کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوشیروان مستەفا دەنگت پێدەدەین

Monday, 09/02/2009, 12:00


لەوەتەى وادەى هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى كوردستان و عراق نێزك بۆتەوە ئەو دەنگۆیە گەرمە پەیدا بووە كەكاك نەوشیروان لیستى سەربەخۆ ئیعلان دەكا، ئەم هەواڵە چەندێك ناوەندى دەسەڵات بەدەست و چەندێك ناوەندى سەركردایەتى پارتى و یەكێتى و چەندێك شەقامى كوردیى هەژاندووە ئەوەندەش ئێمەى میدیا كارى ناو ڕاگەیاندنى بنەماڵەى جەلالى هەژاندووە و بەبیستنى ئەو هەواڵە ئۆخەییمان بەبەردا هات و شوكرانەمان بژارد و سوپاسى خوداوەندمانكرد چونكە كاك نەوشیروان ئەوپیاوەیە دەمێكە داواى گۆڕان دەكا لەهەموو بوارەكاندا ئەو داوایەشى داواى هەموو تاكێكى كوردە بەئێمەى ئیعلامیشەوە و لەوێشەوە دەستى پێكردووە كەدەبێت گۆڕان لە ڕاگەیاندنەوە دەست پێبكات كاك نەوشیروان زۆرى ووت با ئیعلام بكرێتە كۆمپانیا سودى نەبوو زۆرى ووت بالەوێ كەس ئاغا نەبێ و ببێتە دەسەڵاتى چوارەم سوودى نەبوو زۆرى ووت ئیعلام كەلتوورى بەعسى تێكەوتووە و ڕۆژ نییە چەندین سەعاتى بە فشەو فیشاڵى مەسئولینەوە ئەڕوات وەك زەمانەكەى لەمەڕ سەددام سوودى نەبوو زۆرى ووت خەڵك هیلاكەو غەدریان لێمەكەن سوودى نەبوو زۆرى ووت ناحەقى مەكەن سوودى نەبوو زۆرى ووت لەو دەزگا ڕۆشنبیریەدا با گەندەڵى و فەساد نەمێنێت سوودى نەبوو زۆرى ووت بەسە خزم خزمێنە لەو شوێنە سوودى نەبوو زۆرى ووت بەسە دزى و تەكەتوول بازى سوودى نەبوو بەڵام وائێستا خۆر لە ئاسۆوە هەلڵات و كاك نەوشیروان لیستى دەبێت بۆیە وەكوو كارمەندانى سەتەلایتى گەلى كوردستان و ئێزگەى دەنگى گەلى كوردستان بەڵینى دەدەینێ دەنگ بەلیستەكەى كاك نەوشیروان بدەین بە (بەڵێ) .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە