لەلایەن مسعود بارزانیەوە پەیامی ناڕازیبوونی بەشداریکردنی کۆسرەت رەسوڵ لەڕۆژی یادی ڕاپەڕینی هەولێر درابەیەکێتی بەر ڕۆژێك لەبەڕیوە چوونی یادەکە تەنها ڕێگە درا بەبەشداریکردنی ئەندام ولایەنگرەکانیان بۆ قەرەباڵغکردنی شەقامی هەولێر،دەبێت هەموولایەك ئەوپرسیارە بکات کۆسرەت بۆ لەبری بەشداریکردن تەنها بەیاننامەیەکی...
یەکێك لەداکۆکیکەرە سەرسەختەکانی کەسێتی تاڵەبانی کەهەردەم بەکەسێتیدا هەڵ دەدا ئازاد جوندیانی ووتەبێژی مەکتەب سیاسی یەکێتییە،بەردەوام لەڕاگەیاندە ڕەسمی ناڕەسمیەکاندا خەبات وتێکۆشانی سیاسی تاڵەبانیمان بۆ دەگێڕێتەوە ،تاڵەبانی لەلای ئەووزۆربەی سەرکردەکانی تری یەکێتی کراوەتە هێڵی سوورو هێرش کردنەسەری بەمەبەستی...
کێشە کەڵەکە بووەکانی یەکێتی تادێت لەپەرەسەندندایە،بێ سەرووبەری هەموو داموودەزگا حیزبی وحکومیەکانی سنووری یەکێتی گرتۆتەوە بەهۆی ئەو ململانێ توندەی ناوسەرکردایەتی یەکێتی بەدابەش بوونیان بەچەند بەرەیەکەوە ،ئەویش سەرەنجامی سیاسەتە چەوت وخۆپەرستەکانی تاڵەبانیە کە یەکێتی بەم ڕۆژگارە گەیاندو بەرەولێواری مەرگی...
ئەمڕۆ کۆسرەت ڕەسول بۆیادی ڕاپەڕینی هەولێر خۆی کردە دەمڕاستی خەڵکی هەولێر و ڕاپەڕینی جەماوەری هەولێری پیرۆزکرد ،بۆ ڕازیکردنی مسعود بارزانی دەستکەوتەکەی بۆ بەرەی کوردستانی گەڕاندەوە،هەر لەو بەیانەدا بۆیەکەم جار ئەوڕاستیەی درکاند کەلەلایەن بەرەی کوردستانی مسعود ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هێزەکانی پێ سپێردراوە...
تاڵەبانی و مسعود لەگەڵ دارودەستەکەیان چاوەڕوانی هەموو کارووکردەوەیەکی نائەخلاقی ونامرۆڤانەیان لێدەکرێ بۆ درێژەدان بەدەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەیان،ئەمڕۆ ئەم دووپارتە میللەت بەچاوی حیزبی بەعسی سەددامی خراپتر لێیان ئەڕوانێ ، هێنانی ئافرەتانی لەشفرۆش بۆ بەردەم مەڵبەندەکەی هێرۆ بەپارەوپولی میللەت مایەی...
بەگەڕانەوەی تاڵەبانی پیلانەکان داڕێژرانەوە ،لەم ساتەدا یەکێتی تەنها ناوەو بەکردەوە لەناو بۆتەی پارتیدا تواوەتەوە تەنها ڕاگەیاندنی ماوە،تاڵەبانی بەفەرمانی مسعود دەستی کردووە بەداڕشتنی پیلانەکانی بەهاوکاری لێپرسراوە ئەمنیەکان ودەزگا سەرکوت کەرەکانی دژەتیرۆرو دەزگای زانیاری وزانیاری پێشمەرگە بۆ...
ئەمڕۆ یادی راپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانیە،خەڵکی بەشەرەفی شاریش ئەوانەی بەردەرکی سەرا نوێنەرایەتیان ئەکات،ئەوەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کرد ئەم بەکرێگیراوانەی مسعودد نین،ئەمڕۆ خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی یادی ڕاپەڕین بەڕاپەڕینێکی تر لەدژی خائینان دەکەنەوە،ئەوانەی ئەمڕۆ کۆبونەتەوە لەبەردەم مەڵبەندەکەی هێرۆ...
شاری قەڵاومنارەی هەمیشە سەربەرزووبڵند خاوەن مێژوویەکی دێرین وپرشنگدارە کەهەمیشە نەتەوەکەمان شانازی پێوەدەکات ،شاری بەرگری لەبەرامبەر دەگیرکەران،شاری خۆڕاگری ومیهرەبانی،شاری بەتەنگەوە هاتنی لێقەوماوانی میللەتەکەمان،هەرشۆڕشگێڕانی ئەم شارە بوون بەر لەبیست ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی ١١/٣/٩١شارەکەیان لەدڕندەترین...
تاڵەبانی لەساتی ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکەی لەگەڵ مسعود بارزانی مەرگی یەکێتیی نیشتمانیی لەڕێککەوتنەکەدا ئیمزاکرد.ڕێککەوتننامەی ستراتیژی هەنگاوی یەکەم وداکوتانی یەکەم بزماربوو لەلایەن تاڵەبانیەوە بۆ ئەو تابوتەی بۆ یەکێتی سازووئامادەکراوە،بەمەرگی یەکێتی لەسەر دەستی ئەندازیاری هەڵوەشانەوەی پارتە کوردیەکانی...
هەر لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خۆپیشاندانی شاری سلێمانی بەردبارانکردنی ئەمنەزەردەکە پارتی کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو هێزەکانی ڕەوانەی سلێمانی کرد کەئامانجی یەکەم لێی پەلاماردانی گردەکەی گۆڕان بوو ،ناڕازیبوونی بەشێك لەمەکتەب سیاسی تاڵەبانی بۆ هەرجۆرە هێرشێکی لەو جۆرە پارتی گومانەکانی کەهەیبوو لەگۆڕان...
ئێوە ئەی چۆك دادەرەکانی بەناو مەکتەب سیاسی لەئاست پارتێکی سەراپا مێژوو خیانەت،ماوەی بیست ساڵە کوردایەتی ونیشتمان پەروەریمان پێ ئەفرۆشنەوە.ماوەی بیست ساڵە خۆڵ دەکەنە چاومان ونازی شۆڕشگێڕیمان بەسەرادەکەن،ئێوە ماوەی بیست ساڵە گوێکانی میللەتتان کەڕوکاس کردووە بەداستان وسەروەری وبەرەنگاربوونەوەی دکتاتۆران،ماوەی...
دوای ڕووداوە خوێناویەکەی ١٧ی شوباتی شاری سلێمانی وتەماشاکردنێکی خێرای تەقەکردنەکەی بەردەم ئەمنەزەردەکە دەبینین چۆن کارمەندەکانی وەزارەتی ناوخۆی سەر بەتاڵەبانی لەپێش خەڵکیەوە ڕادەکەن وهەوڵی ڕزگارکردنی گیانی خۆیان ئەدەن کەئەمەش تەنها یەك ڕاستی دەسەلمێنێ ئەویش بێ دەسەڵاتی ولاوازی هێزەکانی ناوخۆی سەر...
بۆ ڕێگری کردن لەپیلانەکانی دەسەڵاتی خوێن ڕێژی هەردووبنەماڵە بۆبەئاراستەبردنی خۆپیشاندەران لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانیەوە بەرەو توندوتیژی و قۆستنەوەی لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ خوێن ڕشتنی زیاترو تۆقاندنی هاووڵاتیان خۆپیشاندەران مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند کەبەشێوەیەکی زۆر دیموکراسیانە داوای جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان...
قەیرانەکانی یەکێتی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەگەورەبووندایەو ئەگەری هەڵوەشانەوەی لەهەر ئانوساتێکدا لەئارادایە،هۆکاری سەرەکی بردنی یەکێتیش بەو ئاراستەیەدا بەپلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی تاڵەبانی وچەند سووندمەندێکی بێئاگای ناوسەرکردایەتی پەیوەست بەبنەماڵەی تاڵەبانیەوە ڕووداوەکانی ١٧/٢ سلێمانیش ئەوەندەی تر قەیرانەکانی...
گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەمان وسەرهەڵدانی دەسپێکی شۆڕش لەتونسەوە پەرچەکرداری گەل بوو لەبەرامبەر پاوانکردنی هەمووکایەکانی ژیانی میللەت لەلایەن چینێکی مشەخۆرو تێر نەبوو بەناوی دەسەڵات کە بێ دەنگی میللەتیان زیاتر قۆستبۆوە بۆ زیاتری پاوانخوازی ودەستگرتن بەسەر هەموو سەرچاوەیەکی داهاتی ووڵات وبەکارهێنانیان...