کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆجلالیەکان یادی ڕاپەڕینیان نەکردەوە..بەڵکو وەلائیان بۆمسعود دووپات کردەوە

Monday, 07/03/2011, 12:00








ئەمڕۆ یادی راپەڕینی خەڵکی شاری سلێمانیە،خەڵکی بەشەرەفی شاریش ئەوانەی بەردەرکی سەرا نوێنەرایەتیان ئەکات،ئەوەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی کرد ئەم بەکرێگیراوانەی مسعودد نین،ئەمڕۆ خەڵکی بەشەرەفی سلێمانی یادی ڕاپەڕین بەڕاپەڕینێکی تر لەدژی خائینان دەکەنەوە،ئەوانەی ئەمڕۆ کۆبونەتەوە لەبەردەم مەڵبەندەکەی هێرۆ هاتوون وەلائیان بۆ مسعودی سەرۆکیان دووپات ئەکەنەوە، ئەم خائینانەی جلال بەهیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی شاری سلێمانی ناکەن ونەبەشداریش بوون لەڕزگارکردنی شار

ئەمڕۆ جاشەکانی جلال هاتوونەتە سەرحازری ودەیانەوێ بۆشاردنەوەی نۆکەرایەتیان یادی ڕاپەڕین بکەنە سیناریۆیەکی تریان بۆ دیسانەوە چەواشەکردنی ئەوانەی لەدەرەوەی شار کۆیان کردوونەتەوە ،دەیانەوێ وەکو موبارەك وبن علی وعلی عبدللە پیشانی دەرەوەی بدەن کەهێشتا هەن وخەڵکیان لەگەڵە،چ شوورەییەکە بۆ جلالیەکان سەرۆکیان لەسەرەڕەشەکەوە فرمانیان پێ دەکات وئەمانیش بەڵێ قوربانیانەو خەڵکی خۆیان دەگەوجێنن،جلال بۆتە دەرگەوانی مسعودو بەناو سەرکردایەتیەکەشیان پێشبڕکێیانە بۆ ئافەرینێکی مسعودەکەیان ،ناهەقیان نیە ئاوا دڵسۆزن بۆ ئاغاکەیان چونکە هێشتا هیلاکی ڕاکردنەکەی ٣١ی ئاب لەجەستەیاندایە ودەنگی گوللە تۆپەکانی تانکەکانی تورکیا لەگوێیاندا دەزرنگێتەوە

ئەوە حیکمەتەکەی مسعودە کەبەدوایا ئەگەڕان بزانن چۆن بەشەقی پۆستاڵەکانی سەربازانی بەعس وجەندرمەرەکان هەمووتانی هێناوەتە سەرجادەو هەر بەشەقیش پێتان دووپات ئەکاتەوە دڵسۆزی ونۆکەریتان نەك تەنها بۆ مسعود بەڵکو بۆ هەر هەزاربارزانیە جامانە سوورەکان،ئەوەحیکمەتی مسعودەکەتانە نەك حیکمەتەکەی خۆتان کە جلال وهەمووتان پەلکێشی سەری ڕەش دەکات وسەر دادەنوێنن بۆیان ،ئەوە چ حیکمەتێکە سەرۆك هەیەتی بەڕاست حەکیمە لەئاستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە