کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبوونەوەی جلالی و مەلاییەکان بۆڕەواندنەوەی نیگەرانیەکانی قواعدی جلالیەکان ودوورەپەرێز کردنیانە

Friday, 28/01/2011, 12:00


ماوەیەکی زۆرە زۆر دەنووسرێ ودەوترێ لەمەڕ جەوهەری ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان جلال ومسعود کەبەپێی ئەم ڕێککەوتنە جلال پاشماوەی فەوجەکەی تەسلیم بەسەرەک جاش مسعودکردووە،هەموو ئاماژەکانیش ئەوە نیشان ئەدەن، لەدورەوە ڕوانینی جلال لەبەغداوە بۆڕووداوەکانی کوردستان وبێهەڵوێستی لەئاستیانداو بەکەم بایەخ سەیرکردنی مسعود بۆ مەکتەب سیاسیەکەی جلال ونەخوێندنەوەیان لەئاست ڕووداوەکان ئەمانە هەمووی تەفسیری گەرەکە،نەک هەرئەوەش بگرە بەهاتنەوەی جلال بۆ هەرێم هەموومان ئەوڕاستیە دەبینین کەمسعود نەک وەک سەرۆکی عێراق بگرە خۆی وەک سەرۆکی جلال نیشان ئەدات ناوهێنانیشی لەڕاگەیاندنەکانی مسعودەوە تەنها بۆ گاڵتەپێکردن وسووکایەتی پێکردنی مەکتەب سیاسیەکەیەتی کەمسعود نەک سەرۆکی ئێوەیە بەڵکو گەورەی ئاغاکەشتانە،درککردن بەم ڕاستیانە لەلایەن ئەوقواعیدەی بەختیار ناویان ئەهێنێ بێزاریەکی لەڕادەبەدەری لێکەوتۆتەوە بەوەی ئەومسعودەی دەستی سوورە بەخوێنی کەسووکاریان بۆتە کەڵەگا بەسەر جلال وبەختیارەکانەوە تەنانەت هەرئەوەندەیان ماوە بەبینینی مسعود گەر پێیان شەرم نەبێ یەکەم کەس بەختیار ودواجار هەموویان هەلهەلەی بۆ دەکێشن.ئەم باروودۆخە نەک هەر ئەوان بەڵکو خۆشیان ئەندامانی مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی وکادرەکانیانیشی نیگەران کردوە جونکە هیچ کامیان نەک ئاگاداری ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکەنین بەڵکو زاتی ئەوەش ناکەن بپرسن ،ئەوئەرکەی جلال ومسعود بۆی دیاریکردوون وەک سووکایەتی پێکردنێک تەنها سەرچۆپی گرتنیانە بۆ ئەوشاییەی خۆشیان نازانن هی کێیە

لەساتەوەختی سەرهەڵدانی گەلانی ستەمدیدە کەسەرقافڵەکەی گەلی قارەمانی تونس بوو بۆ کۆتایی هێنان بەدزی وبەدڕەوشتی حاکمە دکتاتۆرەکان ،ترس وڕەنگ زەردی ڕووخساری ئەمانەی خۆشمانی گرتەوەوئێستا نازانن جارەنوسیان بەرەوکوێ دەچێ،ڕاپەڕینی گەلان بەردەوامەو هەرکاتێ بێ ئەم دزووجەردانەش بەسزای خۆیان ئەگەن

ئەمان بڕیاریان داوە تا فلسێک لەم کوردستانە مابێ دەستبەرداری دەسەڵات نەبن،تابیرە نەوتەکان ووشک نەکادەست بەباخەڵیانا نەکەن،بۆیە لەدانانی سیناریۆ بۆ ڕەواندنەوەی قواعیدەکەی بەختیار نزاو پاڕانەوەیان لە جلالی ئاغایان کردتا ئەودانیشتنەی بەناو مەکتەبی سیاسی هەردوولا ئەنجام درا تانیشانی بدەن هێشتا هەن ،تاهیچ نەبێ بۆ ماوەیەکی کەمیش بی جەماوەرەکەیان بەم دانیشتنانەوە سەرقاڵ بکەن.لەبەیانیش زووتر نیە دەکەونە کۆبوونەوەو کۆبوونەوەکاری بۆئەندامان ولایەنگرەکانیان وبەڵێنی خەیاڵاویان پێدەدەن چونکە ترسی گەورەیان لەچونە پاڵ بەرەی گەلە لەکاتی هەر ڕاپەڕینێک بۆ ڕاماڵینیان کەهەر واش دەبێ لەبەر ئەوەی بەختیارو هاوەڵەکانی ئەوەندەیان درۆ کردووە خۆشیان باوەڕ بەقسەی خۆیان ناکەن،سەروسیمای بەختیاریش لەکاتی وڕێنەکەیدا بەش بەحاڵی خۆم ئەوەم تیا دەخوێندەوە کەمسعود هەولێری بەتەواوی لەگیرفانی دەرهێناوە و پێی ڕاگەیاندووە کەلەخەمی سلێمانیدابێ چونکە بەلەدەستدانی سلێمانی هەمووشتێک لەدەست دەدەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە