کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

هه‌رێم که‌مال عوسمان: مەیدانی ئازادی......دڵنیابوونەوەی دەسەڵات لەمانەوەیان

تەقە کردنی چەکدارەکانی هەردووبنەماڵە لەخەڵکی شار نیشانەی ئەوپەڕی دڕەندەیی دەسەڵاتە ووەڵامدانەوەیەکە بۆ جێ نەهێشتن وجێبەجێنەکردنی داواکانی خەڵك،هەروەها بەوکردارە بەعس ئاسایان ویستیان خەڵکی چاوترسێن بکەن،پەلاماردانەکانی چەکدارە بەکرێگیراوەکانی هەردووبنەماڵە نەك هەرخەڵکی نەترسان بەڵکو ڕاپەڕینی خەڵکی ئەوەندەی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: سەرانی گۆڕان خۆیان لەگێلی دەدەن ونایانەوێ خۆیان یەکلایی بکەنەوە

بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر داواکاری مسعود بارزانی ئەمرۆ لەهەولێر کۆبوونەوە.بەتەنها بەستنی کۆبوونەوەکە لەهەولێر بەسە بۆ ئاماژەی بنەماڵەی مسعودی خائین کەدەبێت ئەمان بەپیریانەوە بچن ،دەبوو بزووتنەوەی گۆڕان داوای بەستنی کۆبوونەوەکەی لەسلێمانی بکردایەو دەسەڵاتدارە بەعس ئاساکانی هەردوو بنەماڵەی خائین ڕووبەڕوی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: بزووتنەوەی گۆڕان هەقی نیە بەنوێنەرایەتی خەڵك قسە بکات

لەیەکەم ڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانی لەلایەن دەسەڵاتە بەعس ئاساکەی جلال ومسعودی خۆفرۆش گەنجان خەڵتانی خوێن کران وبەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمیاندان ،بەداخەوە ئەوەی کەچاوەڕوان نەدەکرا هەڵوێستی گۆڕان بوو کەبەهەمان شێوەی دەسەڵات گەنجانی تووڕەی شاری بەئاژاوەگێڕ لەقەڵەمدا،بزووتنەوەی گۆڕان دەبوولەبری سەرزەنشت کردنی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ جیا لەمناوەرەیەکی سیاسی دەسەڵات هیچی ترنیە

هەروەك هەموولایەك ئاگادارە لەدوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکەی گۆڕان بۆ چاکسازی لەسیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستان هەڵایەکی گەورەی لای دەسەڵاتدارانی هەردووبنەماڵەنایەوەو لەهەموولایەکەوە پەلاماریان دەست پێکردو کار گەیشتە ئەوەی گۆڕانیان تاوانبار کرد بەهەوڵی کودەتاو بەئاژاوەگێڕیان لەقەڵەمدان ،هەربۆ ئەومەبەستەش...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بەدژی پارتی ودەرچونی جلالیەکان بەسەرکەوتویی

پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشاندان بەدژی پارتی ودەرچونی جلالیەکان بەسەرکەوتویی پیلانی ئاراستەکردنی خۆپیشندانەکان دژ بەجاشەکانی مسعود لەلایەن جلالیەکانەوە دوای شکشتی پیلانی تێوەگلانی گۆڕان لەخۆپیشاندانەکەی ١٧/٢ گەورەترین مەترسیە بۆ سەر ئامانجەکانی خۆپیشاندان و ڕاپەڕینی میللەت بۆ کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: کێ بەیاننامەکەی گۆڕانی ڕاگرت؟

شەوی ڕابردوو بڕیاربوو گۆڕان بەیاننامەیەکی توند دژی پارتی دەربکات بەهۆی کوشت وبڕەکە خوێناویەکەی گەنجانی شار نا بەڵکو لەبەرامبەر سوتاندنی بارەگاکانی گۆڕان چونکە ئەوان بارەگاکانی خۆیان بەلاوە گرنگتر لەخوێنی لاوانیشار کەدژ بەدەسەڵات هانیاندان وپاشتر پشتیان تێکردن،لەسەرووبەندی دابەزاندی بەیاننامەکەدا...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: سەرکردەکانی شاخ چاکسازیان پێناکرێ وچۆڵیشی ناکەن گۆڕانیش دەڵێ ئێمەش نایڕوخێنین

ئێمەی میللەتی هەژار چۆن گیرۆدەی دەسەڵاتی دەسەڵاتدارانێك بووینەتەوە بەئاشکرا پێمان بڵێن ئێمەی سەرکردەکانی شاخ چاکسازیمان پێناکرێ ونایکەین ڕێگەش بۆ کەس چۆڵ ناکەین چونکە ئێمە شۆڕشمان کردودەبێت مناڵەکانیشمان بەری شۆڕش وماندوبونی باوکیان بخۆن،شۆڕش ئەوان کردیان میللەتیش هیچ ئەوهەزاران ڕۆڵەی خەڵکیش کەبەکوشتدران...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: لەگردەکە نەیەنەخوارێ نەوەك نەتوانن سەرکەونەوە

میللەتی پڕبوو لەدەسەڵاتی هەردووبنەماڵەی خائینی کورد ئەمڕۆ دیواری ترسیان ڕوخاندو پڕ بەگەروویان هاواری ئازادیان کرد ،ئازادیەك کەرامەتمان پارێزراو بێ نان وئاومان مسۆگەر بێت. ئێمە لەچاوەڕوانی بانگدەرانی ئازادی بووین لەگردەکەوە جۆش وخرۆشی میللەت گەرموگوڕ ترکەن تاکۆتایی بەتاڵانچیان و میللەت فرۆشان بێت،بەڵام...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: لەنێوان سووربونی بزووتنەوەی گۆڕان ولاساری دەسەڵات

رۆژی ٢٩/١هەرێمی کوردستان چووەقۆناغێکی تازەوە ،قۆناغێك کەتائێستا ئەنجامەکانی پێگەیشتنی ڕوون نیە.بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتوساتی خۆیدا بوو چونکە گۆڕانکاریە خێراکانی ناوچەکەو هۆکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی ووڵاتانی تونس ومیسر لەگەڵ داواکاری میللەتەکەمان یەکدەگرێتەوە هەر لەهەژاری ونەبونی هەلی کارو گەندەڵی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: دەبابە بۆ میللەت وتاجەگوڵینەش بۆمەزاری دوژمنان

جلال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی لە یادی دەستگیر کردنی عەبدوڵا ئۆج ئالان سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری حافز ئەسەد داناو دڵسۆزی خۆی بۆدووپات کردەوە.لەڕۆژێکی وەك ئەمڕۆداو بەپیلانێکی دوژمنانی نەتەوەی کورد لە١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ڕزگاری گەلەکەمان لەنایروبی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: کۆسرەت رەسوڵ وکوردستانیەتی براکانی لەپارتەکەی بارزانی

یەکێك لەوکەسایەتیانەی بەهۆی ڕابردووی خەبات وماندوبونی لەلای خەڵکی شاری سلێمانی خۆشەویستبوو کۆسرەت ڕەسوڵ بوو،هەر ئەو خۆشەویستیەش بوو وای کرد دوای داگیرکردنی هەولێر لەلایەن براکانیەوەلەپارتی خەڵکی ئەم شارەوە باوەشیان بۆکردیتەوە،باسکردنی ئەم ڕاستیانە بۆمنەت کردن نیە بەسەرکەس چونکە شاری سلێمانی شاری هەمووکوردانە...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: کێیە بێ ڕێزی دەکات بەرامبەر بەئیرادەی خەڵك گۆڕانە یان عیماد ئەحمەد

عیماد ئەحمەد ئەمەیەکەمین جاری نیە واهێرش دەکاتە سەر ئیرادەی خەڵك وبێڕێزیان بەرامبەر ئەکات،عیماد ئەحمەد یەکێکە لەو مشەخۆرانەی تاڵەبانی ئامادەیە بۆپارەو پول هەمووکارێکی نەشیاو بکات،یەکێکە لەوانەی هەمیشە بیری تیژی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەخاتە گەڕ ولەهەموو بارودۆخێکدا خەت ڕەجعەبۆ خۆی دادەنێت لەنوسینێکی پێشوومدا...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: بۆ ئەوبەناونوسەرەی کوردستانی نوێ:ژوور مەدە بەکەس تازووە چۆڵی کەن

من لێرەدا نامەوێ بچمە ووردەکاری نوسینەکەی ئەو بەناو نوسەرە چونکە ئەو پەروەردەی دەستی ستران عبدللەیە کەهەموومان باش دەیناسین و دەزانین بەچ هۆیەك گەیشتۆتە ئەو پلەوپایەی ئێستای بۆیە گەر ئەو برادەرەش مامۆستاکەی گەر وەك ئێمە بناسێ سەری خۆی هەڵئەگرێ،لێرەدا دەمەوێ باس لەو بیانەیەی ئەو برادەرەبکەم کەلێوەی قسەی...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: جەنابی ناسەرۆك ئێوە بەبنەماڵە لەکەدارن

مسعودی کوری مەلا هەموومان بینیمان کاتێ گەڕایەوە هەرێمی ڕزگار بەجووتێ کالەوقەمسەڵەیەکی ئێرانیەوە بوو چونکە تائەوکاتە بەپارەی دزراوی شۆڕشی بڵاوەپێکراو لەلایەن مەلای باوکیەوە ژیانیان لەکەرەج بەسەر ئەبرد ،بۆیە دەبوو مسعودی مەلا ڕووی نەهاتایە باسی ووشەی لەکەدار بکات چونکە ئەوان کاتێ بەبنەماڵە لەکەدار بوون...

هه‌رێم که‌مال عوسمان: دەزگای زانیاری کارە هەواڵگریەکانی کەهەموولایەك داوای مانەوەی دەکات

دەزگای هەواڵگری زانیاری تاڵەبانی دەبێت هونەری مانەوەی چی بێ واهەموولایەك بەگۆڕانیشەوە داوای مانەوەی ئەکەن،دەبێت تائێستا چ پلانێکی گەورەی ئاشکراکردبێ کاتاێستا نەمان بینی یەکێک لەلێپرسراوەکانی ئەو دەزگا هەواڵگریە بۆ خەڵکی ئاشکرابکات تامیللەتیش داوای مانەوەی بکات ،لێرەدا ناتوانرێ هەمووشتێك باس بکرێ تا ئەو...