کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوسیناریۆیەی هێزەکانی دژەتیرۆر بەپارەی میللەت دایئەڕێژن

Sunday, 27/02/2011, 12:00




دەزگای دژەتیرۆری لاهور یەکێکە لەودەزگا سەرکوتکەرەی ئامانج لێی پارێزگاری کردنە لەبنەماڵەی تاڵەبانی،دەزگای دژەتیرۆر مانگانە جیا لەهاوکاریە مادیەکانی دەزگای موخابەراتی ئەمریکی پارەیەکی زۆرو زەوەند لەسەروەت وسامانی میللەتیان لەپارەی دزراوی نەوتی خەڵکی بۆ دابین ئەکرێت.دەزگای دژەتیرۆر دەزگایەکی سرف تاڵەبانیەو تەنانەت بۆ هیچ بەرپرسیکی حیزبی وتەنانەت بەرهەمیش بۆی نیە دەست بخاتە کارووباریان،سەرەڕای ئەوەی لاهور بەرپرسی ئەم دەزگایەیە وڕێنماییەکانی تەنها لەتاڵەبانیەوە وەر ئەگرێ ،لاهور فرمانەکانیشی بۆ دەزگای زانیاری وئاسایش دەردەکات ،گەر حاکم قادری شەرواڵ پیش زات ئەکات باژمارەی ئەندام وژمارەی سەیارەو بارەگاو میزانیەی دەزگای دژەتیرۆر بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنێ وپێمان بڵێ ئەم دەزگایەی دژەتیرۆرەی لاهور فرمانەکان لەکێوە وەرئەگرێ

سەبارەت بەوسیناریۆیەی گوایە تیرۆریستان لەناوچەی شارباژێڕەوە هاتوون سەراپای جگە لەدرۆیەکی گەورەی شاخدار هیچی ترنیە ،چونکە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە ودوای هەڵکەندی بارەگاکانی ئەنسار ئیسلام لەهەورامان بەبیری خەڵکی ناوچەکەدا نایەت تیرۆریستێك هاتبێتە ئەو ناوچەیە چ جای ئەوەی لەوێوە بێنە سلێمانی،دەزگای زانیاری تاڵەبانی بارەگاکەی لەقەڵاچوالانەو ئەرکی پارێزگاری کردنی ناوچەکەی لەئەستۆیە تەنها بەبیستنی تەنها هەواڵێك نەك بەبونی تیرۆریست لەناوچەکە بەڵکو تەنها یەك چەکداری نەناسراو شەووڕۆژ ئەوناچەیە کێوماڵ دەکەن تا ڕاست ئاشکرانەبوونی هەواڵەکە ناگەڕێنەوە،دوای ئەوە هەر بۆزانیاری دەزگای زانیاری لەهەمووشارووشارۆچکەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەدەیان سەرچاوەیان هەیەو لەوگروپانەوە نزیکن وهەر بەبیستنی نیازی کاری تیرۆریستی پێش ئەوەی جووڵە بکەن دەزگای لێ ئاگادار ئەکەنەوە

نەهری پارێزگار چونکە فڕی بەسەر ئەوکارە موخابەراتیەوسیناریۆیانەوە نیە لەکاتی خوێندنەوەی بەیانی لیژنەی ئەمنی دەمی تەتەڵەی ئەکردوو جلالی سووکی دایم خەیاڵیش لەسۆزانی خۆشی نەیئەزانی ئەڵێ چی تەنانەت ڕاگەیاندنەکانی جلال واسەریان لێشێواو بوو یەکێك ئەیووت هاتوون بۆ تەقینەوە لەبەردەرکی سەراو یەکێکی تریان ئەیووت هاتوون بۆ تەقاندنەوەی هێڵی کارەبای سلێمانی،ئەم سەرلێشێواوانەش بەهیوای ڕزگاربوونیان دوای ئەوەی پارەیەکی زۆریشیان دراوەتێ ولەبەرامبەر ئەرکێك کە جێ بەجێی بکەن بوونە پاڵەوانی ئەوشانۆگەریەی مامۆستا ئەمریکیەکانی لاهور دەریان هێناوە .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە