کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەبەرنامە درێژە بەکۆبوونەوەکان دەدرێ ودواجاریش چارەسەر لای پارتیە

Monday, 28/02/2011, 12:00




تائەم ساتەش بنەماڵەی بارزانی داننانێن بەڕەوایەتی داواکاری خۆپیشاندەران وبەگێرەشێوێن لەقەڵەم ئەدرێن ،بەرنامەیەکی دوودەزگا سەرکوتکەرەکەی هەردوووبنەماڵەش هەیە کەتا بۆیان بکرێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو توندوتیژی ببەن چونکە دەبینین بەتایبەتی هەر نزیك بوونەوەیەك لەبارەگاکانی پارتی بەگوللە وەڵام ئەدرێنەوەو خەڵکانی سەر بە دەزگاکەی تاڵەبانیش ئاگرەکە خۆش دەکەن ودواتر بەردەبنە گیانی خۆپیشاندەران وگرتن وفڕاندنی ڕێکخەران وچالاکوانانی خۆپیشاندەرەکان کەتائێستاش بانگەشەی بەهێمنی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندان ئەکەن

کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی تاڵەبانی وگۆڕان ولایەنەکانی تر وەك مەهزەلە وایە،چونکە بەرپرسەکانی تاڵەبانی گەر ڕەزامەندی مسعودیشیان وەرگرتبێت بۆ ئەو دانیشتنانەو گوێ گرتن لێیان بەڵام دواجار وەفدەکەی دەسەڵات تەنها ئەوەندەیان لەسەرە داواکاریەکان بگەیەننە تاڵەبانی وبەتایبەتیش بارزانی ،هەر گرژی وئاڵۆزیەکی نێوان ئۆپۆزسیۆن وکاربەدەسستان سەرەتا دەبێت دەسەڵات بۆ دەربڕینی نیەت پاکی و ڕاستگۆیی هەنگاوی مەلموس بنێت سەرەتاش دەست بەجێ ڕاگرتنی گرتن و ڕاوەدونان وئازادکردنی دیلەکان کەتائێستاش هەر بەردەوامن لەسەرکوت کردن،وەفدی دەسەڵات جگە لەوەی ئەجێندای هەردوو بنەماڵە جێبەجێ ئەکەن کەهێورکردنەوەی شەقام ودرێژە دانە بەکۆبوونەوەکان هیچ شتێکی نوێیان پێ نیە جیا لەقسەو وەعدی بریقەدارو درۆ

مەسئولیەتی ئەخلاقی گۆڕان ولایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کەنوێنەری خۆپیشاندەران بەشداری پێ بکەن لەو دانیشتنانە چونکە بەقەولی خۆیان هیچ لایەکیان نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران ناکەن،گەر پرۆژەیەکیشیان هەبێ بۆچاکسازی و وای لێك بدەنەوە کەئەوە هەر ئەوەیە کەشەقامیش داوای ئەکات هەڵەن چونکە دەسەڵاتیش پرۆژەی خۆی هەیەو دەتوانێ هاوشانی کات لەگەڵ داوای خۆپیشاندەران

کۆبوونەوەکان بەم شێوەیە هێج ئاکامێکێ نابێت چونکەنەداواکاری ئۆپۆزسیۆن جیبەجێ ئەکەن ونەگوێش بەداواکاری خەڵکی ئەدەن ،بڕیار بەدەستی کۆتا هەموولایەکیش باش دەزانن هەردووبنەماڵەیە بەتایبەتیش بنەماڵەی بارزانی کەهەرگیز ئامادەنین دەست بەرداری بچوکترین دەسەڵاتیان بن لەهەرێمەکەماندا لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەهەموویانەوە جگە لەکات کوشتن و کاتدان بەدەسەڵات بۆ بیرکردنەوەو دەڕشتنی پیلانەکانی هیچیان لێ سەوزناکەن چونکە سوور دەزانن ئەمانەی دادەنیشن لەگەڵیان جگە لەسەر ڕاوەشاندن وڕاوەستان بۆ وێنەگرتن هیچیان بەدەست نیەو دواجار هەموودەبێت بچنەوە سەری ڕەش ولەوێ لەسەر مێزی گفتووگۆی بارزانی سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە