نەوشیروان مستەفا ستایشی ئاشتی هەورامی وسەرزەنشتی نان بڕاوان دەکات
Friday, 06/07/2012, 12:00
ئاشتی هەورامی وەزیری بەتاڵان بردنی سەروەتی نیشتمانی ئەمە یەکەم جاری نیە کەلەمیدیاکانەوە ولەدانیشتنەکانیدا باس لەستایشکردنی نەوشیروان مستەفا دەکات بۆی لەپای ئەو سیاسەتە نەوتیەی کەوەزارەتەکەی پەیڕەوی دەکات بەڵكو زیاتریش بۆمان ڕوون دەکاتەوە کەڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لەودانیشتنەیدا کەلەمانگی ئایاردا ئەنجامیدا کەلەبەرامبەر ڕوونکردنەوەکانیدا لەهەمبەر سیاسەتی نەوتی هەرێم هیچ گومانێکی لای بەدی نەکردووە،بەڵکو ستایشی کردووە.ئەوەی جێگەی تێڕامانی ئێمەو بەسەدان گۆڕان خوازە ئەوەیە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو دیدارە ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان لەمیدیاکانیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەك یاخود ووردەکاریەکی ئەو دیدارەی نەدرکاند تا هەموو هاووڵاتیانیش کەمافی سروشتی خۆیانە بزانن سەروەتەکەیان چۆن دەفرۆشرێ وبەکێ وپارەکەی دەکوێتە کوێ!!
بێدەنگی نەوشیروان مستەفا لەبەرامبەر ئاشتی هەورامی ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەلمێنێ کە بەڵێ ئەوەی ئاشتی هەورامی وهەردوو بنەمالە لەبارەی فرۆشتنی نەوتەوە دەیڵێن کە پارەکەی بۆ خەڵکە ڕاستەو ئەوەی میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕانیش لەسەر پرسی نەوتی هەرێم وبەقاچاغ بردنی ودەستگرتن بەسەر پارەکەیدا لەلایەن هەردوو بنەماڵەی نەوت دزەوە جگە لەدرۆیەکی شاخدار هیچی تر نیە..
ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت بێتە وەڵام و ووردەکاری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیرە دزەکەی حکومەت بۆ هەموان ئاشکرابکات تائێمەش ونەوشیروان مستەفا بۆجارێکی تر ستایشی بکەین خەم لەدواڕۆژی نەوەکانمان نەخۆین کەبێنە سەر هەرێمێکی داڕووتاو لەهەموو سەروەت وسامانێکی میللەت!!!
ئەوستایشکردنەی نەوشیروان مستەفا بۆ ئاشتی هەورامی ئەوەی بەبیرمان هێنایەوە کەتاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆمان بەسەدان خێزان لەلایەن حکومەتەکەی ئاشتی هەورامیەوە لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان ماڵوومنداڵیان نان بڕاو کراوە وئامادەنین وەریان بگرنەوە کەچی نەمان بینی ڕێکخەری بزووتنەوەکە ستایشێکیان بکات بگرە لەهەمووبۆنە نیشتمانیەکانیشدا نەمان دی لەو شیرینیانەی کەلەلایەن حکومەتەکەی ئاشتی هەورامیەوە ڕەوانەی گردەکە دەکرێ بڕێکی کەم بۆ یارمەتیدانی ئەو خێزانە داماوانە تەرخان بکرێت ،بەڵکو لەپای ئەو باروودۆخە ناهەموارەی تیایدا دەژین وبەرگەی دەگرن ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان نەك ستایشیان ناکات بگرە سەرزەنشتیان دەکات تائەوڕادەیەی کەلەگردەکە فەرمووبوی بابچن خۆیان بژێنن ئێمە خەڵک بەخێو ناکەین،پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە گەر ستایشی ئەوهەڵوێستەشیان ناکەن ناکرێت وەکو ئەوحیمایانەی سەرکردەکانی گردەکە بێ ئەوەی دەوام بکەن وزەڕەیەك بڕوایان بەبزووتنەوەکەت نیە بێ دەوام مووچە وەربگرن؟بزووتنەوەی گۆڕان وڕێکخەرەکەی باوەڕیان بەگۆڕینی دەسەڵات نیە لەڕێگەی خەماوەرەوە چونکە بەبڕوای ئەمان ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکەوێتە مەترسیەوە بەڵام بۆ نان بڕواوەکان زۆریان بەلاوە ئاساییە ئاشتی خێزانەکانیان شیرازەی تێک بچێت وبکەوێتە بەرمەترسی هەڵوەشانەوە!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست