نێچیری گه‌وره دز،(500) ملێۆن دۆلاری داهاتی نه‌وتی دزیوه!
Thursday, 25/08/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی زیاتر له 4 ساله باسی بری(4) ملیار دۆلاری داهاتی نه‌وت كراوه، كه له بانكه‌كانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر حسابی شه‌خسی دانراوه‌و، له سامانی سروشتی خه‌لكی كوردستان به تلان براوه‌و، تا ئیستا جگه له تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌ریه‌كه له هێرۆ و نێچیرو ئاشتی هه‌ورامیش به‌و كه‌ین و به‌ینه‌ی دزینی داهاته نه‌وتی كوردستانیان ئاگادارن و، وه‌ك دوو بنه‌ماله‌ی دزو تالانچی و گه‌نده‌ڵ، ئه‌و پاره‌یان له‌سه‌ر حسابی شه‌خی داناوه‌و، هه‌رچه‌نده تا ئیستا ئۆپۆزیسۆن نه‌یتوانی فشارێكی وه‌ها دروست بكا تا ئه‌و پاره‌ی دزراوه بۆ خه‌لكی كوردستانی بگیڕنه‌وه‌و، هه‌له‌كانیان نه‌زۆك ده‌رچوو!
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود و جه‌لال زانیان به ئاسانی ده‌توانن لوشی بده‌ن، رۆژی 19/8/2011 ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و سامانه سرووشتیه‌كان، له زاری سیروان ئه‌بو به‌كره‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه نیچیری گه‌وره دزو گه‌نده‌له‌كه‌ی كوردستان، به ئیمزای ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و شاره‌زاو خه‌بیر له دزی و گه‌نده‌لی نه‌وتی كوردستان، بری(500) ملێۆن دۆلاری له‌و پاره‌و داهاته‌ی نه‌وته دزراوه‌كه ڕاكیشاوه‌و، بۆ كرینی 6 سلختمان و چرۆژه‌ی عقارات له دوبه‌یی، هه‌ر بینایه‌ك 60نهۆمه‌و، له‌گه‌ل به‌شداریكردن له كۆمیانیای دانا غاز و كرینی گه‌وره‌ترین پالاوگه‌ی نه‌وت و به‌نزین و غاز به‌بری 120 ملیۆن دۆلار، به‌ڕێگه‌ی شیخ باز شه‌ركه كۆنه‌كه‌ی عوده‌یی كه ئه‌مرۆ شه‌ریكی نیچیره‌ڤانه له هه‌ولیر..
بۆ ئه‌م بابه‌ته ناچاربووین فشار بخه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌كه له دالیای ئه‌نجومه‌نی وه‌زریان و ته‌لار فایه‌قی هاورێ كه كراوه‌ته به‌یوه‌به‌ری گشتی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیلی نیوده‌وله‌تی ،تا ئه‌وه‌ی سه‌حه‌ری كچی سه‌رباز هه‌ورامیش ئه‌و زانیارانه‌ی پشت راستكردۆته‌وه، كه ئه‌مه دووه‌مین جاره نیچیر پاره‌ی هه‌لگیراو دزراوی داهاتی نه‌وتی له به‌ریتانیا راكیشاه‌وه‌و، ئه‌وه‌شیان پشت راستكردۆته‌وه، كه نیچیره‌ڤان تا ئیستا بایی زیاتر له 1200 ملیۆن دۆلار عه‌قاراتی كریوه له دوبه‌ی و شاریقه‌و ئه‌بو زه‌بی و لوبنان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست