کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگای زانیاری دەڵاڵی بۆجلالیەکان ئەکات

Friday, 21/01/2011, 12:00




لەخۆڕاولەبێ هۆ نیە سەرکردەکانی جلال داکۆکی توندوهەوڵی بەیاساییکردنی دەزگای زانیاری ئەدەن،بۆ سووکایەتی پێکردنی مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاری گەلە باس لەڕۆڵی ئەودەزگایەئەکەن لەوکاروانەدا.کارووکردەوەی سەرکردە گەندەڵەکان وئەوانەی بەزۆر دەسەڵات ئەسەپێنن بەسەرگەلدا هەموویان چون یەکن،سەرکردەکانی ئەمڕۆی جلال هەمان کارووکردەوەی سەرکردەکانی بەعسە ئەمڕۆ لەهەرێمەکەمان پیادەی ئەکەن وپەیڕەوی ئەکەن،سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی داپڵۆسێنەرانەش پێویستی بەدامەزراندنی دەزگای سەرکوتکەرە تانەیارەکانی لەناوببات وخەڵکیش چاوترسێن بکات تا گۆڕەپانەکەی بۆ تەخت ئەبێ وئەکەوێتە سەرسکەی خۆی ،جلالیەکان بەعس ئاسا لەبری پرۆژەی ئاواندانکردنەوەی گوندە وێرانکراوەکانمان ،گەیاندنی خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان پارەی میللەتیان بۆ دامەزراندنی دەزگا جاسوسی وسەرکوتکەرەکان تەخشان وپەخشان کرد ،گەر ژمارەی ئەودەزگایانەی ژێر دەسەڵاتی هەردوو حیزب بێتە ژماردن درۆ نیە کەزیاد لەڕژێمی بەعس دەزگای داپڵۆسێنەریان هەیە،ئێمە ڕژێمی بەعسمان لەدەزگا سەرکوتکەرەکانیەوە هەڵئەسەنگاند ودڕندەیی ئەوبەعسەمان لەودەزگایانەوە بەدی ئەکرد بەڵام دواجار حکومەتەکەی بەعس هەڵبژێردراوی هاوڵاتیانی کورد نەبوو بۆیە چاوەڕوانی زیاتریشمان لێ دەکرد،تێکدا نی شیرازەی خێزانی کوردو بردنی کۆمەڵگای کوردی بەرەو کۆمەڵگەیەکی داشۆراولەهەموو بەها ئەخلاقیەکان کاری سەرەکی هەندێک لەودەزگا سەرکوتکەرانەبوون کەبەبەرنامە جێبەجێ ئەکرا،دەست درێژی بەزۆر یەکێک بوو لەخەسڵتەکانی سەرکردەکان ودەزگاکانی بەعس،هەر ئەودەزگایەنە بوون بۆ ڕازیکردنی سەرکردەکانیان دیاری دەستیان ئافرەتان بوون،کەبەچەندین شێوەوڕێگە لەهەوڵی لەخشتەبردنی کچان وئافرەتاندابوون بەڵام پیش ئەوەی بگەنە دوائامانجیان بەسزای خۆیان گەیشتن

حکومەتەکە کوردیەکەی لەمەڕخۆشمان لەبری نەهێشتنی ئەوئاسەوارانەی بەعس وپەروەردەکردنی نەوەکانمان بەبەها جوانەکان و وتنەوەی وانەی خۆشەویستی نیشتمان بەگەیشتنیان بەعەرشی دەسەڵات لەبەعس خراپتریانکرد،ووڵاتیان تاڵانکردوو بۆ مانەوەشیان تائەبەد کەوتنە دامەزراندی ئەو هەموو دەزگا سەرکوتکەرە تالەڕێگەیەوە مێگەل ئاسا میللەت بەخواست وئارەزوی خۆیان هەڵسوڕێنن،جلالیەکان هەموو گەیشتنە دوائاستی دەوڵەمەندی وشا ئاسا خۆیان وخێزانیان ژیان بەسەر ئەبەن میللەتیش ناپەرژێنە سەر دابین کردنی نیوەی پێداویستیەکانیان

بەدڕەوشترین کاریش بەعس ئاسا پەیڕەوی ئەکەن خراپ کردنی کۆمەڵگایە کەلایەنی سەرەکی پیادەکردنی دەزگای زانیاریە کەبەدروست کردنی چەندین سەرچاوەی ئافرەتی بەد لەداموودەزگاکانی حیزب وحکومەتدا هەوڵی خراپ کردنی سەرجەم ئافرەتان وکچانی هەرێم ئەدەن وجلالیە بەدرەوشتەکانیش چاویان بچێتە سەر هەر یەکێک دەیخەنە داوەوەو لەخشتەی ئەبەن وبەم کارەشیان ئەیانەوێ سەراپای کۆمەڵگە چاوشۆڕوکۆیلەبکەن،هەرئەندام دەزگایەک بگری سەرچاوەیەکی لەوشێوەی هەیە بەچاودێری کردنی مۆبایل وتەلەفونی ماڵانیش کارەکانیان زیاتر ئاسان ئەکەن،ئەندام دەزگای واشمان هەیە ئەو دەزگایەی کوردایەتیمان پێ ئەفرٶشنەوە لەناودەزگا پاسەوانی ئەگرێت وبۆ کڕینی سانتی لەخزماتدایە،بابەناوسەرۆک وەڵاممان باتەوە ئەمە دەزگای پاراستنی ئاسایشی نەتەوایەتیمانە کەتۆوجلال شانازی پێوەئەکەن ئەمە پیشەو کاری ئێوەیە بۆ نەوەکانتان ماوەتەوە ،داهێنانەکان لەئێوەوە فێر دەبن.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە