کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو شەوەی کۆسرەت ووتی:هەمووناوچەکە لەلایەک ودڵۆپێ خوێنی تۆش لەلایەك

Saturday, 12/02/2011, 12:00




سەرەتا ئەمەوێ ئەوە بەخوێنەرانی بەڕێز بڵێم کەئەم ڕووداوانە بۆ پیاهەڵدان نیە بەشانوباڵی هیچ کەسێکدا بەڵکو پەردەلادانە لەسەر ئەوڕووداوە گوماناویانەی کەدواڕۆژ ڕاستی ئەم ڕوداوانە ئاشکرا ئەکات وبەرپرسم بەرامبەر ڕاستی نوسینەوەی چونکە دواتر دەبێ لەبەرامبەر هەمووتاوانێك کەدەدرێتە پاڵم دەستەوەستان بم ،پێشتر لەبابەتێکی تردا وەڵامێکی خزمێکی حسن کوێستانیم بەرچاو کەوت کەئاماژەی دابوو بەچەند هەڵەیەك بۆیە سەرەڕای ناردنەوەی وەڵامەکەی بۆکوردستان پۆست بەڵام بڵاونەکرایەوە بۆیە لێرەدا پێش ئەوەی بچمە سەر بابەتەکەم وەڵامێکی ئەو برادەرە ئەدەمەوە

جانتاو کەلوپەلی کوێستانی بەدەستی لەلایەن سید حسەنەوە وەرگیراوە وڕەوانی کردۆتەوە جیا لەپیشەکەی سید حسن دۆستێکی نزیکی خۆم بوو،بۆیە ئەوبرادەرە باشترە سۆراغی بکات لای یەکێتی وبزانێ هۆکەی چیە وەرنەگیراوەتەوە.سەبارەت بەوەی ئەمەپیلانی مسعودو ئەدهەم بووە،ئەدهەم جێبەجێکاربووە ،ڕۆژێك پێش ڕۆیشتنی بەجیهاز ئاگاداری جەلالی کردووە ،ئەوانەشی لەگەل کوێستانی بوون براو خزموکەسوکار بووە کەڕێی تێناچێ ئەوان دزەیان بەخەبەرەکە کردبێ بۆیە نازانم ئەو برادەرە بۆ ناوی مسعودی هێناوە ومەبەستەکە چیە گەر بۆدوورخستنەوەی گومانەکان نەبێ.عباسی باییز ئەویش بەهەڵە ناوی هێناوە وپاسدارەکانیش تاکۆیلەکان وەستابێ ڕێی تێ ئەچێ ئەوان خۆیان بەکوشت بدەن

تاڵەبانی خەڵکی بەکوشت ئەداو لەگەڵ جەنازەکەشیدا شین وشەپۆر ئەکات ،ناکۆکی نێوان جلال وچەند ئەندامێکی مەکەتەب سیاسی گەیشتبووە ئەو ڕادەیەی لەکۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی مشتومڕی توند دروست ببێت کێشەکانیش زیاتر بەهۆی هەیمەنەی بنەماڵەی تاڵەبانی بەسەر یەکێتیەوە کەبەبەرنامە کاری بۆ ئەکرا ودواجار جلال بەئاواتی گەیشت،یەکێك لە ناکۆکیەکانیش تەدەخول کردنی هێرۆی ژنی تاڵەبانی بوو تەنانەت لەبڕیارەکانی مەکتەب سیاسیش ،هەروەها پارەیەکی ئێجگار زۆری یەکێتی سەرف ئەکرد بۆ پەیداکردنی لایەنگری بنەماڵە کەئەوکات هیچ پلەیەکی حیزبی نەبوو،تاڵەبانی بۆ گەیشتن بەبەرژەوەندیەکانی بنەماڵە ئەوانەی بەکۆسپی ڕاستەقینە ئەزانی بۆیە چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێ ئەکرا،لەبەرامبەریشدا کۆمەڵێکی نەفس نزمی بەپارەوپول ئیغراکرد بوو تا بەتەنها لەگۆڕەپانەکە نەمێنێتەوە،ئەو کەسانە خاوەن کەسایەتیەکی نزم بوون ولەهیچ شوێنێکی تر جێگەیان نەئەبۆوە بۆیە بەناچاری ڕێگەی چوونە پاڵ تاڵەبانیان هەڵبژارد لەوێنەکانی بەختیارو ئازاد وعومەر وئەوانی تر.تاڵەبانی بۆ ئەو کەسانەی کۆسپ بوون ئەرکی قورسی دەدان بەسەریاناو ئەو ئەرکانەش جێی گومان بوون چونکە لەبەرامبەردا نۆکەرەکانی لەدوورەوە لەڕووداوەکانیان ئەڕوانی،کۆسرەت لەگەڵ هەندێك لەوانەی ئێستا لەسەرکردایەتی گۆڕانن پەیوەندی شەخسی تووندوتۆڵی هەیە ،ئەو کاتیش بەهۆی پێگەی بەهێزی لەناو یەکێتی ئاگاداری ووردەکاریەکان بوو،ئاگاداری هەنگاوەکانی جلال بوو،بۆیە لەشەوە درەنگانێکی بەرەکانی شەڕدا بە دەزگای بێ تەل پەیوەندی کرد بەیەکێک لەلێپرسراوەکانی بەرەکانی شەڕەوە وسەرکردەی ئێستای گۆڕان بەئەسپایی بەگوێیدا چرپاند..ئاگاداری خۆت بە هەموو ناوچەکە لەلایەك دڵۆپێك خوێنی تۆش لەلایەك.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە