کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەردەوامی شۆڕشی میللەتان لەناوچەکەو لەلای خۆشمان گەلەکۆمەکێ بۆ هەرەس پێهێنانی شۆڕش

Friday, 04/03/2011, 12:00





گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەمان وسەرهەڵدانی دەسپێکی شۆڕش لەتونسەوە پەرچەکرداری گەل بوو لەبەرامبەر پاوانکردنی هەمووکایەکانی ژیانی میللەت لەلایەن چینێکی مشەخۆرو تێر نەبوو بەناوی دەسەڵات کە بێ دەنگی میللەتیان زیاتر قۆستبۆوە بۆ زیاتری پاوانخوازی ودەستگرتن بەسەر هەموو سەرچاوەیەکی داهاتی ووڵات وبەکارهێنانیان بۆ خۆشگوزەرانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا ،کەڵەکەبوونی کێشەکان وقورس بوونی بژێوی ڕۆژانەی خەڵکی وڕێگەنەدان بەدەربڕینی دەنگی ناڕەزایی بۆ بەتاڵکردنەوەی تووڕەیی ناخی تاکەکان ،لەلایەکی تریشەوە نەهێشتنەوەی هیچ بەهایەك وبەسوك سەیرکردنی مرۆڤەکان تەنها پێویستی بە پڕیشکێك بوو بۆ هەڵگیرساندنی ئاگرێك کەهەرپڕیشکی ئەو ئاگرەیە ئەمڕۆ ئاگرەکان جۆش وخرۆش دەدات و یەکەبەیەکەی کورسیەکانی دکتاتۆران گڕ دەدات ودەیکاتە خەڵوز

هەرێمەکەی لەمەڕ خۆشمان بیست ساڵە گەرزیاتر نەبێت کەمتری پێ نەکراوە لە میللەتانەی ئەمڕۆ بەهەزاران گیانی خۆیان بەخت ئەکەنن بۆ بەدیهێنانی ڕۆژی ڕزگار بوونیان لەدەست زۆرداران،ئێمە جیا لەوان میللەت لەبری دکتاتۆرێك گیرۆدەی دەستی دوودەسەڵاتی دکتاتۆرو دززووجەردەیە کە ددەستیان داوەتە فرۆشتنی تەنانەت پیرۆزیەکانی نەتەوەیەك ،خەڵکی هەرێمەکەمان دەناڵێنێ بەدەست لەشکرێك دزو تاڵانکەر کەپاروە نانی دەمی خەڵکیش پەلاماردەدەن

هەرێمەکەمان بەچەشنی میللەتانی تر بڕیاریدا چیتر سەرشۆڕی دەسەڵات نەبێ وسنوورێك بۆ ئیهانەکردن بەپیرۆزیەکانی گەل دابنێ وبەڕووی هەردوو دەسەڵاتی مشەخۆر ڕاپەڕی وقوربانیەکانیشی گەنجەکان پیاوانی دواڕۆژی ووڵاتەکەمان بوون،بەڵام لەوهەرێمەی خۆمان هەردوودەسەڵات وبەناو حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کەتەنها کاریان جانکردنی ڕووی دزەکانە ولەبەرامبەردا پشکیان هەیە کەوتونەتە داڕشتنی پیلانەکان بۆ سەلماندنی ناڕەوایەتی داواکانی میللەت ولەبری جێبەجێکردنی داوای شەقام هەریەکەیان وبۆ بردن وبەرکەوتنی پشکی زیاتری سەروەت وسامانی میللەت ولەسەر شانی ئەوانەوە بگەنە پلەوپایەی خۆشنوودی دەسەڵات.معادەلەیەکی سەیرە لەئەفریقا و لەئاسیا شۆڕشی گەلان بۆ ڕمانی قەڵای دکتاتۆران بەردەوامەو لەلای خۆشمان دەسەڵات ونایارانی دەسەڵاتیش یەکیان گرتووەو شۆڕشیان لەدژی میللەت بەرپاکردووە بۆ سەرکوتکردنی هەتا هەتاییان



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە