گۆرانكارى ئەمجارەیانیش مەڵبەندى چۆمانى نەگرتەوە!!!!!
Thursday, 24/09/2009, 12:00
دواجار یەكێتى نیشتمانى كوردستان تا رادەیەك كەوتەوە خۆى و دەستى كرد بەلێپرسینەوە سەبارەت بە شكستەگەورەكەى هەڵبژاردنەكانى 25/7/2009 ى لیستى كوردستانى لەو ناوچانەى كەوا بە جێ نفوزى یەكێتى دەژمێردران و شەرمەزار بونى یەكێتى لە بەرامبەر پارتى و كەم بوونەوەى ژمارەى رێكخستنەكانى یەكێتى و دەركەوتنى ئەو حیزبە وەك حیزبێكى بێ متمانە لەناو ئەندامان و لایەنگران و تەنانەت بەشێك لە سەركردایەتیەكەى وەك بینیمان هەندێ گۆرانكارى سادە و ساكار و لە ئاستى پێویست نەبوون ئەنجامدران ئەوەى لێرەدا مەبەستمە زیاتر وەك لە ناونیشانى بابەتەكەم دیارە مەڵبەندى چۆمانە ئەو مەڵبەندەى كەوا لیستى گۆڕان نزیكەى 4000 دەنگى لە سنورەكەیدا هێناى دواى هەڵبژاردنیش دووبارە ئامارێك كرایەوە ژمارەى ئەندامەكانى لە 5000 ەوە كەمى كردووە بۆ 2000 ئەندام كە دڵنیام ئەو ژمارەیەش دروست نیەو ناوى وەهمى تێدایە,,من بەلامەوە سەیرە یەكێتى بۆ وا خۆى دەستەوەستان كردووە لە مەڵبەندێك كە ئەمە ئەنجامى كارەكانى بێت و تێناگەم بوونى ئەو مەڵبەندە سوودەكەى چیە!!!دەپرسم ئایا تەنها بۆ جێكردنەوەى ستافەكەو تەواوى كادیرەكانیەتى یاخوود سەركردایەتى یەكێتى ئێستاش گوێ بۆ درۆیەكانیان دەگرێت و باوەریان پێ دەكات؟؟؟كۆمیتەى حاجى ئۆمەران بۆ چیە كە تەنها 40 ئەندامى ماوەتەوە لە ئامارداكە ناكاتە پۆلێك...ئایا یەكێتى ئەم هەموو پارەیە بۆ دەادتە ئەو مەڵبەندەو تەواوى مەڵبەندەكانى هاوشێوەى ئەو؟بۆ لێپێچینەوە ناكرێت لەگەڵیان ,,كە گۆرانكارى ئەكەن بۆ لە هەموو ئەو شوێنانش نایكەن كەوا یەكێتى تێیدا سەنگ و قورسایى لە دەست داوەبۆ نموونە لە چۆمان،دەپرسم تاكەى یەكێتى خۆى بێدەنگ ئەكات لەو گەندەڵى و خۆپركردنەى بەرپرسانى یەكێتى لە چۆمان و تەواوى شوێنەكانى تر؟؟هیوادارم یەكێتى ئەمجارە و لە ئێستادا بەووردى لە كارەكانى مەڵبەند بكۆلێتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەلدا بكا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست