کــــــــــۆمیته‌ی پشــــــتیوانی له‌ لیســــــــــتی گـــــــــــــۆڕان-وڵاتی به‌ریتانیا له‌ ناوچه‌ی کوره‌یدنی له‌نده‌ن

Thursday, 23/07/2009, 12:00


سێ شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 21-07-2009 کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆران، له‌ کوره‌یدن له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا، کۆڕو سیمینارێکی فراوانی بۆ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌و ناوچه‌یه‌و ده‌وروبه‌ری له‌نده‌ن ئه‌نجامدا،
کۆڕه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێزانی کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان ده‌ستی به‌ کاره‌کانی کرد و له‌ ده‌ستپێکیدا وه‌ک وه‌فایه‌ک و ڕێزگرتن له‌ گیانی سه‌رجه‌م شه‌هیدان و قوربانییای ڕێگای ڕزگاری کوردستان ئاماده‌بوان خوله‌کێک وه‌ستان به‌ پێوه‌، پاشان سوپاس و سیاتیشی ئاماده‌بوان کرا که‌ به‌م شێوه‌یه‌ هاوده‌نگی و پاڵپشتی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ لیستی گۆڕان و سه‌رکه‌وتنی لیستی خۆیان،
لە گەڵ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کوردی ئامادەی ئەو سیمینارە بون و ڕێژەیەکی زۆر و بەر چاو یان پێکهێنابو، کۆڕەکە لەلایەن چەند بەڕێزێکەوە بە ڕێوە دەچو، لە ناویاندا بەڕێزان ڕێباز محه‌مه‌د و که‌ماله‌ ڕیشه‌ ئه‌یوب عوسمان وه‌ک به‌رپرسی پێشوی ی ن ک، که‌ پاڵپشی خۆی ڕاگه‌یاند بو پێشتر ئاماده‌ی کۆڕه‌که‌ بون پاشان له‌ سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌رو باسی گرنیگی ئێستای کوردستان بۆ ئاماده‌بوان دوان، گرینگترین ته‌وه‌ر که‌ بۆ ئاماده‌بوان شیکرانه‌وه‌، له‌ سەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و پرۆسەی هەڵبژاردن و زەروریەتی گۆڕان دوان بۆ ئاماده‌بوان و لە میانەی چڕکردنەوەی سەرجەم باسە گرینگ و پێویستەکانی ئێستای کوردستان جەختیان لە هاوکاری و پاڵپشتی کوردەکانی تاراوگە کرد کە ئێمەی تاراوگە نشین پێکهاتەیەکی گرینگین بۆ ئایندەی کوردستان، هەر بۆیە زۆریش گرینگە کە لەم پرۆسە دیموکراسیەدا، هەموومان هاوکاری و پاڵپشتی خۆمان بۆ لیستی گۆران دەربڕین و کار بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشچونی ئەم پڕۆسەیە بکەین بە سەرکەوتوی، دوابەدوای هەر یەک لەو بەڕێزانەی کە کۆڕو سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کردبو، لە گەڵ ئەوەشدا باسیان لە چەندین تەوەرو باسی دیکەی گرینگ کرد، هەر یەکەیان لای خۆیانەوە جەختیان کردەوە، لە سە ئەوەی کە دەبێت تاکی کورد بە هەستیاریەوەو بە هەست بە بەرپرسیاریکردن بە رامبەر بەم پڕۆسانە مامەڵە بکەن و کەس و کار و هاوڕێ و دۆستان و برادارانییان لە کوردستان ئاگادار بکەنەوە کە دەنگ و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی گۆڕان دەتوانێت زەمینەو داهاتویەکی باشترو لە بار تر بۆ کۆمەڵگای کوردی و بۆ تاکی کورد بنیاد بهێنێت، دوا به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌ هۆنراوه‌ و په‌خشانه‌ شیعر له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌د چاوڕه‌ش و ئاوات ئیسماعیله‌وه‌ ، پاشان دەرگای پرسیار و وەلام وەک هەمیشە بە ڕوی ئامادەبوان و گۆڕانخوازانی ئامادەبودا کرایەوە، له‌ کۆتایدا له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان هاوژین خه‌یات و یالان چاوڕه‌ش و ئه‌کره‌م کۆلانی بە هەڵپەڕکێ و ڕەشبەڵەکی کورداوەری کۆڕەکە زۆر بە سەرکەوتیو کۆتای پێهات ،.

کـــۆمیته‌ی پشتیــــوانی له‌ لیستـــی گــــــۆڕان له‌‌ بریتانیــــــــا
بـــــــــــه‌شی راگه‌یانـــــــــــدن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە