ترش و خه‌نه، لفکه و دۆینه و ده‌ف! بۆهێرۆی وه‌ستا ئیبۆ
Friday, 13/03/2009, 12:00
خوێنه‌ری خوێن شیرین، وا مه‌زانه باس له‌و که‌ره‌ستانه ده‌که‌م که له‌سه‌ره‌وه نوسیومن، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه دوورم لێیان. به‌ڵکو مه‌به‌ستمه بڵێم ژیانی ئێمه وه‌ک ئه‌و که‌ره‌سانه وایه‌و هیچ ڕه‌بتێکی تیا نیه، خۆ ناشکرێ بڵێم شه‌ربه‌تی ترش و مره‌بای خه‌نه و قووبڵی دۆینه.، به لێدانی ده‌فه‌وه خۆشن! دوای ئه‌وه‌ی حه‌مامێکی گه‌رم ئه‌که‌یت و به لفکه‌یه‌کی زبر سمارتهت ئه‌که‌ن!.
بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌م جاره‌م بۆ ئه‌وه‌یه بیرۆکه‌ی نوسینی جه‌ند بابه‌تکی گرنگ و هه‌ستیار به‌یان بکه‌م تا خان هێرۆ که ڵکیان لێ وه‌رگرێت و له سه‌ریان بنوسێت! یا ئه‌وه‌تا بیان خاته به‌رنامه‌ی کاره‌وه و ئه‌مر بفه‌رموێ به جێبه‌جێ کردنیان که تا ئێستا که‌س په‌ی پێ نه‌بردوون! ئێمه نه‌وه‌ی سه‌رده‌مێکی چهواشهین و ئه‌وه‌ی نوسه‌ره ئیمکانی نیه به چاپیان بگه‌یه‌نێ و ئه‌وه‌شی هه‌موو شتێکی بۆ به‌لاشه نازانێ بنووسێ.! به خودێ، درۆیان ناکه‌م. بڕوانن ئه‌م زاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ت نیه له‌لای خۆمان و هه‌موو شت له جێ ی خۆیدایه و کوردستان کراوه‌ته به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌مین. باسی پشه‌که‌ی لاڤه‌و ئه‌تۆمه‌که‌ی ئێران وسه‌فه‌ره جۆراوجۆره‌کانی ده‌کات، بۆ یۆنان و مۆسکۆو نیویۆرک .... هتد.
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو زۆر له‌وه زیاتر بێی لێ ڕاکێشاوه‌و نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگاری خه‌ڵکی شاره حه‌یاته‌که(سلێمانی) ده‌کات.! له به‌کورتی ژماره 134دا ده‌ڵێ(
زۆریش ترسام چونکه ئه‌م زانی مامۆستای گه‌وره له کاتی گۆرانی وتندا حه‌زی له بێده‌نگیه‌کی ته‌واوه له هۆڵه‌که‌دا، ترسام له‌وه‌ی نه‌وه‌کو جه‌ماوه‌ره‌که له کاتی گۆرانیرکانیشدا نه توانن هێمنی هۆڵه‌که بپارێزن و مامۆستا خوانه‌خواسته دڵ گران بێت) ئه‌مه له‌پای چی .، کاتێ دانیشتووانی ئه‌م شاره له سه‌خترین و دژوارترین کاتا گوێبیستی هۆنه‌ری به‌رگری و په‌ره‌پێدان و لاواندنه‌وه‌ی بوون و به‌رگی به‌رگریان پۆشی ببوو، به چه‌ک به چه‌قۆ به قه‌ڵه‌م و به هه‌موو جۆره‌کانی هونه‌ر و لێدوان به‌رگریان له کوردستانی بوونی خۆیان ئه‌کرد. ئه‌وو زۆری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌ویش له ئێران،شاره‌کانی شام و پایتهختاکانی ئه‌وروپا، خه‌ریکی پاره پێکه‌وه نان و خۆ ئاماده کردن بوون بۆ ئه‌مڕۆ! پاره پێکه‌وه نان به دۆزی ڕه‌وای کورده‌وه‌و، خۆئاماده کردنیش ،بۆ مشتێک زمان زانین و گه‌ڕان به ئه‌وروپادا. تا له فرسهتتدا به خه‌ڵکی بفرۆشنهوهو بڵێن ئێمه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بووین.سه‌ر باری ئه‌وه‌ش خوێندهوهوارو و لێهاتووین.
ئه‌گه‌ر زنجیره‌ی(به‌کورتی)یه‌کانی هێرۆ، بهسهرنچ و دیقه‌ته‌وه بخوێنیته‌وه که له گۆڤاری مانگانه‌ی خاک‌دا بڵاوی ده‌کاته‌وه. ده‌یان و سه‌دان نمونه‌ی له‌م بابه‌ته‌ی تیادایه، ناو به‌ناو به‌نده (به‌درێژی!)(به‌کورتی)ه‌کان وه‌ڵام ئه‌ده‌مه‌وه. مه‌به‌ستیشم له‌م کاره له ڕووههڵماڵینی ئه‌و ده‌مامکه‌یه که هێرۆ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ پۆشیویانه.
بهکورتیهکانی هێرۆ، جگه له یاده‌وه‌ری بێ‌مانا و ڕێنمایی نابه‌جێ و هه‌ندێک جاریش هه‌ره‌شه، چی دیکه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر خه‌رمانی گهشهکهردن و بیرکردنه‌وه‌ی نوسه‌ره‌که‌ی!و هیچش نابه‌خشێته خوێنه‌ر، گه‌ر هه‌ندیك جاریش شتێکی به‌که‌ڵکی به‌یان کردبێ، له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌کرێ پێی بڵێین، ئه‌وی زۆری ووت، باشیش و خراپیش ده‌ڵێ! هه‌رچه‌نده تای تهرهزووی خراپه‌کانی گه‌لێ زیاترن، له باشه‌کان. هه‌ندێک جاریش له‌به‌ر بێ بابه‌تی خاک به‌بێ(به‌کورتی)ه‌که‌ی، بڵاوکراوه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی داوای پۆزش له خۆێنه‌رانی بکات. بڕوانه خاکی ژماره 112و117 بۆ نموونه، ژماره 138 ی ته‌رخان کردووه بۆ ڕاگه‌یاندنێکی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان، وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر ڕێز و حورمه‌تی له که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه گرتبێ.!
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی به کورتی خاڵی نه‌بێت و، بابه‌تی سه‌رنج ڕاکێشیش بورووژێنێ، پێشنیار ئه‌که‌م له ژماره‌کانی داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت و پرۆژانه‌ی خواره‌وه بنووسێت. یا فه‌رمان بفه‌رموێ تا دهستودایهرهکانی جێبه‌جێی بکه‌ن.
1- پرۆژه‌ی لووشدانی کارێزی وه‌ستا شه‌ریف. ئه‌مر بفه‌رمون به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ پوژانه‌وه‌ی کارێزهکهو لووشدان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوه‌که‌ی بۆ گرده‌که‌ی جه‌نابی باوکتان، تا له‌وێ به‌کاری بهێنن بۆ ئاودانی گوڵ و گوڵزارو سه‌وزایی گرده‌که.، خۆ پیره‌مێردی ڕه‌حمه‌تی تا ئێستا، دێراوه ته‌ماته‌یه‌کی لێ به‌رهه‌م نه‌هێناوه.
2- پرۆژه‌ی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی چاڵه به‌فره‌کانی پیره‌مه‌گرون. ئێوه به‌دوای شتی عه‌نتیکه و پڕ به‌رهه‌م و قازانجدا ده‌گه‌ڕێن وله‌وه‌ش ناچێ هاوینی داهاتوو کاره‌با هه‌بێ! جا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه ناسکه‌که‌ی سلێمانی بێ به‌ش نه‌بن، له هه‌ڵقوڕاندنی ماستاوودۆی ساردی پڕ لهقهزوان، ئه‌م پرۆژه‌یه به سووده. به مه‌رجێ ،به‌فره‌که له دۆڵه‌ڕووته‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ شه‌ده‌ڵه‌و دوکان و له‌وێ بکرێته پاکهتهوهو له‌سه‌ری بنوسرێ(سنع من العراق). بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رودراوسێ.، تورک و فارس و عه‌ره‌ب، بیانووتان پێ نه‌گرن و نه‌ڵێن، ژێرخانی ئابووری دائه‌ڕێژن و له داهاتوودا به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیتان هه‌یه. بۆ ناوخۆش ڕه‌واجی باشتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی(
شتی خۆماڵی هه‌ر بێ قه‌دره و قیروسیا له‌وه‌ی هه‌زار قۆڵهنیا قیمه‌تی ده‌نکێ سمڵ ناکا).
3- پرۆژه‌ی په‌رژین کردنی که‌پره‌کانی ئه‌م به‌روئه‌وبه‌ری قه‌شقۆڵی.، به قامیشی زۆنگاوه‌کان و حه‌سیری خۆرما. بۆ ئه‌وه‌ی که به‌هارو هاوینان. کچانی سلێمانی وکۆیه و پشده‌ر، چوونه وێنده‌رێ بۆ سه‌یرانێ.، به دوور بن له چاوی مه‌سئول و پاسه‌وانه‌کانیان.
4- پرۆژه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ڕێواسی ناسک و لاسک درێژی(ئاسۆس وکوریس ومامهنده وساراو قه‌ندیل). پێچانه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی به شێوه‌یه‌کی گونجاو، که گه‌رما کاری تێ نه‌کات و به تایبه‌ت و دیاری، بنێردرێ بۆ سه‌رۆکی وڵاتانی دنیا، به‌تایبه‌ت شانشین و ده‌وڵه‌مه‌ند و خواپێداوه عه‌ره‌به‌کانی برا گه‌وره‌تان، و پێیان بڵێن ڕێواس برا گه‌وره‌ی هه‌ناره‌و هه‌ناریش هه‌ق ئامۆزای مزره سێوه.
5- پرۆژه‌ی هه‌ڵکه‌ندنی جاده‌کانی نێوان سلێمانی/هه‌ولێر/که‌کوک، هه‌ولێر/دهۆک و پاشان شار‌و شارۆچکه‌کانی تریش. به بیانووی ئه‌وه‌ی له داهاتووی نادیاردا، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌خرێته جێگایان و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ده‌کات. حاڵی حازر ئه‌م پرۆژه‌یه زۆر گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان ڕێگای ئاسمانی به‌کاردێنن و ئیتر دانیشتوانی شاره‌کانیش ئاگایان له‌یه‌کتر نامێنێ، تا بۆڵه‌بۆڵ و مقۆمقۆ ئاڵوگۆڕ بکه‌ن.
6- پرۆژه‌ی له قوت‌و کردنی(ترشی پێنجوێن و شارباژێڕ)، به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌و کوتانی زانستیانه‌ی ترشی ناوچه‌که‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی له ووڵات.، ده‌کرێ هاوشێوه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه(
کاڵه‌ک و ترۆزی وکالیاری شاره‌زوور، هه‌نارو قه‌زوانی خاوێ،توری که‌لار،گوێزو مێووژی هه‌ورامان، ته‌ماته‌ی مه‌سه‌کان، پیازی عه‌واڵان،بامێ و خۆێی خورماتوو،تووتنی سیده‌کان، ترێی گه‌ره‌وان،خه‌یاری حاجی ئۆمه‌ران، برنجی بازیان وچهوتان،کاڵه‌کی شه‌مه و شووتی نزاره‌و سڵقی که‌رکوکیش) که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرێ و بخرێنه قوتووهوهو هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بکرێن. له‌بیرتان نه‌چێ دیسان له‌سه‌ری بنوسن(سنع من العراق). با دراوسێکانمان چاومان لێ زیت نه‌که‌نه‌وه.
له کۆتایی دا ته‌مه‌ننا ئه‌که‌م بابه‌تێکی(به‌کورتی) ته‌رخان بکه‌یت، بۆئه‌م نوسینه‌ی شانازی خۆشکت که کاتی خۆی له گۆشه‌ی (ڕای سه‌ربه‌ست) دا بڵاوی کرده‌وه‌و به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و کاته هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتم ، نیشانی چه‌ند پسپۆڕ‌و شارهزاشماندا ئه‌وانیش وتیان هیچی لێ نازانین، ته‌نها ئهنتهرنێتچیهکی لێزان نه‌بێ فه‌رمووی، ئه‌مه سه‌ره‌تای ڕۆمانێکی ههڵپڕووسکاوه.، له‌و ڕۆمانانه‌ی نه هیچ ده‌زگایه‌ک چاپی ده‌کات و نه ده‌گاته ده‌ستی هیچ خوێنه‌رێک. مه‌گه‌ر هه‌ر جه‌نابتان بتوانن ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بده‌ن. هه‌رچه‌نده ئێوه‌ش ده‌رباره‌ی خۆتان له به(کورتی)هکدا فه‌رمووتانه(م
ن قه‌ت وام بیر نه‌کردۆته‌وه که خوانه‌خواسته عاقڵم) ئه‌مه‌ش نوسینه‌که‌ی شاناز(هه‌موو فرعه‌ونه‌کان و حوته‌کان، ئه‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانن که دونیا بۆ هیچ له فیرعه‌ونه‌کان نه‌مایه‌وه‌و حوتهکانیش به‌درێژایی ته‌مه‌نیان ماسیه بچووکه‌کان ئه‌خۆن. ئه‌مرن و ئه‌بنه خۆراک بۆ کۆمه‌ڵێک ماسی و گیان له‌به‌ری تر).
خۆ ئه‌گه‌ر خۆم بکه‌ومه شه‌ن و که‌و کردن و ترش و خۆێ کردنی .، ئه‌وا به دیدم (فرعه‌ون وحوتهکان) یه‌کسانن به سکرتێرو مه‌کته‌ب سیاسی، ماسیه بچووکه‌کانیش، ڕیفۆرم و ڕه‌گ و جه‌ماعه‌تی ماڵه‌که‌ی ئه‌وبه‌رن! وهرحاڵ مه‌گه‌ر هه‌ر خۆشی بزانێ! کێ ئه‌مرێ و کێش ده‌بێته خۆراک.!
تێبینی: 1- بڕوانه ژماره 112ی خاک، ساڵی ده‌یه‌م10 ئۆکتۆبه‌ری 2006.
2- بڕوانه ژماره 117 ی خاک، 10 مارچ 2007.
3- بڕوانه به کورتی ژماره 130 خاک، 10 ئه‌پریل 2008.
4- بڕوانه به کورتی(پشه) ژماره 133 ساڵی دوانزه‌هه‌م 10 جولای 2008.
5- بڕوانه به‌کورتی(بۆمبای ئه‌تۆم) ژماره 134 ساڵی دوانزه 10 ئۆگۆستی 2008.
6- بڕوانه به‌کورتی(هه‌واڵه خۆشه‌کان) ژماره 138 ده‌ی دیسه‌مبه‌ری 2008.
7- ئه‌و کورته چیرۆکه سه‌قه‌ته‌ی شانازیش، تاکه بابه‌ت بوو، له ژێر ناوی(ڕای سه‌ربه‌ست)دا‌و له سایتی(
www.puk-uk.org) دا بڵاوی کردبۆوه، پێش تازه کردنه‌وه‌ی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست