کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەندێك لەسەرکردەکانی یەکێتی گەرفریابکەون دەیانەوێ لە١/٦هێزی جەماوەری نیشانی پارتی بدات

Wednesday, 18/05/2011, 12:00


زۆرێك لەم سەرکردانەی ئێستای تاڵەبانی کەبەوبارودۆخی پاشکۆخستنەیان لەلایەن پارتیەوە ناڕازین دەیانەوێ وەکو تەحەدایەك ئاستی جەماوەری خۆیان لەیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشانی پارتی بدەن گەر فریابکەون ولەبری ئەوە پرسەی یەکێتی وتاڵەبانی نەگێڕن،یەکێتی ئەوەندە بەباروودۆخێکی خراپدا دەگوزەرێ مەگەر بەشایی ولۆغان وبەکرێگرتنی خەڵكی بەپارەی خەزن کراوی مەکتەب سیاسی کەبەرهەم لەپارەی میللەت پاشەکەوتی کردووە بتوانن ئاهێك بەبەر خۆیاندا بهێننەوە گەر بۆ جەند سەعاتێکیش بێت و،لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانیشیانەوە بتوانن ئەوکادروئەندام ولایەنگرانەی خۆیان تۆزێك لەودڵە ڕاوکێ وبێ هیواییە ڕزگار بکەن کەئەمڕۆ پێوەی دەناڵێنن٠ئەوەی کەزۆریش مەبەستیەتی ئەم کارە بەئەنجام بگەیەنیت مەلابەختیاری لیپرسراوی دەستەی بێ دەسەڵاتەکانی تاڵەبانیە کەهەر لەئێستاوەو بەکۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ ڕاگەیاندنەکانی ولێپرسراوی مەکتەبەکان دەستی پێ کردووە ،چونکە مەلابەختیار لەسەر ئاستی کوردستان وناوجەکەش کەسایەتیەکی هێندە بێزراوە باوەڕناکەم لەدوای نەمانی یەکێتی کەس بەحەماڵیشی ڕاگرێ ئەمەجیا لەوەی بەتایبەتیش لای پارتەکەی مسعود هەربەناوهێنانیشی ئیشتهای سەرۆك بۆخواردن تێک دەدات،مەلابەختیار خۆشی باش دەزانێ بەنەمانی یەکێتی لەکوردستان جێگەی نابێتەوە گەر بیزانیبایە لای پارتەکەی مسعود پێشوازی دەکرێ یەکەم کەس کەئاڵای پارتی بەرز دەکردەوە مەلابەختیار دەبوو چونکە مەلا بەختیار لەو کەسانەیە کەهەمووبەیانیەك لەدەرەوەی ژوورەکەی قژ دادەهێنێ بێ ئەوەی کەسیش هەستی پێ نەکات بۆئەوەی بزانی بالەکوێیە بۆ ئەوەی شەنەکەی لەوێ بکات٠

مەلابەختیار گەرلەچاوی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیشەوە تەماشایەکی ووردی بکەین لەکاتێکدا بکەوێتە تەنگانەوبێ کەسیەوە کەخۆی لەهەریەکە لەکۆمەڵی ئیسلامی ویەکگرتوو بزووتنەوەی گۆڕاندا خۆی دەبینێتەوە ئەوە دەبینین لای کۆمەڵی ئیسلامی مەلابەختیار سەلمان ڕوشدی کوردستانەوگەرپارچەپارچەی نەکەن بەلانی کەمەوە سەری لەجەستەی جیا دەکەنەوە ،بەنسبەت یەکگرتووی ئیسلامیشەوە گەر لەسەرهەموولێدوانەکانی سزای نەدەن ئەوالەسەر تەشهیرکردنەکەی بەسەلاحەددین بەهادین کەووتبوی کاتێ ئێمە خەباتمان ئەکرد ئەوسەربازی بۆ سەددام ئەکرد ئەوا تۆڵەی خۆی لێ ئەکاتەوە.دواجاریش گەر لەچاوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لێی بڕوانین ئەوا ناتوانین چونکە چاوەکانیان داخستووەو ئەوفلیمەی کەقەراربوو مەفروزیش بوو پیشانی میللەتی بدەن هەڵگیراوەبەڵام یەکەم تەماشاکەر دوای ئەوبرادەرانە خودی مەلادەبێت لەگەڵ هەمووئەو ووتانەی کەدەرهەق بە گۆڕان وسەرکردەکانی کردوونی وئەوکات بڕیاری چارەنوسی خودی خۆشی دەدەنە دەست خۆی واتە دەبێت ئینتحار بکات٠




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە