کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فڕۆکه‌وانه‌که‌ (تاریق ڕه‌مه‌زان) له‌ دیمانه‌ی سه‌ربه‌خۆکاندا !

Monday, 22/11/2010, 12:00


تاریق ڕه‌مه‌زان : به‌و په‌ڕی دڵنیا بونه‌وه‌ من له‌ 14 و 15 و 16 و 17 و هه‌تا 24 ی مانگی سێش له‌و ساڵه‌دا نه‌ك هه‌ر فڕۆکه‌وان نه‌بوم به‌ڵکو له‌ که‌رتی فڕۆکه‌خانه‌ش نه‌بوم واته‌ له‌ده‌وام نه‌بوم به‌ڵگه‌ی ته‌واوی خۆشم پێیه‌ !
هه‌رگیز جوامێری مرۆڤ له‌وه‌دا نیه‌ کاتێك هه‌وڵده‌دات مرۆڤێکی بێتاوان تێکبشکێنێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنێك به‌ده‌ست بهێنێ ، که‌ ئه‌وه‌ یه‌کێك له‌ خاسیه‌ته‌کانی زۆرینه‌یه‌ك له‌ ئێمه‌ی کورده‌ . دوای ئه‌م دیمانه‌یه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان ده‌ده‌ین.

تاریق ڕه‌مه‌زان ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ی که‌ تومه‌تبار کرا به‌وه‌ی که له‌ به‌رواری 16 / 3 / 1988 بوردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی کردوه‌ و له‌ بۆردومان کردنه‌دا 5000 هه‌زار قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه‌ ، لێ ئه‌مڕۆ له‌ دیمانه‌یه‌کی ڕاسته‌خۆ‌‌ له‌گه‌ڵ خودی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ربه‌خۆکانه‌وه‌ سازکراوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و تومه‌تانه‌ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ڕاستیه‌کان له‌ دیوه‌ ڕونه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ خۆی ده‌دوێت !

تاریق ڕه‌مه‌زان به‌ ڕه‌گه‌ز تورکمان و خه‌ڵکی که‌رکوکه‌ .

له‌ساڵی 1979 ده‌رچوی کۆلیژی فڕۆکه‌وانیه‌ له‌ خولی فڕۆکه‌ی (میراجی) فه‌ڕه‌نسی.

له‌ساڵی 1980 هه‌تا 1984 فڕۆکه‌وانی جه‌نگی سوپای ئاسمانی عێراق بوه‌ .

له‌مانگی ئازاری ساڵی 1984 له‌ ناوچه‌ی جه‌نگی دێزه‌فول شه‌ڕی ئێران عێراق فڕۆکه‌که‌ی ده‌پێکرێ و ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ ، له‌هه‌مان جه‌نگدا چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کی تریش ده‌پێکرێ .

له‌کاتی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی له‌ فڕۆکه‌که به‌شی ناوه‌ڕاستی له‌شی ‌ (حه‌وزی ده‌شکێت) بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك وه‌ك که‌سێکی ناته‌ندروست به‌رده‌وام له‌ ژێر چاودێری پزیشکدا ده‌بێت . له‌به‌ر هۆکاری ئه‌و نا ته‌ندروستیه‌ی له‌ که‌رتی فڕۆکه‌خانه‌ی (موسه‌نا) له‌ خواروی ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌گوێزدرێته‌وه‌ بۆ که‌رتی فڕۆکه‌خانه‌ی که‌رکوك و مافی فڕینی به‌ فڕۆکه‌ی لێده‌سه‌ندرێته‌وه و ته‌نها وه‌ك ڕاهێنه‌رێك له‌و که‌رتی فڕۆکه‌خانه‌یه‌دا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆکاری ناته‌ندروستی، واته‌ (پیشه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت ‌له‌ فڕۆکه‌وانه‌وه‌ بۆ ڕاهێنه‌ر) . هه‌روه‌ك له‌ زاری خۆشیه‌وه‌ ده‌ڵێت : من نکۆڵی له‌وه‌ ناکه‌م له‌ ساڵی 1986 هه‌تا ساڵی 1991 من ته‌نها وه‌ك ڕاهێنه‌رێك وانه‌ی فڕۆکه‌وانیم وتۆته‌وه‌ و بۆیه‌ك سات به‌ فڕۆکه‌ نه‌فڕیوم .

پرسیار ئالێره‌دایه /

سه‌ربه‌خۆکان : ئایا تاریق ڕه‌مه‌زانی له‌ بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شدار بویت ؟

تاریق ڕه‌مه‌زان : نه‌خێر ! به‌ڵگه‌شم بۆ نه‌خێره‌که‌شم ئه‌وه‌یه‌ ، کاتێ هه‌ر فڕۆکه‌وانێکی جه‌نگی به‌کاری فه‌رمی ده‌رده‌چێت ده‌فته‌رێکی تایبه‌تی پێیه‌ ئه‌و ده‌فته‌ره‌ش ده‌فته‌ری زانیاریه و ده‌بێت ئیمزا بکرێت به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رپرسی که‌رتی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ش هه‌مان ده‌فته‌ری هاوشێوه‌ی پێیه‌ ده‌بێت ئه‌ویش ئیمزا بکرێت ‌، به‌و مانایه‌ی هه‌ردوو ده‌فته‌ره‌که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردوکیانه‌وه‌ به‌رپرسه‌که‌و فڕۆکه‌وانه‌که‌ ده‌بێت ئیمزا بکرێت . ئه‌و ده‌فته‌ره‌ش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی فڕۆکه‌وانه‌ و من ئه‌و ده‌فته‌ره‌م لا پارێزراوه‌ هه‌رکاتێك سه‌رکردایه‌تی کورد یاخود دادگایه‌کی عادلانه‌ داوای کرد من ئاماده‌م به‌و په‌ڕی دڵخۆشیه‌وه‌ ئه‌و ده‌فته‌وه‌ره‌یان بده‌مێ .

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ 16 / 3 / 1988 که‌ بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ کراوه‌ .

تاریق ڕه‌مه‌زان : به‌و په‌ڕی دڵنیا بونه‌وه‌ من له‌ 14 و 15 و 16 و 17 و هه‌تا 24 ی مانگی سێش له‌و ساڵه‌دا نه‌ك هه‌ر فڕۆکه‌وان نه‌بوم به‌ڵکو له‌ که‌رتی فڕۆکه‌خانه‌ش نه‌بوم واته‌ له‌ده‌وام نه‌بوم به‌ڵگه‌ی ته‌واوی خۆشم پێیه‌ !

سه‌ربه‌خۆکان : ئه‌ی باشه‌ بۆچی تۆ له‌ ئاسایشی سلێمانی ئیعترافت کردوه‌ !

تاریق ڕه‌مه‌زان : ئێ باشه‌ خۆ ئێوه‌ چاك ده‌زانن که‌ تا ئێستاش ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردان له‌ گرتوخانه‌کانی ئاسایش به‌رده‌وامه‌ ، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌وه‌ ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌ و هه‌رخۆشتان به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌و ڕوه‌وه‌ ناڕازین و دانتان به‌و ڕاستیه‌دا ناوه‌ ، ئاگاداریشن نه‌ دادگایان دادگایه‌ نه‌ گرتوخانه‌یان گرتوخانه‌یه‌ و نه‌ پێوه‌ری مافی مرۆڤایه‌تیشیان لایه‌ .

من زۆر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یان داوم له‌ ژێر ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆردا ئه‌و قسانه‌م کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وازم لێبهێنن ئه‌و‌ ئازارو ئه‌شکه‌نجانه‌ له‌ خۆم دور بخه‌مه‌وه‌ .

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕۆن سه‌یری ئه‌و ئیعترافاتانه‌م بکه‌ن به‌ڵام باکه‌سێك بێت شاره‌زا بێت له‌ پیشه‌ی فڕۆکه‌وانی و هه‌ڵفڕینی فڕۆکه‌ . دواجار ئه‌وانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مندا کردوه‌ هیچیان شاره‌زای فڕۆکه‌و هه‌ڵفڕینی فڕۆکه‌ نه‌بون ، من زۆرینه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێمداون هه‌ڵه‌یه‌ ، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌ بۆته‌ جێ ی باوه‌ڕیان ، من مرۆڤم به‌هه‌ر ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك بێت هه‌وڵم داوه‌ کۆتایی به‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌یان بهێنم .! ‌

سه‌ربه‌خۆکان : ئه‌ی بۆ تاوانبارکرای !

تاریق ڕه‌مه‌زان : ڕاستیه‌کان لێره‌وه‌یه‌ ، له‌ ساڵی 2003 به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ من زمانی ئینگلیزیم ده‌زانی توانیم له‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان نزیك ببمه‌وه‌ و چه‌ند گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ بنکه‌ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌ده‌ست بهێنم ، له‌وانه‌ پێدانی نان و پێداویستیه‌کانیان که‌مه‌ قازانجێکی زۆرم به‌ده‌ست ده‌هێنا دوا جار گرێبه‌ستێکی ترم ده‌ست که‌وت ئه‌ویش گرێبستی بینای بنکه‌که‌و چاکردنی ، ئه‌مه‌ وای لێهات زۆرێك له‌به‌رپرسه‌کانی پارتی و یه‌کێتی ده‌یان ویست ئه‌وان ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ به‌ده‌ست بهێنن هه‌وڵیان دا کێشه‌م بۆ دروست بکه‌ن ، چه‌ندین جار بانگی خانه‌واده‌که‌یان کردوم و فشاریان خستۆته‌سه‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ بده‌م به‌وان وه‌ یاخود بیانکه‌م به‌ شه‌ریك ، منیش ئه‌وه‌ به‌ مافێکی خۆم زانیوه‌ و نه‌چومه‌ته‌ ژێر باری ئه‌و فشارانه‌ هه‌مویم ڕه‌تکردۆته‌وه‌ .

شتێکی تر که‌ زۆر گرنگه‌ من له‌وه‌ته‌ی بومه‌ته‌ فڕۆکه‌وان (باجێکی) فڕۆکه‌وانی له‌ به‌رۆکی خۆم ده‌ده‌م که‌ تا ئێستاش ئه‌و باجه‌م هه‌ر پێیه‌ ! هه‌ر که‌سێکیش پرسیاری لێکردبێتم وتومه‌ من فڕۆکه‌وان بوم قه‌ت نه‌موتوه‌ من فڕۆکه‌وان نه‌بوم ئه‌وه‌ مافی خۆم بوه‌ ، ئه‌وان ئه‌وه‌یان کرد به‌و به‌هانه‌یه‌ بۆ من و له‌دژی من به‌کاریان هێنا و ئه‌و هه‌موو تومه‌ته‌ ناڕه‌وایه‌یان بۆ من دروستکرد . ئیتر له‌و کاته‌وه‌ ئه‌و تومه‌تبار کردنه‌یان کرده‌ به‌هانه‌یه‌ك ژیانی خۆم و خانه‌واده‌که‌میان خسته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ . به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك ئه‌و مافانه‌ به‌ من بدات تا داکۆکی له‌خۆم بکه‌م .

سه‌ربه‌خۆکان : ئایا دادگای باڵای تاوانه‌کان له‌ به‌غدا داوای تۆیان نه‌کردوه‌ ؟

تاریق ڕه‌مه‌زان : من ئه‌وکاته‌ی له‌ سلێمانی بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ ساڵ گیرابوم به‌ هچ جۆرێك له‌ لایه‌ن هیچ دادگایه‌که‌وه‌ داوا نه‌ کرا بوم . ئه‌و کاته‌ دادگای باڵای تاوانه‌کان داوای منی کردبو زیاتر له‌ چوار مانگ بو ئازاد کرابوم ، به‌ڕاستی له‌ ناخه‌وه‌ ترسێك ڕێگه‌ی پێنه‌ ئه‌دام که‌ بچم بۆ لای ئه‌و دادگایه‌ ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ من تاوانبارم به‌ ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کێ زه‌مانه‌تی ژیانم ده‌کات ؟ له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌و کێسه‌یان بۆ من دروست کرد ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ فڕۆکه‌وانه‌کان تیرۆر کران . ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك ، له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ خۆ هه‌رخۆتان باوه‌ڕتان به‌و دادگایانه‌ ‌ نیه‌ ، خۆ به‌ ئاشکرا ده‌ڵێن ئه‌و دادگایانه‌ سه‌ربه‌خۆ نین ، کاتێك ڕۆژنامه‌وانه‌کان یان چالاکوانانی مرۆیی ده‌گیرێت یه‌که‌م داواکاریتان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و دادگایانه‌ بێ لایه‌ن نین و داوا ده‌که‌ن با له‌ دادگایه‌کی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ‌ دادگایی بکرێت .! ئه‌ی بۆ ئه‌و مافه‌ به‌ من ناده‌ن ؟ .

فه‌رمون ئه‌وه‌ دادگاکانی ئه‌وروپا کراوه‌یه‌ هه‌رچیه‌ك هه‌یه‌ با بدرێت به‌و دادگایانه‌ ئه‌وکات بزانن ئه‌چم یان نا !

ئه‌مه‌ش هیچ پاکانه‌یه‌ك نیه‌ بۆ خۆمی ده‌که‌م من له‌ ژیانمدا دژایه‌تی کوردم نه‌کردوه‌ نمونه‌ی به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه‌ ! ئه‌وه‌ من بوم یه‌که‌م که‌س که‌ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی و چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریکی و ئیتالی و بیانی ترم هێنا بۆ یاریگای که‌رکوك و فه‌یله‌ق بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئاواره‌ کورده‌کانی که‌کوك باسی خراپی ژیان و باری گوزه‌رانی ئه‌و لێقه‌وماوانه‌م بۆ ئه‌کرد ، هه‌ر منیش بوم یه‌که‌م که‌س که‌ کارم له‌سه‌ر مه‌له‌فی گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌کرد ، ئه‌ی ئه‌وکاته‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌کێتی و پارتی له‌کوێ بون ! من بوم ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانی (گاری ترۆته‌رم) برد بۆ ئه‌و شوێنانه‌ .

(گاری ترۆته‌ر یه‌کێکه‌ له‌ وێنه‌گرو ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانی به‌ناوبانگ ، ئه‌مه‌ش به‌شێکه‌ له‌و نوسراوه‌ی که‌ له‌ نامه‌یه‌کدایه‌ له‌سه‌ر تاریق ڕه‌مه‌زان وتویوتی و به‌ به‌ڵگه‌و وێنه‌وه‌ لایه‌تی) ئێمه‌ وه‌ك سه‌ربه‌خۆکان توانیمان کۆپیه‌کی ئه‌و نامه‌یه‌مان ده‌ست بکه‌وێت !

Tarik was my interpreter /fixer when I was working in Kirkuk in 2004. Ironically the main story we were working on was about a large amount of unidentified material alleged to have been buried at a large house in Kirkuk belonging to Chemical Ali. We also worked together covering the plight of Kurdish refugees who were camped in and around the Kirkuk football stadium.

سه‌ربه‌خۆکان : دوا وته‌ت چی یه‌ ؟ بۆچی که‌رکوکت به‌جێهێشت ؟

تاریق ڕه‌مه‌زان : ژیانی خۆم و خانه‌واده‌که‌م و مناڵه‌کانم هه‌موی که‌وتبوه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، خه‌ڵکی له‌سه‌ری کۆڵانه‌که‌مانا بۆمان ده‌وه‌ستا منداڵاکانم نه‌یان ده‌وێرا بچن بۆ قوتابخانه بۆ بازاڕ بۆ شوێنه‌ گشتیه‌کان به‌ته‌واوی ژیانمان شپرزه‌ بوو بو به‌رده‌وام خه‌ڵك چاودێری ده‌کردین ، ناچاربوم به‌ په‌له‌ وڵات به‌جێبهێڵم .

ماویه‌تی له‌ به‌شێکی تردا زانیاری زیاتر ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە