حکومەت خۆمان دروستمان کردووە خۆشمان بەرهەمەکەی دەخۆین
Tuesday, 12/04/2011, 12:00
ئەمەی سەرەوە ووتەی خۆم نیە بەڵکو ئەمە بیری عەقڵی ڕاستەقینەی تاڵانچیەکانی دەسەڵاتە کە کادروئەندامە مووچەخۆرەکانیانی پێ گۆش وپەرووەردە کردووە ،پەروەردەیەك کە هەمووتاکێکی حیزبەکانیان هاوشێوەی پەروەردەی خۆیان لەسەر دەستی سەرە دزە گەورەکانیان ئەمانیش لەسەر ئەودزی وفەرهودیە مرۆڤێکی ناتەندروست بۆ کۆمەڵگە دێننە بەرهەم .لەسەرەتای دروست بوونی حکومەتەوە تاڕۆژگاری ئەمڕۆشمان لەشکرێك لەحیزبیەکانی دەسەڵات هەم مووچەیان لەحیزب هەم لەحکومەتیش وەر دەگرت لەگەڵ ئەوەی پارەی حیزبیش لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرا واتە دووجار دزی لەحكومەت دەکرا ،تاڵەبانی ومسعودو سەرانی دزوتاڵانچی هەردووحیزب وەنەبێ ئاگاداری ئەم دزیانە نەبووبن بەڵکو بەبەرنامەش لەژێرەوە هەوڵیان داوە ئەم بیرە بۆگەنەی خۆیان بخەنە مێشکی تاك بەتاكی میللەتیشەوە،باجەکەشی تەنها میللەت ئەیدا چونکە لەبودجەی گشتی کەمی دەکرد.ئەم تاڵانچیانە هەمووڕێگەیەکی ناشەرعیان بەکار هێناوە بۆ بەدەست خستنی پارەی زیاتر بۆ باخەڵیان تەنانەت لەکاتی ڕزگارکردنی عێراقیشدا ئەوکاتەی مووچەی هەردووحیزب لەلایەن پول بریمەرەوە بەدۆلار درا تاڵەبانی دزوجەردەو پیاوەکانی ڕاسپارد تا زۆرترین ناوی وەهمی دروست بکەن ئەویش بۆ بەدەست خستنی زۆرترین مووچە کەدواتر دەچوە گیرفانی بنەماڵەوە٠
بۆیە دەبێت جەماوەرو ئۆپۆزسیۆنیش لەو ڕاستیە تێبگەن کە ئەگەر ئەمە بیرکردنەوەو پەروەردەی بیست ساڵەی سەرکردە دزەکانیان بێت دەبێت چی چاوەڕێ بکەن لەم تاڵانچیانەی کەحکومەت و بەرهەم وسەروەت وسامانەکەی تەنها بەمافی خۆیان بزانن ٠ دەبێت چاوەڕێێ ئەوە لەم چاوچنۆکانە بکەین کەچیتر پارەی گەل نەدزن وبۆ خۆشگوزەرانی خەڵکی سەرف بکەن ؟ئایا وابەئاسانی دەست بەرداری کورسی دەسەڵات دەبن کە لەسایەیدا هەموویان بوونەتە ملیاردێرو میللەتیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوولەهەژاریە وگەنجەکانیشمان لەبێ کاریدا شەووڕۆژ شەقامەکان دەپێون؟
پەیامی دەسەڵاتی تاڵانچی بۆ گفتوگۆ بۆ چاکسازی وگەڕاندنەوەی پارەی دزراوی میللەت نیە ،لەخەمخۆریانەوە نیە بۆ دواڕۆژی نەوەکانمان ،بەڵکو لەهەستکردن بەمەترسی لەدەستدانی ئەوکورسیەی دەسەڵاتە کەدەیانەوێ حەوت پشتیان لەخێروبێرەکەی بخۆن ،هەست کردنیانە بە مەترسی تووڕەیی ڕاستەقینەی شەقام وحیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لەدەسەڵاتی تاڵانچیان بۆیە دەیانەوێ ئەو تووڕەییە هێور بکەنەوەو لەوشپرزەییەی تێیکەوتون ئاهێکیان بەبەردا بێتەوە هەرکاتێکیش کەوتنە سەر سکەی خۆیان بەهەمان بیرکردنەوە کۆنەکەیان درێژە بەسەرکوت کردن و دزی دەدەن ٠ئەمڕۆ گونجاوترین هەلی بەدەست هاتووە بۆ هەموولایەك چونکە دەسەڵاتی تاڵانچی لەخەمی ڕزگارکردنی پارەوپولی دزراوی میللەت سەری لێشێواوە بۆ دەربازبونیان بەهەرچواردەوردا پەلەقاژێی مەرگیانە ،پێویستە هەموان یەکبگرن بۆ کۆتایی هێنان بەبیست ساڵ خیانەت وتاڵانی هەردووبنەماڵە ،نابێت هەرگیز جارێکی تر ژیان بکرێتەوە بەبەری جەستەی ڕزیوو بۆگەنیان بۆ ئەوەی هەموان لەسایەی حکومەتێکی نیشتمانیدا بەدەر لەو بیرکردنەوە بۆگەنەی دەسەڵات هەموان بەیەکسانی لەبەرهەمەکەی بخۆین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست