خۆپیشاندان لەنێوان ڕێکخستن و فرسەتدا
Wednesday, 05/01/2011, 12:00
سەرەتا ئەمەوێ ئەوە ڕوون بکەمەوە کە ئەو ناوونیشانەی سەرەوە هی ووتارێکی ئەرسەلان باییزی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە بەڵام من دەستکاریەکی بچووکم کردووە تەنها ووشەیەکم گۆڕیوە لەبری (ووشەی قەدەردا، ووشەی فرسەتدا)م بەکارهێناوە.سەرەڕای ناسینم لەنزیکەوە بۆ ئەو بەڵام خۆشم لەونهێنیە ناگەم کەبۆچی نەک بەتەنها بەبینینی خۆی بەڵکو بەبینینی چەند ووتارێکیشی لەپڕمەی پێکەنین ئەدەم .دواجار لێرەدا ئەمەوێ وەڵامێکی ئەو ووتارەی بدەمەوە..ئێمەی خەڵکی کوردستان ئەم پیاوە بەوە ناسراوە لامان کەهەر لەفرسەت ئەگەڕێ بەڵام ئەمڕۆ بۆمان دەرکەوت کە درۆزنیشە..سەرەتا ئەڵێ پرۆژە یاسای خۆپیشاندان لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکەوە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراو دوای پەسەندکردنی بەزۆرینەی دەنگ پەسەندکرا..دیارە پێی شەرمە بڵێ کە بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە سەرچاوەکەی مسعودبارزانی و سەرانی حیزبەکەیەتی تالەم ڕێگەوە دەنگە ئازادەکان کپ بکەن و کۆمەڵگەیەکی دەستەمۆ وخزمەتکار بەبنەماڵەی بارزانی بنیاد بنێن..دواتر فرسەت دێتە سەر ناوهێنانی ئەو هەموو خۆپیشاندانانەو بەتاک و تەرا ناویان ئەهێنێ دیارە ئەم تێڕوانینەشی بەبچووک سەیرکردنی مرۆڤی کورد ئەیسەلمێنێ کەئەمیش وەک سکرتێرەکەی کەوتونەتە ژێر کاریگەری بیری سەردەمیانەی مسعود بارزانی بۆ تێڕوانینیان بۆ مرۆڤی کورد،سەبارەت بە نادروست باسکردنی ئەم مەسەلەیە بۆ قونسڵگەریە کانی دەوڵەتان لەهەولێڕ پێویست بەڕوونکردنەوە ناکات چونکە بیروو هزرووتێگەیشتنی ئەوان و هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕووداوەکان بەبیری ئێوە بەراورد ناکرێ جاچ پێویست بەوە ئەکات کەبەنادروست تێیان بگەیەندرێ.پاشان کاک فرسەت دێت و بە پرۆژە یاسایەک یەکسانمان ئەکات بەووڵاتانی ئەمریکاوئەوروپا بێ بەراورد کردنێکی ووردو بابەتیانە بۆسەراپا داموودەزگا موئەسەسیەتەکانی حکومڕانی ئەم ووڵاتانە گەر هەمووشتان نەبێ زۆرینەتان ڕەگەزنامەی ئەو ووڵاتانەتان هەیە و ئاشنان بەچۆنیەتی حکومڕانیان کە پێویست ناکات بچینە ووردەکاریەوە تەنها ئەوە نەبێ لەڕووی بوونەوە وەک مرۆڤ تۆیەک لەگەڵ سواڵکەرێکدا هیچ جیاوازیەکتان نیە.لەو ووڵاتانە سەرۆک ببڕو بکوژ نیە،سەرۆک خیانەتکارنیە ،لەوێ سەرۆک دزنیە،لەوێ توو ئەندام مەکتەب سیاسیەکان دەرگاوانی سکرتێرەکانیان نین..دواجار ئەو پرۆژەیە بۆ پاراستنی خەڵک و سەروەت و سامانیان نیە چونکە ئەوە ئێوەن هەڕەشەن بۆ سەر ژیان و ئازادی میللە ت و ئێوەن گەورە دزەکانی کە سامان وسەروەتی گەل بەتاڵان ئەبەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست