کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێن ئەوانەی تەشهیر بەمیللەت دەکەن..ستران بەنموونە

Sunday, 15/05/2011, 12:00







ئەوانەی ئەمڕۆ لەڕاگەیاندنە چەواشەکاریەکانی تاڵەبانیەوە هێرش دەکەنە سەرمیللەت وتەشهیر بەدڵسۆزانی میللەت دەکەن بەتایبەتیش ئەوانەی کەپلەی لێپرسراوێتیان لەودەزگا گوماناویەدا هەیە لەوانەیە لای خەڵکی بەگشتی وبەتایبەتیش زۆربەی کارمەندەکانی خۆشیان کەسێتیان ناسراو نەبێ بۆیە پێویستە هەم بۆئەوان وهەم بۆ خەڵکیش ئەوجۆرە کەسانەڕابردوویان بخوێنرێتەوە تابزانن کێن ئەوانەی بوونەتە دەمڕاست وووتەبێژی یەکێتی نیشتمانی،لێرەشدا ستران بەنموونە دەهێنینەوە کەزیاد لەوانیتر قاچ دەگرێت ئەویش بەمەبەستی گەیشتن بەوئاستی لێپرسراوتیەی کە خەونی پێوەدەبینێ ئیتر باجەکەی هەرچیەك بێت بەلایەوە گرنگ نیە چونکە ئەم جۆرە کەسانە پەروەردەیەکی تەندروست نەکراون بەتایبەتیش ستران کەباوکی یەکێك بووە لەدڵسۆزانی حیزبی بەعس وبەدەستی یەکێتیش لەگۆڕ نراوە وچەندین جاریش لەناودەزگای ڕاگەیاندن دراوە لەڕووی چونکە بوون بەیەکێتی ستران تائێستاش جی گومانی هەموولایەکە٠

ستران لەناویەکێتیدا هەردەم بەدووی ئەو لێپرسراوانەدا گەڕاوە کەخاوەنی پێگەبوون ولەڕووی دارایشەوە دەست کراوەبوون ،بۆ گەیشتن بەم مەبەستەشی هەردەم لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وەکەوتۆتە هەڵدان بەشان وباڵیدا ولەناوکۆڕووکۆبوونەوەکاندا پڕووپاگەندەی بۆ کردووە، گەر ئەولێپرسراوە بەدووی کارە نامەشروعەکانیشدا بکەوتایە ئەم خەڵکانی لێ نزیك دەکردنەوە ،یەکێك لەوانەی کەزۆرترین سوودی لێ بینی وماوەیەکی زۆریش لێوەی نزیك بوو جەبار فرمان بوو،کەببوە جێێ باوەڕی چونکە خزمەتێکی باشی دەکرد!! ستران ئەوکاتەشی کەخێزانی پێكەوە نا خاوەنی سەد دۆلار نەبوو بەڵام جەبار فرمان تەنها لەسکرتێری یەکێتی بڕی ٦٠٠٠ دۆلاری بۆ وەرگرت جگە لەوپارە زۆرەی کەخۆی پێیدا،هەرئەمەش بوو وای لەستران کرد کەخودی جەبار فرمان لەئاهەنگی ژن گواستنەوەکەیدا داوەت بکات و، لەسەر خواست وئارەزووی ئەو ستران ئاهەنگەکەی ڕێکخستبوو .....


یەکێك لەوچیرۆکە ڕاستەقینانەی کەهەمیشە بیر ناچێتەوە ئەوە بوو برادەرێکی ناوچەی پشدەر دوای ئەوەی بەسەردان هاتە لام دوای هەندێ با سوخوازی تایبەت بەکارەکەمان هاتە سەرکوردستانی نوێ یەکسەر باسی سترانی کرد کەئەو یەکێك بووە لەوانەی کەزۆر سەرسام بووە بەنوسین ولێکۆڵینەوەکانی لەبواری سیاسەتدا چونکە ستران لەلاپەڕەی سیاسەت دەینوسی ،بەردەوام بوو لەقسەکردن وووتی بەڵام بەبینینی هەڵوێستێکی ئەوکات بۆی دەرکەوتووە کەستران چ کەسایەتیەکی نزمی هەیە ،لەگەڵ ئەوەی خۆم ئاگاداری ووردەکاریەکانیش بووم بەڵام هەرویستم لەزمانی خۆی گوێم لێ بێ ،ووتم بۆ؟ ووتی وازبێنە وام لێ هاتووە ئێستا تف لەخۆم ویەکێتیش ئەکەم ،درێژەیدایە..ئەوکاتەی کەئێمەو کوڕەهەژارەکان لەبەرەی شەڕی دژ بەبزووتنەوە بووین لەناوچەکەمان وبەتایبەتیش لە سەرئەشکەوتان کەسەرکردایەتی بزووتنەوەی لێ بوو جەبارفرمان سەرپەرشتی شەرەکەی ئەکرد ،بینیمان سەیارەیەکی فریاکەوتنی سەر بەتەندروستی هاتە لای جەبار فرمان دوای ئەوەی نزیك بوومەوە لێیان ئەم سترانەم بینی لەگەڵ خانمێکی تردا کەبەناوی چاوپێکەوتنەوە هاتبوون بۆ لای جەبارفرمان بەڵام لەڕاستیدا ستران بۆ بێزارنەبوونی ئاغاکەی سەردانیان کردبوو ،بۆیە پێشتر کوردستانی نوێ ببوە یەکەم ڕۆژنامە کەدەم خوێندەوە بەڵام ئێستا کەدەیبینم یەکسەر سەرئەشکەوتانم وەبیردێتەوە بۆیە ناچـم بەلایدا٠

کەسێك ئەمە هەڵسووکەوت وڕەوشتی بێ دەبێت ڕووی بێت باس لەکوردایەتی ونیشتمان پەروەری ودڵسۆزی بکات؟ ،یان ئەبێ کەسێك هەبێ باوەڕ بەووشەیەکی ئەونوسینانەی بکات کەدەیەوێ لەڕێگەیەوە بەردەوامی بدات بەو بازاڕ گەرمیەی؟
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە