دەزگا سیخورەكانی هەرێم فەیسبوكەی منیان كۆنتڕۆڵ كرد
Thursday, 12/07/2012, 12:00
ماوەیەكە لەبەر ئەو رەخنانەی كە لەسەر گەندەڵی و زۆربابەتی تر لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان دەگرم، هەندێ سیخوری نەفس نزم هەڵسان بە شكاندنی پاسۆردی فەیسبوكەكەم و لەو رێگەیەوە قسەی ناشرین بە خەڵك دەڵێن بۆ ئەوەی زیان بە پێگەی من بگەیەنن. من وێرای ئەوەی كە پەیوەندیم بە فەیسبوكی كۆنی خۆم نەماوە هاوكات ئەوەش رادەگەینم كە بەهیچ شێوەیەك فەیسبوكی من ئەوەی پیشوترم ئەوە من نیم و لێ بەرپرسیار نیم چونكە ئێستا لە ژێر سیخورەكانی سەر بە حزبێكی سیاسی هەرێم كۆنترۆِل كراوەو بۆ مەبەستی زیان گەیاندن بە من رۆژانە قسەی ناشرین بەو فەیسبوكە بە خەڵك دەڵێن.
بۆیە ماوەیەكی زۆرە بەرێگەی پلانێكی ئەمنی نەخشە بۆ ئەوە كێشراوە كە چۆن بتوانن كارێكی وەها بكەن تا زیان بە پێگەی من بگەینن. ئەو سیناریۆەی سیخورانی سەر بە حزبێكی دیاریكراو زۆر كۆنەو هەر زوو هەستی پێكرا چونكە لە سلوكی من دانییە كە قسە بە هیچ كەسێك بڵێم بۆیە ئەو رێگەیش رێگەیەكی تری دەزگا سیخورەكانی هەرێمی كوردستانە كە دەیانەوێ هەر كەس رەخنەو تێبینی لەسەریان هەبێ وەك رۆژنامەنوسێك هەوڵدەدەن بەرێگەی نابەجێ و كرداری بەدەر لە رەوشت زیان بە پێگەی ئەو كەسە بگەینن. من جارێكی تر بۆ هەمو لایەك دەڵێمەوە كە من بە هیچ شێوەیەك بەرپرس نیم لە فەیسبوكی كۆنی خۆم، چونكە لەلایەن سیخورەكانی دەسەڵاتەوە لە مێژە پاسۆردەكەی بردراوەو لە ژێر كۆنترۆڵی ئەواندایە بۆیە تەنیا لەو فەیسبوكە خۆم بەبرس دەزانم كە لەو لینكەدا دایدەنێم.
http://www.facebook.com/tanya.kurdyy
تەنیا كوردی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست