لەنێوان سووربونی بزووتنەوەی گۆڕان ولاساری دەسەڵات
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
رۆژی ٢٩/١هەرێمی کوردستان چووەقۆناغێکی تازەوە ،قۆناغێك کەتائێستا ئەنجامەکانی پێگەیشتنی ڕوون نیە.بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتوساتی خۆیدا بوو چونکە گۆڕانکاریە خێراکانی ناوچەکەو هۆکانی سەرهەڵدانی شۆڕشی ووڵاتانی تونس ومیسر لەگەڵ داواکاری میللەتەکەمان یەکدەگرێتەوە هەر لەهەژاری ونەبونی هەلی کارو گەندەڵی وقۆرخ کردنی دەسەڵات لەلایەن دووبنەماڵەوناعەدالەتی بۆیە ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینێکی جەماوەری لەم هەرێمەی خۆماندا دوور نیەولەسایەی بەردەوامی پاوانکردنی دەسەڵات حەتمیشە،هەمووتاکێکی کوردوبزووتنەوەی گۆڕانیش جگەلەدەسەڵاتدران گرنگی ئەزمونی حکومڕانی کورد باشدەزانن ،حکومڕانی ڕاستەقینەی کوردی کە هەموومیللەت لەسایەیدا ئاهێكی بەبەردا بێتەوەوهەنگاوەکانی بۆبەدیهینانی تەوای ئامانجەکانمان بێت نەك ئەم حکومڕانیەی دووبنەماڵەیە کەبەڕاستی بوونەتە مایەی هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر دواڕۆژی گەلەکەمان،بزووتنەوەی گۆڕان بەیاننامەکەی داوای ڕاستەقینەی شەقامی کوردیە ،داوای نەهێشتنی ئەو هەمووناڕەوایەتیە کەلێپرسراوانی هەردووحیزب دەرهەق بەمیللەتی ئەکەن وناهێڵن حکومەتێکی کاراو خزمەتکار بەخەڵك بەئەرکەکانی هەستێت چونکە مانەوەی ئەوان لەم بێ سەرووبەریەدا مسۆگەرە ئیدامەدانیشیان بەم دۆخە جیا لەخۆیان ودوژمنانی ئەزمونەکەمان خزمەت بەکەسی ترناگەیەنێ هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ میللەت و ئەزمونەکەی بەپەرۆشەلەبەرامبەر پاڵدانەوەی سەرانی هەردووحیزب.
تاڵەبانی وبارزانی دەیانەوێ بەچەند هەنگاوێکی سیناریۆ بۆدانراو ئەو هەڵچوون وتووڕەییەی خەڵکی بڕەوێننەوە بەحسابی خۆیان،بەڵام نازانن هەروەك دکتاتۆرەکەی میسری دۆستیان بەهەنگاوەکانی درەنگ وەخت وتۆمەتبار کردنی میللەت بەکودەتاچی وئاژاوەگێڕ ئەوەندەی تر دەسەڵات قێزەوەنترو بۆگەن دەبێ لای کۆمەڵانی خەڵك.بۆیە لەوڕوانگەیەوە بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کۆتایی داوە تا جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانی خەڵکی سوور دەبێت لەسەر هەڵوێستی وهەمووهەنگاوەکان بەئاراستەی ڕزگارکردنی ئەزمونەکەمان لەدەست مەترسی لەناوچون لەسایەی دەسەڵاتی هەردوو بنەماڵە هەڵهەهێنێ وهەقە چیتر جەماوەریش دیواری بێدەنگی بڕوخێنن وبۆپشتیوانی لەبزووتنەوەی گۆڕان وداواڕەواکانیان لەبەرامبەر لاساری وپەلاماردانەکانی دەسەڵات بۆ ئەوەی بەهمووهەوڵی دڵسۆزانی ئەم ئەزمون وخاك ونەتەوەیە میللەت بگەیەنین بەئامانجەکانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست