تورکیا، ئیسڕائیل تاوانبار دەکات، کە یارمەتی (پەکەکە) دەدات

Saturday, 21/01/2012, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست/ ئیسڕائیل
رۆژنامەی یەدیعوت ئەخره‌نۆت لە ژمارەی 22223 رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 18/ 01/ 2012 بەم ناونیشانە (ئیسرائیل یارمەتی چەکدارانی پەکەکە ده‌دات) ئەو هەواڵەی خوارەوەی لە سەر نووسیوە:

تورکیا، ئیسرائیل تاوانبار ده‌کات کە لە ریگای فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئیسرائیلەوە، کە بەسەرخاکی تورکیا خولاونەتەوە، زانیاری داوەبەچەکدارانی پەکەکە.
نووسەری ئەم هەواڵە: ت ۆلین دالۆگلۆ
ئەنقەرە

پەیوه‌ندی ئیسڕائیل لەگەڵ تورکیا بەرەو خراپی ده‌روات، کە ده‌بینین گیروگرفتی تر بەرێوەیه: تورکیا وا ئیسرائیل تاوان بارده‌کات، کە یارمەتی چەکدارانی پەکەکەی داوه‌.
لەسەر قسەی تورکەکان، ئیسرائیل زانیاری پاراستنی بە پەکەکە داوە لە رێگای ئەو کامیرانەی ناو فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان، کە لە باشووری تورکیا بە سەرخاکی تورکیا دەخولێنەوە. تورکیا وا ئیسرائیل تاوانبار ده‌کات، کە چەند جارێک لەم ماوانەی رابردوو، یەکێک لەسەرکرده‌کانی پەکەکە بۆ ئیسرائیل هاتووە.
دوو رۆژنامەی تورکی سەره‌کی (زه‌مان) و (ستار) ئەو زانیاریانەیان بڵاوکرده‌وە، کە لەم دوایەدا میتی تورک ئەم زانیاریانەی داوە بەو دوو رۆژنامەیە. تەنها ئەو راپۆرتە نییە، کە لەپێش مانگێک بڵاوی کردۆتەوە‌، بەڵکو پێش ئەوه‌ش چەند فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئیسرائیلی لە سەر ناوچەکانی باشووری تورکیا خولانەوه‌، کە کەوتۆتە ناو سنووری نیوان سوریا و تورکیا.
راپۆرتەکە وا باس ده‌کات، کە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان زانیارییان داوە بە کورده‌کان سەبارەت بە شوێنی بنکەی سەربازیی لە ناوچەکەدا، ئەو ناوچانەی، کە تورکیا بەگرووپئ تیرۆریی ناوی ده‌بات. ئەو شەرە زیکەی 30 ساڵە ده‌ستی پێکردووە، بەڵام لەو چەند ساڵەی دواییدا زۆر سەخت بووه‌، لە هەردوولاوە کوشتار زۆره‌. رۆژنامەکان وا باس ده‌کەن، ئەو زانیاریانەی لە گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان دوو ئەندامی پەکەکە وه‌رگرتووە، کە باسی ئەوە ده‌کەن لە نێوان ئیسڕائیل و پەکەکە یارمەتییەکی گەورە بەڕێوەیە، ئیسرائیل چەک و تەقەمەنی هەروەها یارمەتی تر لە ساڵی 2010ەوە وەردەگرێت، ئیسرائیل 400 ئوتۆمەبیلی مەزنی بارهەڵگر یارمەتی بۆ ناردوون، لەوانە چەک و تەقەمەنی و  یارمەتی مرۆیی بوون بۆ پەکەکە.

بۆ بینینی دوو لاپەرەی هەواڵەکە کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:
یەدیعو ت ئەخرەنۆت 1
یەدیعوت ئەخرەنۆت 2

بۆ بینینی سایتی رۆژنامەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
www.ynet.co.il

دینۆ دانیال ئیسرائیل
پەیامنیری کوردستانپۆست/ ئیسڕائیل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە