لە سەر ئیسلام و داعش ئەم نامەیەی خوارەوە بۆ کوردستانپۆست هاتووە
Thursday, 08/01/2015, 12:00
تێبینی کوردستانپۆست: ئەم بەڕێزە ئەو نامەیەی خوارەوەی بۆ کوردستانپۆست ناردووە، بە پێویستمانزانی دەقی نامەکە بخەینە بە دیدی نووسەر و خوێنەرە بەڕێزەکانی کوردستانپۆست، هەوڵ دەدەین لەسەر ئەمە مەسەلەیە خۆمان چالاک بکەینەوە ئیتر بێینە پێشەوە و قسەی لەسەر بکەین، هیوادارین ئەو بەڕیزە چی هەیەی بینێریت، داوا لە لە نووسەرانیش دەکەین لەو بارەیەوە مێزگردی خۆیانی بۆ بکەن و قسەی لەسەر بکەن. (کوردستانپۆست).
------------ ڕوانگەیەک لەلایەنگیرێکى دەوڵەتى ئیسلامییەوە ----------
رێگای روناک
سڵاو
ئێوە لەسەر سایتەکەتان نوسیوتانە (ئێمه دژی هیچ کهسێک نیین، تهنها ئهوانهی لێ دهرچێت که ناپاکیی به نهتهوه و خاکهکهمان دهکهن. ئێمه له خۆشهویستییمان بۆ کورد و بۆ نیشتیمانهکهمان دهڕوانیینه دهستهڵات و سهرانی کورد.) منیش بە ئێوە دەڵێم کە منیش دژى ئێوە نییم، دژى ئەوانەم کە خەڵکى کوردستانیان گلاندە ئەم شەڕەوە دژى دەوڵەتى ئیسلامى، کە ئەوانیش مەسعودە جاشە، کە بووەتە جاشى ئەمریکا، ڕێک وەک ئال سعودەکەى ناوچەى حەرەمەین.
ئێوە و سەدانى وەک ئێوە کە خۆتان بە ڕۆشنبیرى کورد دەزانن، وا دەزانن دەوڵەتى ئیسلامى تەنها کۆمەڵێک خەڵکى هەڵخەڵەتێنراوى نەزانى تاوانکارى خوێنڕێژى دەستدرێژیکارن.
ناپرسن ئایا سیاسەت و ڕوانگەى ئەم ڕێبازە چییە؟ بەرنامەى چییە بۆ ژیان و بۆ کەرامەت و ماف و هەست بەبوونى خود؟ بەرنامەى چییە بۆ حکومەتدارى؟ کێ لە دەستى کێ ڕزگار دەکات؟ ڕێز لە کێ دەگرێت و کێ لەناو دەبات؟
سەیرى ئەوە ناکەن و ناپرسن، ئەم هەموو گەنجە بۆچى خۆیان دەدەن بە کوشت؟ لەپێناوى چى؟ ئایا ڕۆح و گیانى خۆیانیان دۆزیوەتەوە کە بەو شێوەیە خۆیان ئەتەقێننەوە؟
ئەوانەى خۆیان بە ڕۆشنبیرى کورد دەزانن قەت ناگەن بە ڕۆشنبیرى عەرەب، نازانم ئایا لەبەر ئەوەیە کە عەرەب زۆرترن، یان نا، بەڵکو هەندێ وڵاتى عەرەبى بەتایبەت وەک ئوردن ڕێگە دەدات ئەوانەى خۆیان بە ڕۆشنبیر دەزانن لێکدانەوە و قسە بکەن و لێکۆڵینەوەش بکەن، یان هى ئەوەیە ئەوانەى خۆیان بە ڕۆشنبیرى کورد دەزانن تەنها لەناو بازنەى نەتەوەپەرستى و پەرستنى بازنەیەکى تەسکدا دەخولێنەوە، هەروەک حزبەکان، بەڵام ڕەنگە جیاوازییەکە تەنها ئەوەبێ ئەم ڕۆشنبیرانە ئەندام نەبن لە حزبەکان. ئیتر بۆى هەیە لەکۆتاییدا لەکاتى دەنگداندا دەنگیشیان پێبدەن.
ئێوە وەک سایتى کوردستان پۆست، دەڵێن (کوردستانپۆست دژ به ههموو جۆره سهرکووتکردنێکی ئازادیی و مافه)، گەر وایە بهڵێن منیش وەک لایەنگیرێکى دەوڵەتى ئیسلامى کە ڕەنگە لە زۆر شتیشدا دژى یەک بین، لەسەر سایتەکەى ئێوە ڕاى خۆم دەربڕم، هەرچەندە من تەعبیر نیم لە دەوڵەتى ئیسلامى، بەڵام ئاگادارى ورد و درشتى ڕووداوەکان و زۆر و زەوەندێک لە ڕووداوەکانم. ئێوە ئەڵێن دهسا با واز له قین و بووغز بهێنیین... خۆشهویستیی بههرهیه، منیش دەڵێم خودا بە مرۆڤى بەخشیوە نەک سروشت وەک ئێوە نوسیوتانە.
ئاراستەى ئەم شەڕە بەرەو کوردستان نەبوو، گەر ئێوە ڕۆشنبیرن ئەمە بۆ خەڵک ڕوون بکەنەوە، کە خۆى ئاراستەى شەڕەکە بەرەو باشوور و خۆرئاوایە، واتا ناوچەى حەرەمەین و قودس. ئێوە دەڵێن نهتهوهکهمان پهککهوتهیهکی چاوبهستراو، منیش دەڵێم ڕاستە چونکە دینە ڕاستەکەى لێ شاردراوەتەوە کە کەرامەت و عیززەتى پێدەبەخشێت. دەڵێن کهڕ و لاڵه، با هێندهی پێماندهکرێت یارمهتیی بدهین. دەى.. گەر پێتان دەکرێ، بۆ ناپرسن: ئەو ئاراستە جیهادییە لە کوردستان چییە و قسەى چییە کە هەزاران گەنج لەسەر ئەو ڕێگەیە کۆچیان کرد و گیانى خۆیان بەخشى و ئەبەخشن؟ ئێوە ڕۆشنبیرن؟! بۆچى ئەم پرسیارانە ناکەن؟ پێتان وانییە زوڵمێکى گەورەى وڵاتانى بەرەى ئیسرائیل هەیە لەسەر ئەو کەسانەى دینى ئیسلامیان هەڵبژاردووە؟ ئایا نەتەوەى کورد بەشێک نەبوو لە دەوڵەتى عوسمانى و ناوچەى خۆجێییان نەبوو بەناوى بنەماڵەکانى خۆیانەوە؟
بۆیە ناوى خۆمم ناوە ڕێگەى ڕوناک، چونکە پێشتر تاریک بیریى نەتەوەپەرستى منى کوێر کردبوو، سوپاس بۆ خودا ئێستا بە عەقڵ و زانست ڕێگەم ڕوناکە. گەر ئێوە ڕێگە بدەن چەند وتارێکتان بۆ دەنێرم یان ئەگەر خۆتان پرسیارتان هەبێ. بۆ نا؟ گەر گفتوگۆ دروست نەبێ و ئێوەش وەک حزبە بەفیزەکانى کوردستان هەر پێتان باشە فیشەکى زیاتر و گەنجى بێ ئاگاى زیاترى ئەم حزبانە لەناوبچن و فاشیستانە هەمووان بە جەنگەوە بئاڵێنن؟ خۆتان ئازادن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست