کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەی لەپاش بەیاننامەکە؟

Tuesday, 01/02/2011, 12:00




بەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی٢٩/١ئەوەندەی کاریگەری لای دەسەڵاتدارانی یەکێتی دروست کرد تائاستێک مەترسی هەڵگیرساندی شەڕێکی بەدەست پێشخەری سەرانی یەکێتی لای هەموومان دروستکردووە،ئەو ڕەوشە نالەبارەش ئیدامەی هەیە،دەبێت چی لەپشت کاردانەوەیەکی وەهاتوندی سەرانی یەکێتیەوە هەبێت؟،ئایابەهۆی بوونی قورسایی بزووتنەوەکەیە لەجێ نفوزی یەکێتی یان هەستکردنیانە بەمەترسی جدی لەسەر بەرژەوەندیەتایبەتیەکان.یاخود هەلێکەو بۆ تەسفیەکردنی هەمووحساباتێکی کۆن ونوێیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان؟بۆ وەڵامەکەشی دەبێت لەچاوەڕوانی ڕووداوەکانی ڕۆژانی داهاتوودابین،بەڵام هەموو ئەگەرەکان بەپێێ زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکە لەلایەن یەکێتیەوە بۆ تەسفیەی حساباتی کۆن ونوێیە

هۆکارەکانی دەرکردنی وەها بەیاننامەیەک دوای بێ هودەبوونی گۆڕانە لەهەوڵەکانیان بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکەیان لەڕێگەی ئاسایی ویاسایی خۆیەوە بەهۆی ئەو ٢٥ پەرلەمانتارەی نوێنەرایەتیان ئەکەن وداخستنی هەموودەرگاکانە بەڕوویاندا بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لەسیستمی حوکمڕانی هەرێم هەروەک خۆیان ڕایدەگەیەنن.بۆیە خۆئامادەکردنی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەرئەگەرێک لەم ئەگەرانە وئەگەرەکانی تریش بەزەروری دەزانین

لەبەرامبەردا پارتی جیا لەوبەیاننامەیەی سەرۆکایەتی هەرێم بەشدار نەبوو لەنوسینەوەی بەیاننامەی هەردوو مەکتەبی سیاسی کەهەموومان چاوەڕوانی وەها وەڵامدانەوەیەکی نامەسئولانەمان نەدەکرد لەبەرامبەر ئەوبەیاننامەیەی گۆڕان،دیارە پارتی خوێندنەوەی خۆی وهەڵوێستی جیاوازی خۆی هەیە بەوەی تا ئاستێ وەک یەکێتی وەهاتوندی نەنواندو ئیدامەی پێ نەداوە،هەلوێستی ڕاستەقینەی پارتی لەو بەیاننامەیەی حیزبە بەناوسیاسیەکانی کوردستان ڕەنگی دابۆوە دەنا هیچ خوێندنەوەیەکی تر نیە بۆئەم جیاوازیە لەوەزیاتر نەبێ کەپارتی ئەم ئەرکەی خۆشی بەسەرانی یەکێتی سپاردبێ

ئیمە و هەموان ئێستا لەبەردەم پرسیارێکداین..پرۆژەیاسای خۆپیشاندان هەڵایەکی گەورەی لەناوکۆمەڵانی خەڵک و ڕۆشنبیران وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نایەوەو خۆپیشاندانەکان نامەی ناڕەزایی بوون بۆ دەسەڵاتداران کەتائێستاش بەردەوامی هەیە،بەڵام کاربەدەستان بێوەڵام بوون ویاساکە چوە بواری جێبەجێکردنەوە وکۆتایی پێهات بەتێپەڕینی کات،چونکە دەسەڵاتداران خوێندنەوەیان بۆ پەرچەکردارەکانی خەڵکی لەبەرامبەریان سوودلەبێدەنگی وعاملی کات وەرئەگرن،پرسیارەکە لێرەدایە کەدەبێ وەڵامێکی هەبێ چونکە لەبەیاننامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی پێ نەکرابوو کەلەبەرامبەر بێدەنگی دەسەڵاتداران وبەکارهێنانەوەی عاملی کات بۆ ڕەواندنەوەو بیرچوونەوە ئەی لەپاش بەیاننامەکە ؟
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە