مێرد و باوکی سەرکردەکانی کورد
Monday, 16/12/2013, 12:00
درووست بوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەم نییە، بەڵکو مەحاڵە، و قەت قەت ناهێتە دی، چونکوم کورد هەمیشە پێویستی بە هەندێیە کە نەتەوەیەکی دی هەبێت بیبای بەڕێوە و باوکایەتی لۆ بکات، چونکوم کورد هەر خۆی نا بەڵکو سەرکردەکانیشی هیچیان نکارن بەبێ باوک هەبوون و مانەوەی خۆیان وەسەلمێنن، سەرکردە کوردەکان هیچیان کەسانێک نەبوون کە هەر بە خۆیان بکارن خۆیان درووست وەکەن و سەرکردایەتی هنەک کەسا بکەن و هان و ئاراستەیان بدەن و بکەن بەرەو ئارمانجێکی دیاریکراوی خۆیان، بەڵکو تەواوی سەرکردە کوردەکان لە ژێر سێبەری زل و زەلامی باوکانی خۆیان هاتنە بوون، و کە دەستیشیان بە خەباتی سیاسی کرد لەبەر هەندێ نەبوو کە خۆیان هونەری سەرکردایەتی کردنیان تێدا بێ، یانژی باوەڕییان بە پرس و دۆزێکی ڕەوا هەبێ و بە خاترییا وی پرسی دەست بە خەبات و بەرخودانی خۆیان بکەن (جا چ بە شێوەی یاخی بوون و بەرەنگاریی چەکداریی بێ، یانژی سیاسەت و دانوستان دگەڵ دژمنانی خۆیاندا) بەڵکو دەستکرنا وان ب خەباتا سیاسی تەنێ لە ڕوانگەی هەندێ بوو کە باوک و باپیریان لەسەر ڤی ڕێگەی دەچوونە ڕۆیشتن، ژ بۆ نموونە: "مەسعوود بارزانی" کە دەستی دایە چەک و چووە نێو شاخان، لەبۆیە نەبوو کە خۆی باوەڕی بە مەسەلەکە هەبێ، بەڵکو لەبەر هەندێ ئەوەی کرد چونکوم باب و مام و باپیرێن وی هەمی پێشتر بە شێوەی خێڵەکی دەستیان دابوویە چەک و لە میریی یێن دەولەتا ئۆسمانی و ئێراق یاخی بووبوون (جا ئەو یاخی بوونە بە هەر ئارمانجەکی بووبێ) پشتی ژی کە مەسعوود بارزانی لە سەردەمی "قیادە موەقەتە" جاشایەتی لۆ ئێران دەکرد، و پشتی هەندێ ژی لە "سی و یەکی ئاب" کە جاشایەتی بۆ بەعس، و دواجاریش جاشبوون بۆ تورکیا وا خەریکە بەرجەستە دەکات، هەر دزڤڕیتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کابرایە هەر لە بنەڕەتەوە باوکیشی جاش بووە و تەنێ خەریکی جاشایەتی بوویە بۆ دژمنانی دراوسێ، ئەگینا ئەو پیاوە خۆی نە باوەڕی بە خەبات هەبووە و نە بە جاشایەتییش، ئەوە هەر مەسعوود ناگرێتەوە بەڵکو زۆرینەی هەرە زۆری سەرکردێن دنژی یێن کوردا هەمان خاسیەتگەلیان هەن، بۆ نموونە: "لەیلا زانا" کو خەباتا خۆ دەست پێ کر لە دژی دەولەتا تورکیێ لەبەر هەندێ بوو چونکە پێشتر مێردەکەی ئێکەک لە خەباتگێڕە بەناوبانگەکانی باکووری کوردستان بوو لە دژی دەولەتی تورکیێ، یانی دیسانەوە ئەویش نەیتوانی بە خۆی و بەویست و مێشکی خۆی بڕیارێک بدات، و دەست بە بەرخودان بکات لە پێناو ئەو ئارمانجەی کە بە خۆی باوەڕی پێ هەس، و لۆ بەدی ئانینی ئەو ئارمانجە هەوڵ و ئیشی خۆی بخاتەگەڕ، یان نموونەیەکی ڕوون و ئاشکەرای دیشمان هەیە: کە ئەوژی "جەلال تاڵەبانی"یە ئەو پیاوەی هەر لە تەمەنی هەرزەکارییەوە دەست دەکات بە ڕێکخستنی خۆنیشاندانەکانی قوتابییان، و هێندێک کەس ئەوهای لێکدەدەنەوە کە گوایە ئەو هەر لە منداڵیڕا ڕۆحی سەرکردایەتیی تێدا بووە بۆیە توانیویەتی کە ئەو خۆنیشاندانانە ڕێک بخات، وەلێ ئەگەر یەک قیچۆکە لە مەسەکە هوورد ببینەوە دەبینین کە ئەو بۆیە توانیویەتی ئەو ئیشە بکات، چونکوم ئەو لە بنەماڵەیەکی ئایینی و شێخان بووە، بنەماڵەیەک کە خەڵک ڕێزیانی لێ گرتووە، و وەیانی لێ کردییە کە لووتبەرز بن، و خۆیان بە شتی زل بزانن، هەر ئەو خۆ بەزلزانینەش بوو وای لە جەلال کرد کە بکارێت متمانەی بە خۆی هەبێت، و دەست بکات بە کارکردنی سیاسی خۆی لە نێو ڕیزەکانی یەکێتی قوتابییانی ئەو سەردەم یانی جەلال وەک منداڵە شێخێک دەست بە ئیشی سیاسی کرد نەک وەک قوتابییەکی چالاک، نەک هەر ئەو هەندە بەڵکو جەلال تاڵەبانی دواتریش هەر نەیتوانی خۆی ببێتە کەسێکی بڕیاردەر و بیرکەرەوە، بەڵکو ئەمجارەیان کەوتە ژێر کارتێکردنی "برایم ئەحمەد"ی خەزووری و هەموو بڕیارەکانی ژیانی سیاسیی خۆی لە ژێر پەرچەمی بیرکردنەوەکانی وییەوە دەدان، و ئەوەش هەتا وەختی مردنی برایم ئەحمەد هەر بەردەوام بوو، تەواوی سەرکردەکانی دیکەش هەر هاوئەزموونی ئەو چەند نموونەیەن کە باسیانم کرد، کە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە لە نێو کورددا هەتا نووکە سەرکردەیلێک درووست نەبووینە کە بتوانن بیر بکەنەوە و ببنە خاوەن بڕیار، بەڵکو هەمیشە دەبێ کەسانێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە کە لە باتیی وان بیر بکەنەوە و بڕیار بدەن، نەبوونی ئەو ژانرە سەرکردەیەش دەربڕی ئەوەیە: کە هەتا ئێستا تاکی کورد نەیتوانیوە ببێتە تاکێکی بڕیاردەر و بیرکەرەوە، کە تاکیش هێشتان هەر نەیتوانی بێ کە بیر و بڕیار بکاتەوە و بدات کەواتە هێشتان هەر یەکێکیان پێویستیان بە باوکێک یانژی بە مێردێک هەیە کە بیر و بڕیاریان بۆ بکاتەوە و بدات، و دوای ئەو باوک و مێردەش پێویستیان بە باوک و مێردێکی گشتی هەیە کە سەرپەرستی هەموویان بکەت، لە ئانی ئێستاشدا چاکترین نموونە هەر تورکیا و ئێران و قەتەڕ و ساوودیان کە بتوانن ڕۆڵی ئەو مێرد و باوکە بۆ کوردی بیرنەکەرەوە و برڕیارنەدەر بەرجەستە بکەن ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست