یادکردنەوەکە لەوە ترسام بێمە دەرەوە لە ماڵەوە بەرەو بازاڕ و رێگەی رۆشتن نەبێت لە بەر قەرەباڵغی سەر جادەی بەردەم مەڵبەند ، بەڵام شوکر کە بینیم ژمارەی خەڵکەکەیان چەند کەمە ئیتر زانیم ئەوەی لێی ترسام هەمووی وەهمی سەر فەیسبووک بوو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە