بێدەنگی تاڵەبانی بەرامبەر تیرۆری دەوڵەتی ئێران بۆ سەر هەرێم وناردنی پرسەنامە بۆپادشای نەرویچ
Saturday, 23/07/2011, 12:00
لەبەرامبەر ڕووداوەکەی ووڵاتی نەرویج کەبووە هۆی کوژرانی دەیان کەس وبرینداربوونی دەیانی تر بەر لەتێپەڕینی 24 کات ژمێر بەسەر ئەم ڕووداوەدا جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی پادشای نەرویج کردووئیدانەی ئەوکردەوەیەی کردوو بەکارێکی تیرۆریستانەی قێزەون وەسف کرد.لێرەدا ناچینە ووردەکاری ئەوڕووداوەو ئەنجامدەرانی چوکە هەمووکارێکی لەم چەشنە کەهاووڵاتیانی بێ دیفاع دەکاتە ئامانج ودەبنە قوربانی دەچێتە خانەی تیرۆرو لای میللەتانی دنیا ئەو کردەوانە سەرکۆنە دەکرێن ،ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە دەست وبردبوونی جەلالە لەمەڕ ئەوڕووداوەی نەرویج وکەڕووڵال بوونیەتی لەبەرامبەر تیرۆری دەوڵەتی ئێران کەماوەی چەند هەفتەیەکە تۆپخانەکانی کەوتونەتە باراندنی گوللە تۆپەکانیان بەسەر گوندەکانی سەرسنورو کۆچەریەکان ودەربەدەرکردنی ئەو گوندانە وبەجێهێشتنی ماڵ وڕەزوکشت وکاڵیان.هەروەها چاونوقاندنی تاڵەبانی وسەرکردە ترسنۆکەکانیەتی لەمەڕ هاتنە ناوەوەی سوپا وجاشی ئێران بۆ ناوخاکی هەرێم وهێرشکردنە سەر ئەوپێشمەرگە ڕاستەقینانەی کەمیللەتی کورد لەسایەی ئەواندا پارێزراون نەك لەسایەی جەلال ومسعودی پیاوی ئاخوندەکانی ئێران کەکردوویاننەتە کەوا سووری بەر سوپای پاسداران بۆ کوشتنی ئەوپێشمەرگە دڵسۆزانەی بەخوێنیان بەرگری لەباشووری کوردستان دەکەن٠
جەلالی خائین نەك هەرنەیتوانی ئیدانەی دەست درێژیەکانی ئاغاکانی بکات لەئێران بەڵكو فەرمانی داوەتە دەزگا جاسوسیەکانی وپیاوە ئەڵقەلەگوێکانی کەهاوکاری تەواوی سوپای پاسداران بکەن لەدژی پارتە ڕەسەنەکانی کوردستان تائەوڕادەیەی کەڕێگەش نادەن تەنانەت بریندارەکانیشیان لەخاکی خۆیاندا تیمار بکرێن ،هەر بۆشاردنەوەی ئەو نۆکەرایەتیەی جەلال ویەکێتی وهاوکاریەکانی بۆ ئێران دوای ئیجازە وەرگرتن لەئاخوندەکانی ئێران هێرۆی بلەی ڕەوانەی لای ئاوارەکانی دەستی ئێران کرد تا ڕاستی ڕووی ڕەشی لەلای میللەت بشارێتەوە بەڵام خیانەتی جەلال و مسعود تازە بەپینە پەڕۆی هێرۆو ڕاگەیاندە داماوەکەیان ناساردرێتەوە چونکە ئەمڕۆ لەهەمووڕۆژێک زیاتر میللەت ڕاستی خیانەتی ئەم دوو بەڵایەی کوردیان وەك ڕۆژی ڕووناك لێ دیارە ،بۆیە جەلال ومسعودو نۆکەرە ترسنۆکەکانیان کەلەبەردەم میللەتی بێ دیفاعدا وەك سەگی هار پەلاماردەدەن چارەنوسی ڕەشیان بەدەستی میللەت زۆر نزیك بۆتەوە٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست