هۆی ڕاستەقینەی سەردانەکەی بەرهەم بۆئێران
Sunday, 09/01/2011, 12:00
دوای ئەوەی لەلایەن هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە پارتە کانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەستەمۆ کران و بەبیانووی پاراستنی ئەمنیەتی حکوومەتی هەرێمەوە لەئۆردووگاکاندا جێنشین کران و لەپارەی بەدەست هاتووی جلال لەپاداشتی کەرت کردنی حیزبی دیموکرات لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مانگانە بوودجەیەک بەلایەکیان ئەدا لەئێستادا هیچ مەترسیەکیان نەماوە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی،بەڵام هەنووکە ئەوەی بۆتە جێێ مەترسی بۆی پارتی ژیانەوەی کوردستانە کەلەبەرامبەر بێ دەسەڵاتی هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار بۆدانانی سنووڕێک بۆیان لەبەرامبەر چالاکیەکانیان کۆماری ئیسلامی بەبۆردوومانکردنی گوندەکانی هەرێم تۆڵەی خۆیمان لێ ئەکاتەوە ،یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی ئەم سەردانەی دوایی وەزیری دەرەوەی ئێرانێش بۆعێراق مەسەلەی ئەم پارتە بوو تالەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە ڕاستریش لەڕێگەی کۆنە ئاشنای خۆیان تاڵەبانی کە پسپۆرووشارەزایە لەبواری لەبەریەک هەڵوەشاندنی یەک ڕیزی پارتە کوردیەکاندا بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی ٨/١ بەسەرۆکایەتی بەرهەم وەفدێک ڕەوانەی تاران کراو لەڕاگەیاندنە چەواشەکاریەکانی جەلالیەکانیشدا ئەم وەفدەیان بەوەفدێکی باڵای حکوومەتی هەرێم ناوبردوو ئامانجیش لەسەردانەکەیان بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەرێم وئێران ناوزەدکرد.بەڵام ئەوەی هۆی ڕاستەقینەی سەردانەکەی ئاشکرا کرد بوونی دکتور خسرەو بوو لەناو وەفدەکە کەئەو جگە لەبەرپرسیارێتی دەزگای زانیاری جەلالیەکان هیچ بەرپرسیاریەکی حکوومی نیە کە بۆ هەموو بەخشینی زانیاریەکان سەبارەت بە پارتە سیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستان بەدوژمنانی گەلەکەمان نۆکەرەکە دڵسۆزەکەی خۆی خسرەو ئەنێرێت،کەبێ گومان لەم سەردانەشدا هەموو زانیاریەکانیان سەبارەت بەم پارتە کە لەبەشەکانی دەزگاکەیدا پێش وەخت ئامادەی کردووە دەبێتە دیاری دەستیان بۆ کۆمارە خوێن ڕێژەکەی کورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست