پارتی خراپ نییە
Thursday, 06/03/2014, 12:00
لە بابایەکیان پرسی:
_کوا گوێت؟
دەستی چەپپەی بە پشت سەریدا سووڕاندەوە، و ئیشارەتی بۆ گوێی ڕاستەی کرد و گۆتی:
_ئەوەتا.
(لەوانەیە: ئەو گفتوگۆیەی سەرەوە، بە بنزار و شێوەزارێکی دی ڕوویدابێ.)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
لە نێو خەڵکی عەشایری کوردستاندا (هەم دەشتەکییەکان و هەم شاخاوییەکان): هێندێک بەها پیرۆز و لێ-لانەدراون، وەک (غیرەت، شەهامەت، سەرشۆڕنەکردن، غروور، پیاوەتی...تاد).
بە هۆی پیرۆزبوونی ئەو بەهایانە لە نکیان، ئێستا: ئەو عەشیرەتانەی کە دەکەونە ناوچەی بن دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێیان شەرمە: کە بڵێن (هەڵبەت، دەبێ ئەوان بە بنزاری خۆیان بیڵێن):
_ئێمەش هەست بە بێ ئەخلاقییەکانی پارتی دەکەین، وەلێ لە ترسی (لە دەستدانی بەرژۆندییە ئابوورییەکان، کوشتن، لێدان، دەستدرێژیی سێکسی و نامووسی..تاد) ناوێرین بەرەنگاری پارتی ببینەوە، و فززەمان لێوە بێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
سەرباری دان نەنانیان بەو ڕاستییەدا، گەلەکجارا: هەر بە سەدەمی هەمان شەرم: دێن، و مهاوەڵە دەکەن، کە چڕوچاوی ناجۆر و پیسی پارتیمان بۆ ماکیاژ بکەن، و کۆمەڵێک پێداهەڵگۆتن (هەڵبەت پێداهەڵگۆتنەکان درۆن) بۆ پارتی دەهۆننەوە، و دڵسۆزانە: پارتیمان لێ دەکەنە پەپوولە.
ئەوەش لەبەر ئەوەی، کە ئەگەر بڵێن:
_پارتی خراپە.
ئەوا کەسانێکی دی هەن، لێیان دەپرسن:
ئەدی مادامەکی پارتیتان پێ خراپە، لۆ لێی هەڵناستن؟
دەی، ئەوانیش بە سەدەمی ئەو شەرمەی، کو پێشتر باسیم کرد، جوابی ئەو پرسیارەیان پێ نادرێتەوە، بۆیە: خۆیان تووشی ئەو پرسیارە ناکەن، و دێن دەڵێن وەڵا پارتی ئەوها و ئەوها باش و جوانە.
(ئەوان نایانهەوێ: خۆیان تووشی ئەو گفتوگۆیەی سەرەوە بکەن، تەنانەت: ئەگەر گفتوگۆکە بە بنزار و شێوەزارێکی دیکەش بێ.)
ـــــــــــــــــــــــــــــ
وەک چۆن: ژنانێک هەن، کە لەلایەن خێزان یان کۆمەڵگەکانیانەوە، حیجابیان بە خورتی: بەسەردا سەپێنراوە، دێن و سەرسەختانە: کۆمەڵێک هەکایەتمان بۆ دەهۆننەوە، و کۆمەڵێک سوود (هەڵبەت سوودی درۆ) بۆ حیجاب-بوون درووست دەکەن. چونکە پێیان شەرمە: بڵێن (هەڵبەت دەبێ ئەوان بە بنزاری خۆیان بیڵێن):
_ئێمە بە: (زۆری، لێدان، کوشتنی ئەوانی حیجاب نەبوون لە پێش چاومان، تەعلیقی سەر جادە، دەستدرێژیی سێکسی...تاد) کراینەتە موحەجەبە، یانی: بەسەرماندا سەپێنراوە، ئەنا: ئێمەش وەکی هەر مرۆیەکی ئاسایی دن، حەزمان لێیە خۆمان جوان بکەین، و جوانییەکانیشمان بۆ هەر کەس نمایش بکەین، و شانازییش بەو جوانییانەمانەوە بکەین.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر: ئەنگۆ ئەو قسانەی سەرێتان پێ ڕاست نین، ئەوا پێم بڵێن: لەبەر چی ئێستا عەشیرەتەکانی (سوورچی، خەیلانی، زێباری، هەرکی...تاد) بێ دەنگن، لە هەمبەر: ئەو هەموو غەدر و دزی و نائەخلاقی و دواکەوتوویی و جەهالەتەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامیان دەدات، و برەویان پێ دەدات؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست