جەنابی بهناو سەرۆک بەیاسای خۆپیشاندان مەمانپارێزە لەدەزگای زانیاری وپاراستن بمانپارێزە
Sunday, 09/01/2011, 12:00
لای هەموومان ئاشکراوڕوونە کەهەردوو دەزگای بەدناوی پاراستن وزانیاری ئەو دوو دەزگا حیزبیەن کەهەریەکەو لەناوچەی دەسەڵاتی خۆی سەراپای داموودەزگا دەوڵەتیەکانیان کۆنترۆڵ کردووە وبوونەتە دوو دەزگای سەرکوتکەری هەردوو بنەماڵە بۆمانەوەیان لەدەسەڵات،مێژووی ڕەشی ئەم دوودەزگایەش شاهیدی ئەو ڕاستیە ئەدەن کە ئەم دوودەزگایە بەفرمانی هەر یەک لەتاڵەبانی و بارزانی بەرپرسیارن لەکوژرانی سەدان ڕۆڵەی ئەم گەلەوزیندانەنهێنیەکانیان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن.جەنابی سەرۆک ئەودوودەزگایە بوونەتە جێگرەوەی دەزگا ئەمنیە حکومیەکان و فەرمانەکانیان لەوانەوە وەرئەگرن،زیندانیەکان لەوێوە تەسلیم بەهەردوو دەزگای بەدناوی حیزبی ئەکرێن وبەدڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەئەدرێن،هەڕەشەی دەست درێژی سێکسیان لێ دەکرێت،تۆ بهناو سەرۆکی(شەرەفی خەڵکی شەرەفی تۆیە دەست درێژی بۆ شەرەفی خەڵکی دەست درێژیە بۆ سەر شەرەفی تۆ)،تۆیەک داوای بەرقەرارکردنی یاسا ئەکەی داوای ڕیزگرتن لەیاسا ئەکەی ئەتوانی پێمان بڵێ ی بەچ یاسایەک خەڵکی ئەگرن،بەچ یاسایەک خەڵکی ئەشکەنجە ئەدەن،بەپێ ی حوکمی چ حاکمێک لەناو ئەبرێن،بەفرمانی چ دادوەرێک چاودێری خەڵکی ئەکەن،دەچنە ناوخۆپیشاندانەکان و وێنەیان ئەگرن،چاودێری دەخەنە سەر هێڵی تەلەفون وچاودێری ژیانی تایبەتی خەڵکی ئەکەن کەلەلایەن دەزگای بەدناوی زانیاری و لەلایەن بەشی چاودێری و بەدواداچوونەوەو بەهاوکاری بەشی هونەری کە ئەرکی دابینکردنی ئامێری چاودێری کردنە ئەنجام ئەدرێت بەم جۆری سەیارانەی کەبەردەوام بۆئەو کارانە تەرخانکراون (دووسەیارەی سەنی تەکسی مۆدێل ٢٠٠٢،دوو سەیارەی جۆری بی ئێم ڕەنگ ڕەش سەقەر مۆدێل٩١و٩٠،دوو سەیارەی جۆری پاترۆڵ مۆدێل٢٠٠١و٢٠٠٢،سەیارەیەکی جۆری ئۆپترا ڕەنگی مارۆنی مۆدێل٢٠٠٤،نیسان دەبڵ)ئەوانەشی کەبەم کارانە هەڵئەسن ئەمانەن (ڕێبوار ناسراو بە خولە،رائد یاسین،هەردی،سەرکەوت،سامان،ساڵح،فخرالدین،ئیسماعیل) ،ئەسڵەن پێمان بڵێ جەنابی بهناو سەرٶک ئەم دوودەزگا بەدناوە شەرعیەتی یاساییان لەکوێوە هێناوە بۆ کارکردنیان ،گەر ئەم دوودەزگا بەدناوە بۆ سەرکوت کردنی نەیارەکانتان وتۆقاندنی دەنگە ئازادەکان وچاودێری گردەکە نەبێ چ پێویستیەکتان پێان هەیە لەسایەی بوونی دوودەزگای ئاسایشی زل و زەبەلاحی هەردوو ئیدارە..پێش ئەوەی سوێندم بۆ بخۆی بەقەبری باوکت کەئاگات لێ ی نیە کەریم سنجاری بانگ بکەو بزانە لەسەر دەستی زانیاری و پاراستن چەندتان لەیەکتری تەسفیە کردووە گەر بێئاگایی خۆشی دەربڕی ئامادەم هاوکاریت بکەم ..جەنابی سەرۆک
تێبینی/بە قەولی خۆیان ئەم یاسایە هۆیەکە بۆپاراستنی گیانی خۆپیشاندەران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست