تاڵه بانی و بارزانی- به شی سێ یه م
Friday, 10/12/2010, 12:00
له هه موو به ره کانی شه ڕدا جگه له به ره ی هه ولیر تا ڕاده یه ک هێزه کانی پارتی باروودۆجیان له هێزه کانی یه کێتی باشتر بوو هه م له ڕووی ڕێک و پێکی هێزو هه م له ڕووی دابین کردنی پێداویستی یه وه،به ره ی حاجی ئۆمه ران که قادری حاجی علی لێپرسراوی بوو به هۆی که می هێزو ئیمکانیات و سه ره ڕای گرنگی ناوچه که بۆ پارتی که ده روازه یه ک بوو بۆ ئێران و پارتی هه موو ته رکیزێکی کردبووه سه ر به ڵام له لایه ن تاڵه بانی گوێ به داواکاریه کانی قادری حاجی علی نه درا به دابین کردنی هێزی باش و چه ک ته قه مه نی پێویست و هێزه کان زۆر ماندوو بون چونکه له سێ لاوه به رده وام هێرشی بۆ ده کرایه که م له جندیانه وه به ره و گه ڵاڵه ودووه م له دۆڵی ڕوستێ وه به ره وگه ڵاڵه ودوالاش له سنووری عاجی ئۆمه رانه وه هێزه کانی جوندوڵا و هێزه کانی پارتی به هاوکاری ئێران به ره وحاجی ئۆمه ران،تا سه ره نجام هێزه کانی پارتی هه تا نزیک گوندی لێوژێ یان له هێزه کانی یه کێتی پاک کرده وه .به ره ی بالیسان عومه ر فتاح لێپرسراوی بوو که هێزێکی زۆرو زه وه ندی له خۆی کۆکردبۆوه به بێ ئه وه ی بستێک بچێته پێش، پێشمه رگه له و هه موو ناڕه حه تیه دا که جاری وابوو له عه لاگه دا خواردی بۆ ئه چوو کاک عومه ر هه روه کو ده وامی دائیره بکات به یانی ئه ڕۆیشت و ئێواره ئه هاته وه بۆ ڕانیه،له هه ولێریش به شی هه ره زۆری هێزه کانی یه کێتی و لێپرسراوه کان له وێ بوون به ڵام ڕاسته وخۆ له لایه ن کۆسره ت و جه بار فرمان سه رپه رشتی ئه کران.دوای هه وڵیکی زۆرو دوای ئه وه ی گه وره ترین گورزیان له یه کێتی وه شاند به تایبه تی کوشتنی حسن کوێستانی وکوشتنی ده یان پێشمه رگه ی تر وه دوای دانیشتن له گه ڵ ئه دهه م بارزانی به هۆی په یوه ندیه کانی یه کێتی له نه غه ده توانرا جوندوڵا بێ لایه ن بکرێ له و شه ڕه دا،تاڵه بانی و بارزانیش له بری ئاو کردن به و ئاگره داوزیاتر به کوشت نه دانی کوڕی خه ڵکی له پیلان دانان دژ به یه کتری به رده وام بوون.هه ر له وکاته دا بوو که ئه حمه د چه له بی دوای دانیشتنی له گه ڵ ئه مریکیه کان و به یارمه تی ئه وان نه خشه ی لێدانی حکوومه تی عێراق هاته گۆڕێ وبۆ ئه و مه به سته ش ئه حمه د چه له بی په یوه ندی کردبوو به تاڵه بانی وبارزانی که هه ریه ک به جیا به شداری بکه ن ئامانجی سه ره کیش له و شه ڕه که بڵاویان کرده وه ڕزگارکردنی شاری که رکووکه،شتێکی سه یرو سه مه ره تاڵه بانی و بارزانی به ڕجاو تکای هه موو خه ڵکی وازیان نه هێنا به ڵام به یه ک ئیشاره ی ئه مریکا هه موو به ره کانی شه ڕ چۆڵ کران و هێزه کان به ئاراسته ی که رکووک جوڵان هه ریه ک له سنووری خۆیه وه و ئه مریکیه کان به ڵێنی ئه وه شیان دابوو که به هیچ شێوه یه ک ناهێڵن فڕکه کانی سه ددام به شداری بکه ن به ڵام هه موو شته کان
پێچه وانه ده رچوو سه ره ڕای گرتنی چه ند شوێنێک حکومه تی به عس به پاڵپشتی فڕۆکه پاشه کشه ی به م هه موو هێزه کردوگه ڕانه وه دواوه،له م کاته دا و
به بێ ئه وه ی به خه یاڵی هیچ که سێکدا بچێ هێزێکی پارتی که له هه ڵه بجه و ناوچه کانی تره وه به ئێراندا گه یه نرانه سنووری پێنجوێن و داگیریان کرد بۆیه
دیسان هێزه کانی یه کێتی گه ڕانه وه وناوچه که یان لێ پاک کردنه وه ،له م شه ڕه دا دیارترین فه رمانده ی پارتی له ناوچه ی سلێمانی عوسمانی قاله منه وه ر
کوژرا.جلال و مسعود به به کوشت دانی ئه م هه موو ڕۆڵه جوانه ی میلله ت تێریان نه خواردو هه نگاوه کانیان به ره و خیانه تی گه وره هه ڵئه هێنا دوا جار
جلال له به رامبه ر کۆیلایه تی بۆ ئێران هاوکاری ئه وانی مسۆگه ر کرد وله یه که م هه نگاودا و بۆ درست کردنی به ره یه کی تری فشار له سه ر پارتی له ناوجه رگه و قورسایی ده سه ڵاتی پارتی ناوچه ی سۆران ، ئه رکی جێ به جێکردن و گواستنه ووه ی هێزه کان له لایه ن تاڵه بانی سپێردرا به پیاوی ئێران فه ره یدوون عه دولقادرویزه کان له قاسمه ڕه شه وه به ڕێ کران وله وێشه وه به هاوکاری سوپای پاسدارانوبه شداریکردنیان به ڕێ کران،پیلانی تاڵه بانیش ده رکردنی هێزه کانی پارتی بوو بۆ ئه و به ری پردی قه ندیک وبه ده ست پێ کردنی شه ڕی ئه و قۆڵه له هه موو به ره کانی تریش هێرش و په لامار ده ست پێ بکه ن به ڵام ئه وه ی تاڵه بانی نه یئه زانی ئه وه بوو که مسعود ئاگاداری وورده کاریه کان بوو ئاماده کاریشی بۆ کردبوو بۆیه ئه و هێزه ی به ڕێ کرابوو ژماره یه کی که م نه بێ که ده رچوون باقی یا کوژرا یا به دیل گیرا که ده ره جه داری پاسداریشی تیا بوو
له به رامبه ر مه ترسی دووباره نه بوونه وه ی ئه جۆره کارانه و دانانی سنوورێکی کۆتایی بۆ تاڵه بانی ،مسعود که وته ئاماده کاری خیانه تی گه وره ی ٣١ ی ئاب، هه موو به ڵگه کان درانه سه ددام حسێن وئه مریکیه کان وپیلانی شه ڕی یه کلا که ره وه داڕیژرا،به درێژایی ئه و ماوه یه هه موو ڕۆژێ زانیاری جووڵه ی سوپای عێراق ده گه یشت به بێ ئه وه ی تاڵه بانی هه ست به و مه ترسیه بکات و له هه وڵی ڕزگارکردنی گیانی ڕۆڵه کانی خه ڵکی بێ به وه عدی درۆی ئه مریکیه کان باوه ڕی کرد که ناهێڵن شتی وا ڕوو بدا هێزه کانی پاشه کشێ پێ نه کرد،به ڵام له به ره به یانی ٣١ی ئاب هێزه کان به جووڵه کرد له هه موو لایه که وه وپارتیش له سه ری ڕه شه وه هێزه کانی ئاماده کردبوو سه ره تای هێرشه که س به بۆردوومان ده ستی پێ کردو به دوایدا تانکه کان پێشڕه ویان کرد و جلال ته نها له یه ک ڕۆژدا به سه دان گه نجی به کوشت داو هه ر که س له خه می ڕزگارکردنی خۆیدا بوو ئه و مه سئوولانه ی که بۆ ماڵه دراوسێش له شکرێکی دوای خۆی ئه خست بڵاوه یان به هه مووویان کرد بۆ ڕزگار کردنی خۆیان ئه وانیش چیان لێ به سه ر دێ که یفی خۆیانه و له و شه ڕه شدا شێره که ی شاری کۆیه فوئاد مه عسووم که له ماڵێکدا خۆی شاردبۆوه به دیل گیراو به میوانی به ڕێ کرا بۆ لای مسعود کوڕی خه ڵکیش هه ر به گرتنیان له جێدا گووله بارانیان ئه کرد،هه ندێک له مه سئووله کانیش به هٶی حیزبی دیموکراته وه ڕزگار کران،کۆسره تیش به هه وڵی گه وره ی جه بار فرمان چه ندی پێشمارگه ی به کوشتدا بۆ خاتری ڕزگارکردنی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست