کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ سەردەشت عوسمان

Thursday, 02/05/2013, 12:00


هاورێم سەردەشت...
ئەم سال لە كۆلێژى ئادابى زانكۆى سەلاحەدین وەرگیرام، واتە هەمان كۆلێژى هەمان شار كە تۆ تێیدا دەتخوێند، بەلام تەنها بەشەكانمان جوداوازە ...
من هێشتا دەوامم لەو كۆلێژە دەستى پێ نەكردووە، بەلام هەر لە ئێستاوە حەوسەلەى دەوامكردن و خوێندنم نییە تێیدا، بۆیە بە پێویستم زانى ئەم نامەیە بنووسم، و لە رێگەى ئاسمان سێلەوە بۆ تۆى بنێرم :
هاورێم ... من هێشتا نەمردووم، بۆیە نازانم لە دواى مردن چى روودەدات، بەلام هاورێ ئەگەر لە دواى مردن جیهانێكى تر بوونى هەیە، مەبەستم جیهانى ئاسمانەكانە، ئەوا تۆ لەو جیهانەدا، داوا لە خوداوەندان بكە كەوا زانكۆیەكمان بۆ درووست بكەن، و لەو زانكۆیەدا هەر لە تەنیشتى خۆتەوە كورسییەك بۆ منیش بگرە، و مەهێلە كەس لێى دانیشێت، چاوەرێم بە بەمزووانە جەلادەكان منیش دەنێرنە لاى تۆ، سەفەرم بەرەو لات زۆر ئاسانە، ئەوان (جەلادەكان) خۆیان هەموو شتێكیان رێكخستووە، خۆیان پلیت و ڤیزام بۆ دەبرن، مەبەستم ڤیزاى ئاگرە، ئەوەى لەسەر منە تەنها ئەوەیە لەو كاتەى دەمفرێنن بۆ كونجێكى تاریكى حەشارگەكانیان، لەو دەمەدا كەوا شەقبارانم دەكەن، تفێك لە روویان بكەم، و جوێنێك بنێرم بۆ ئاغاكانیان، ئیتر ئەوان هەر خۆیان دەروون نەخۆشن، یەكسەر بە فیشەكێك دەمنێرنە لاى تۆ، و لە كۆل ئەم ژیانە بێ نرخ و تاریك و پیسەم دەكەنەوە ...
هاورێم سەردەشت ... بەر لەوەى بێمە لات، لەسەر رێگەى خۆم دەچم پەیامى دایك و خۆشەویستت بۆ دەهێنم، وەها دیارە لەم نیشتمانەدا، دوو سال جارێك جەلادەكان سەردەشتێك دەنێرنە ئاسمان، تۆ بلێى دواى دوو سالى تر كام سەردەشتە پەیامى دایك و خۆشەویست بۆ من بهێنێت، هەروەك ئەمن ئێستا بۆ تۆى دەهێنم ...
هاورێم لە دواى مردنى تۆ، ئێستا نەوەیەك درووست بووە، هەموویان زەردەشتێكن بۆ خۆیان، زۆر دلنیام بەو ناردنە ئاسمانەى زەردەشتەكان، دواى چەند سالێكى تر، ئێرە دەبێتە نیشتمانى زەردەشتەكان...
بۆیە هاورێم لە زانكۆكەمان كورسییەكم بۆ بگرە، و چاوەرێم بە وا هاتم، دلنیا بە جەلادەكان ناهێلن زۆر چاوەرێ بیت، و لە نزیكترین دەرفەتدا دەمنێرنە لات ... بۆیە چاوەرێم بە وا هاتم ... بۆیە چاوەرێم بە وا هاتم ... چاوەرێم بە ...

برا و هاو كۆلێژت :
 ئەهمەد كەیفى
  ((16/11/2012))


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە