پەكەكە ئیدانەى لێدوانەكەى سەرۆكایەتى هەرێم دەكات
Sunday, 20/05/2012, 12:00
دواى ئەوەى رانى لەهێرشێكى چەكدارى دا چەند سەربازێكى سووپاى توركیا لەلایەن هێزەكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (پەكەكە) دەكوژرێن سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان لەبەرامبەر ئەوەدا نیگەرانى خۆیان دەربرى چونكە ئەوەزیان بەبەرژەوەندیەكانى كورد دەگەیەنێت و وە بەتوندى ئیدانەى ئەكەین لەبەرامبەر ئەوەدا ئەحمەد دەینز ووتەبێژو بەرپرسى پەیوەندیەكانى دەرەوەى پەكەكە بۆ------- ووتى "ئەوان لەدەرەوەى كارى خۆیان ئەو لێدوانانە ئەدەن چونكە ئەوە كارى ئەوان نیە چونكە ئەوان لە سەرشەقام نەكوژراون بەڵكو لەشەر بەرامبەر بە كورد كوژراون ئەوەش بەراستى شەرمەزاریە بۆ كورد چونكە ئەو سەربازانەى تورك هاتون كورد بكوژن ئەى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم ئیدانەى كارەكانى دەوڵەتى تورك ناكات كاتێك كە كورد كیمیاى دەكات و بە كۆمەڵ كورد دەكوژێت و هەموو رۆژ خاكى كورد تۆپباران ئەكات ئەى ئەو كاتە بۆ ئیدانەى ئەو كارانە ناكات هەرچەندە ئێمە بەردەوام لەگەڵ ئاشتى داین و رێزیشمان لە ئاشتى گرتوە بەڵام ئەوە توركە رێز لە كورد ناگرێت كاتێكیش شەردەبێت ئێمەش وەڵاممان پێى یە بۆ ئەوان وە هەرچیەكیش بێت ئێمە ناوەستین لەبەرامبەر جەنگى دوژمن بەرامبەر بەخاكى كورد ئەو عەسكەرانەى توركیش كە كوژراون لە ئۆپەراسیۆن دابوون.
بەڵام سەرۆكایەتى هەرێم لێدوانى كەناڵێكى تورك فریوى ئەدات و ئیدانەى ئەو كارەش ئەكات لەكاتێكدا ئەوان لەشەر كوژراون ئەى بۆ ئەندام پەرلەمانى كورد ئەگیرێت بەڵام ئیدانەناكرێت یان رۆژانە گەنج ولاوى كورد دەگیرێت كەس قسەناكات یان سەركردەیەكى كورد چوارمانگە لە زیندان هیچ سەردانێكى نیە بۆ ئیدانەناكرێت لەلایەن هەرێمەوە بۆیە ئێمە وەكو پەكەكە بریارمانداوە بەردەوام بین لەو چالاكیانەو چى دەبێت با ببێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست